ئامۆژگاری پێشه‌وا : عبدالعزیز بن عبدالله ابن باز رحمه الله به بۆنه‌ی هاتنی مانگی رِه‌مه‌زان
بەروار: 2010/08/03سەردارن: 3442نوسەر: وه‌رگێرِانی : باوكى حارث
پرسیار : شێخی به‌رِێز ئامۆژگاریتان چیه بۆ موسڵمانان وا ئێمه پێشوازی له‌و مانگه پیرۆزه ئه‌كه‌ین ؟
وه‌ڵام : ئامۆژگاریم بۆ موسڵمانان هه‌مویان ئه‌وه‌یه كه ته‌قوای خوا بكه‌ن جل وعلى ، وه پێشوازی له مانگه گه‌وره‌كه‌یان بكه‌ن به ته‌وبه‌ی رِاستگۆیانه له هه‌موو تاوانه‌كان ، وه خۆ شاره‌زا بكه‌ن له دینه‌كه‌یان و خۆیان فێری حوكمه‌كانی رِۆژوو گرتنیان وه حوكمه‌كانی هه‌ڵسانه‌وه‌ی شه‌ونوێژیان بكه‌ن ، له به‌ر فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وعلى اله وسلم : ( من يرد الله به خيرا يفقه في الدين ) رواه البخاري واته : ( كه‌سێك خوا بیه‌وێ خه‌یری پێ ببه‌خشێ شاره‌زای ئه‌كا له دین ) ، وه له‌به‌ر فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وعلى اله وسلم : ( إذا دخل رمضان فتحت أبواب الجنة، وغلقت أبواب النار، وسلسلت الشياطين ) رواه البخاري ومسلم واته : ( كه مانگی رِه‌مه‌زان هات ده‌رگاكانی به‌هه‌شت ئه‌كرێته‌وه ، وه ده‌رگاكانی ئاگر دا ئه‌خرێ ، وه شه‌یتانه‌كان ئه‌به‌سترێنه‌وه به زنجیر ) ، وه له به‌ر فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وعلى اله وسلم :(إذا كان أول ليلة من رمضان فتحت أبواب الجنة وغلقت أبواب جهنم وصفدت الشياطين ويناد منادٍ: يا باغي الخير أقبل، ويا باغي الشر أقصر، ولله عتقاء من النار وذلك في كل ليلة) رواه الترمذي وابن ماجة واته : ( كه بوو به یه‌كه‌م شه‌وی رِه‌مه‌زان ده‌رگاكانی به‌هه‌شت ئه‌كرێنه‌وه ، وه ده‌رگاكانی جه‌هه‌ننه‌م دائه‌خرێن ، وه شه‌یتانه‌كان ئه‌به‌سترێنه‌وه ، وه بانگ ده‌رێك بانگ ئه‌كا : ئه‌ی ئه‌وه‌ی خێری ئه‌وێ رِوو بكه خێر‌و نزیك به‌ره‌وه ، وه ئه‌ی ئه‌وه‌ی شه‌رِی ده‌وێ واز بێنه له شه‌رِ ، وه خوا خه‌ڵكانێك رِزگار ئه‌كا له ئاگر ئه‌وه‌ش هه‌موو شه‌وێك ) ، وه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وعلى اله وسلم به هاوه‌ڵه‌كانی ئه‌فه‌رموو رِه‌زای خوایان له سه‌ر بێ : (أتاكم شهر رمضان شهر بركة يغشاكم الله فيه فينزل الرحمة ويحط الخطايا ويستجيب الدعا‌ء فأروا الله من أنفسكم خيراً فإن الشقي من حرم فيه رحمة الله) ذكره المنذري في الترغيب والترهيب باب الترغيب في صيام رمضان برقم 1490، وقال رواه الطبراني واته : ( مانگی رِه‌مه‌زان هات بۆتان مانگی به‌ره‌كه‌ت خوا داتان ئه‌پۆشی له‌و مانگه رِه‌حمه‌تی خۆی دا ئه‌به‌زێنێ وه تاوان ئه‌سرِێته‌وه وه دوعا وه‌رئه‌گرێ وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه جا له‌و مانگه كرده‌وه‌ی چاك له نه‌فسی خۆتان نیشانی خوا بده‌ن وه به‌د به‌خت ئه‌و كه‌سه‌یه كه له‌و مانگه بێبه‌ش ببێ له رِه‌حمه‌تی خوا ) وه مانای ( أروا الله من أنفسكم خيراً ) واته : په‌له بكه‌ن بۆ ئه‌نجام دانی خێر‌و بۆ گوێرِایه‌ڵی فه‌رمانه‌كانی خوا وه دوور كه‌ونه‌وه له تاوانه‌كان و شته خراپه‌كان .
