حوكمی لەبەركردنی ئەو جل وبەرگانە چی یە كە وێنەی تێدایە؟
بەروار: 2010/08/25سەردارن: 3171

و /لەبەر كردنی ئەو جل وبەرگانەی كە وێنەی تێدایە دروست نی یە، ئیتر ئایا جل وبەرگی منداڵان بێت یان گەورە، هەروەها هێشتەوەی وێنە بۆ یادگاری یاخود جگە لە یادگاری دروست نی یە ، مەگەر وا بخوازێت وەكو وێنەی مامەڵە، وەهەر كەسێك وا گومانی بردبێت كە من فەتوای ئەوەم داوە كە وێنەی حەرام تەنها خاوەن لاشەیە ئەوا درۆی بۆمان هەڵبەستووە.......
چونكە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: [إنَّ الملائِكَةَ لا تَدْخُلُ بَيْتاً فيهِ صُورَةٌ].(صحيح الجامع الصغير: 7261). واتە: فریشتەی رەحمەت ناچێتە هیچ ماڵێكەوە كە وێنەی تێدا بێت.
بۆیە رێگە نادەین بەكەس وێنە بهێڵێتەوە بۆ یادگاری هەروەكو دەڵێن، وەهەركەسێك وێنەی هێشتۆتەوە وهەڵگرتووە بۆ یادگاری ئەوا پێویستە لەسەری بیدڕێنێت ولەناوی بەرێت، ئیتر جیاوازی نی یە ئایا هەڵیواسیوە بە دیوارەوە، یاخود خستویەتی یە ناو ئەلبوومەوە، یاخود جگە لەمانە، چونكە هێشتنەوەی وێنە خەڵكی ئەو ماڵە بێ‌ بەش دەكات لە چونە ژوورەوەی فریشتەی رەحمەت.(المسائل الميسرة في زينة المرأة المسلمة: ص42).
لە فەتواكانى زاناى پایەبەرز الشیخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله)
كۆكردنەوەو وەرگێڕانى:م/ صلاح الدین عبدالكریم