وه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : (من صام رمضان إيماناً واحتساباً غفر له ما تقدم من ذنبه، ومن قام رمضان إيماناً واحتساباً غفر له ما تقدم من ذنبه، ومن قام ليلة القدر إيماناً واحتساباً غفر له ما تقدم من ذنبه) رواه البخاري ومسلم واته : ( هه‌ر كه‌سێ مانگی رِه‌مه‌زان به رِۆژوو بێ به ئیمانه‌وه و چاوه‌رِێی پاداشتی بێ له خوا ئه‌وه خوا له تاوانه‌كانی پێشوی خۆش ئه‌بێ ، وه هه‌ر كه‌سێ مانگی رِه‌مه‌زان هه‌ڵسێت به شه‌و نوێژ به ئیمانه‌وه وه چاوه‌رِێی پاداشتی بێ له خوا ئه‌وه خوا له تاوانه‌كانی پێشوی خۆش ئه‌بێ ، وه هه‌ر كه‌سێ شه‌وی قه‌در هه‌ڵسێت به شه‌و نوێژ‌و خواپه‌رستی به ئیمانه‌وه وه چاوه‌رِێی پاداشتی بێ له خوا ئه‌وه خوا له تاوانه‌كانی پێشوی خۆش ئه‌بێ ) . وه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ خوای گه‌وره‌و به‌رز فه‌رموویه‌تی : : (كل عمل ابن آدم له الحسنة بعشر أمثالها إلى سبعمائة ضعف إلا الصيام فإنه لي وأنا أجزي به، ترك شهوته وطعامه وشرابه من اجلي للصائم فرحتان فرحة عند فطره وفرحة عند لقا‌ء ربه، ولخلوف فم الصائم أطيب عند الله من ريح المسك) رواه البخاري ومسلم واته : ( هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی نه‌وه‌ی ئاده‌م چاكه‌یه‌ك بۆی به ده چاكه‌یه تا حه‌وت سه‌د چاكه ئیللا رِۆژوو نه‌بێت بۆ منه‌و وه منیش پاداشتی ئه‌ده‌مه‌وه ، وازی هێناوه له ئاره‌زووی وه وازی هێناوه له خواردن و خواردنه‌وه له پێناوی من ، بۆ رِۆژوو گر دوو خۆشی و ئاسووده‌یی هه‌یه یه‌كێك له‌كاتی رِۆژوو شكاندنی وه یه‌كێك له كاتی گه‌یشتنی به په‌روه‌ردگاری ، وه بۆنی ده‌می رِۆژوو گر خۆشترو پاكتره لای خوا له بۆنی میسك ) .
وه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : : (إذا كان يوم صوم أحدكم، فلا يرفث ولا يصخب، فإن سابه أحد أو قاتله فليقل إني امرؤ صائم) رواه البخاري واته : ( ئه‌گه‌ر كه‌سێكتان به‌رِۆژوو بوو له رِۆژێكا ، ئه‌وه با تاوان نه‌كا و ده‌نگه ده‌نگ نه‌كا و كێشه نه‌كا له گه‌ڵ خه‌ڵك ، وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك جنێوی پێدا یان شه‌رِی له گه‌ڵ بكا با بڵێ من كه‌سێكی به‌رِۆژووم ) .
وه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ ::(من لم يدع قول الزور والعمل به والجهل فليس لله حاجة في أن يدع طعامه وشرابه) رواه البخاري في الصحيح واته : ( هه‌ر كه‌سێ واز نه‌هێنێ له درۆ‌و كار كردن پێی وه واز له نه‌فامی نه‌هێنێ ئه‌وه خوا پێویستی به‌وه نیه كه واز بێنێ له خواردن و خواردنه‌وه‌ی ) .
جا وه‌سیه‌ت بۆ هه‌موو موسڵمانان كه ته‌قوای خوا بكه‌ن و رِۆژووه‌كه‌یان بپارێزن دووری بكه‌ن له هه‌موو تاوانێك ، وه دروسته بۆیان كه هه‌وڵی چاكه كاری و خێر بكه‌ن وه پێشبرِكێ بكه‌ن بۆ گوێرِایه‌ڵی و خوا په‌رستی له سه‌ده‌قه كردن و زۆر خوێندنه‌وه‌ی قورئان و ته‌سبیح (سبحان الله ) و ته‌هلیل ( لا اله الا الله ) و ته‌حمید ( الحمدلله ) و ته‌كبیر ( الله اكبر ) ئیستیغفار ( استغفر الله ) ، چونكه ئه‌و مانگه مانگی قورئانه : { شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ }البقرة 185 واته : ( مانگی رِه‌مه‌زان ئه‌و مانگه‌یه كه قورئانی تیادا هاتۆته خواره‌وه ) . جا دروست و مه‌شروعه بۆ برِواداران تێكۆشان و هه‌وڵدان له قورئان خوێندن ، وه سوننه‌ته‌و چاكه بۆ پیاوان و بۆ ئافره‌تان زۆر قورئان خوێندنه‌وه به شه‌وو به رِۆژ ، وه هه‌موو حه‌رفێك چاكه‌یه‌كه وه چاكه به ده چاكه ئه‌ژمێردرێ وه‌ك كه ئاوها هاتووه له پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وعلى اله وسلم ، وه له گه‌ڵ ئاگاداری و خۆ پاراستن له هه‌موو خراپه‌و تاوانه‌كان ، له گه‌ڵ فه‌رمان كردن به حه‌ق و ئامۆژگاری یه‌كترو فه‌رمان كردن به چاكه‌و نه‌هی كردن (رِێگرتن) له خراپه .
ئه‌و مانگه مانگێكی گه‌وره‌یه پاداشتی كرده‌وه‌كانی تیادا زیاد ئه‌بێت ، وه سزای خراپه‌و تاوانه‌كانی تیادا زیاد ئه‌بێت ، جا واجب له سه‌ر برِوا دار ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵ و كۆشش بكا له گه‌یاندن و ئه‌نجام دانی ئه‌و شتانه‌ی خوا له سه‌ری فه‌رز كردووه وه ئاگادار بێ و خۆی بپارێزێ له‌و شتانه‌ی خوا له سه‌ری حه‌رام كردووه ، وه چاو دێری كردنی بۆ ئه‌مه له رِه‌مه‌زان زیاتر‌و گه‌وره‌تر بێ ، هه‌ر وه‌ك بۆی دروسته و مه‌شروعه كه هه‌وڵ بدا‌و كۆشش بكا له ئه‌نجام دانی كرده‌وه خێره‌كان له سه‌ده‌قه‌كان و سه‌ردانی نه‌خۆش و شوێن كه‌وتنی جه‌نازه‌و گه‌یاندنی خزمایه‌تی ، وه زۆر خوێندنه‌وه‌ی قورئان و زۆر زیكر كردن زۆر كردنی ته‌سبیح (سبحان الله) و ته‌هلیل (لا اله الا الله) و ئیستیغفار (استغفر الله) و دوعا‌و پارِانه‌وه ، تا غه‌یری ئه‌مه‌ش له رِووه‌كانی خه‌یر و چاكه ، ته‌مای به پاداشتی خوا بێ و بترسێ له سزای خوا ، داوا له‌خوا ده‌كه‌ین كه موسڵمانان مۆفه‌ق بكا بۆ ئه‌وه‌ی خۆی پێی رِازیه ، وه داوا له خوا ده‌كه‌ین كه ئێمه‌و هه‌موو موسڵمانان بگه‌یه‌نێته رِۆژوو گرتنی مانگی رِه‌مه‌زان و هه‌ڵسانه‌وه تیایدا به شه‌و نوێژ به ئیمان و به ته‌مای پاداشت بوون له لای خوا ، وه داوا له خوا ده‌كه‌ین كه ئێمه‌و هه‌موو موسڵمانان له هه‌موو شوێنێك شاره‌زا بكا له دینه‌كه‌ی وه رِاگیرمان بكا له سه‌ری ، وه داوا له خوا ده‌كه‌ین سه‌لامه‌تمان بكا له‌و شتانه‌ی هۆن بۆ تورِه‌یی خوا و سزاكه‌ی ، هه‌ر وه‌ك داوا له خوا ئه‌كه‌م سبحانه كه هه‌موو سه‌رۆك و ده‌سه‌ڵات دارانی وه هه‌موو پێشه‌وایانی موسڵمانان مۆفه‌ق بكا ، وه هیدایه‌تیان بدا و حاڵیان چاك بكا ، وه مۆفه‌قیان بكا بۆ حوكم كردن به شه‌ریعه‌تی خوا له هه‌موو كاره‌كانیان ، عیباده‌ت و خوا په‌رستیان ، وه له كرده‌وه‌كانیان وه‌هه‌موو شتێكیان ، داوا له خوا ده‌كه‌ین كه مۆفه‌قیان بكا بۆ ئه‌مه ، له به‌ر كار كردن به فه‌رموده‌ی خوای به‌رزو گه‌وره :{ وَأَنِ احْكُمْ بَيْنَهُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّه } المائدة 49 واته : ( حوكم بكه له به‌ینیان به‌وه‌ی له لایه‌ن خواوه دابه‌زیوه ) .وه كار كردن به فه‌رموده‌ی خوا سبحانه ::{ أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْماً لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ } المائدة 50 واته : ( ئایا حوكمی نه‌فامیان ئه‌وێ له غه‌یری حوكمی خوا ، كێ هه‌یه حوكمی جوانتر‌و دادوه‌رتر بێ له خوا بۆ قه‌ومێك كه دڵنیا بن و دوو دڵ نه‌بن ) . وه كاركردن به فه‌رموده‌ی خوا سبحانه : { فَلا وَرَبِّكَ لا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجاً مِمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيماً } النساء 65 واته : ( نا سوێند به په‌روه‌ردگارت برِوایان نابێت تاكو تۆ ئه‌كه‌ن به دادوه‌ر له به‌ینی خۆیان له‌و كێشانه‌ی هه‌یانه پاشانیش له نه‌فسی خۆیان دڵ گران نه‌بن به‌وه‌ی تۆ برِیارت له سه‌ر داوه وه به‌ته‌واوی ته‌سلیمی حوكمی تۆ بن به ئاشكرا و نهێنی به دڵ و به كرده‌وه ) . وه كار كردن به فه‌رموده‌ی خوا سبحانه :{ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنْكُمْ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ذَلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلاً } النساء 59 واته : ( ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی برِواتان هێناوه گوێرِایه‌ڵی فه‌رمانی خوا بكه‌ن وه گوێرِایه‌ڵی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر بكه‌ن وه هه‌روه‌ها هی سه‌ركرده‌و ده‌سه‌ڵات داره‌كانی له خۆتانن وه ئه‌گه‌ر له شتێك بوو به كێشه‌و له سه‌ری جیاواز بوون ئه‌وه بیگه‌رِێننه‌وه بۆ لای خوا _لای قورئان_ وه بۆ لای پێغه‌مبه‌ر _لای سوننه‌ت_ ئه‌گه‌ر ئێوه رِاسته برِواتان به خوا‌و به رِۆژی دوایی هه‌یه ئه‌وه بۆ ئێوه چاكترین چاره‌سه‌رو چاكترین شته بتان گه‌یه‌نێته حه‌ق ) . وه كار كردن به فه‌رموده‌ی خوا سبحانه :{ قُلْ أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ } النور54 واته : ( بڵێ پێیان گوێرِایه‌ڵی فه‌رمانی خوا بكه‌ن وه گوێرِایه‌ڵی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر بكه‌ن ) . وه كار كردن به فه‌رموده‌ی خوا سبحانه :{ وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا } الحشر7واته:( ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر بۆ ئێوه‌ی هێناوه وه‌ری بگرن و ئه‌وه‌ی رِێگری لێكردیه لێی دوور كه‌وه‌نه‌وه ).
ئه‌وه‌یه كه واجبه له سه‌ر هه‌موو موسڵمانان وه له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانیان ، واجبه له سه‌ر سه‌ركرده‌كانی موسڵمانان وه له‌سه‌ر زاناكانیان وه له‌سه‌ر عامه‌تی خه‌ڵكیان كه ته‌قوای خوا بكه‌ن وه مل كه‌چ بن بۆ شه‌رعی خوا ، وه حوكم به شه‌رعی خوا بكه‌ن له به‌ینی خۆیان ، له به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌رعێكه كه چاكه‌و هیدایه‌تی خۆیانی تێدا وه پاشه‌رِۆژی چاكی تێدا وه ئابه‌وه رِه‌زامه‌ندی خوا به‌ده‌ست دێت وه به‌وه ئه‌گه‌ینه مافمان كه خوا دایناوه بۆمان له شه‌رعه‌كه‌ی وه هه‌ر به‌و شه‌رعه خۆ پاراستن و پارێزگاری له سته‌م ئه‌كرێ ، داوای هیدایه‌ت و مۆفه‌قی و چاك بوون له خوا ده‌كه‌ین بۆ هه‌موومان ،، وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى اله واصحابه .
---------------------------------
سه‌رچاوه : مجموع فتاوى و مقالات متنوعة الجز‌ء الخامس عشر وه‌رم گرتووه له مالپه‌رِی پێشه‌وا ابن باز
{ تێبینی : فه‌رمووده‌ی چواره‌م كه له باسه‌كه هاتووه : (أتاكم شهر رمضان شهر بركة يغشاكم الله فيه فينزل الرحمة ويحط الخطايا ويستجيب الدعا‌ء فأروا الله من أنفسكم خيراً فإن الشقي من حرم فيه رحمة الله) ذكره المنذري في الترغيب والترهيب باب الترغيب في صيام رمضان برقم 1490، وقال رواه الطبراني فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیح نیه له كتابی ضعيف الترغيب والترهيب بة موضوع داندراوه له لایه‌ن پێشه‌وا ئه‌لبانی رحمه الله ژماره‌كه‌شی 592 ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌یه‌وێ بچێته‌وه سه‌ری والله أعلم }. وه‌رگێرِ - باوكی حارث