لە ماڵ ئاوایی ڕەمەزاندا
بەروار: 2014/07/26سەردارن: 3532نوسەر: بلال جلال حداد

الحمد لله والصلاة و السلام على رسول الله ، وبعد : لە هەردوو صەحیحی مسلم و بوخاریدا هاتووە لە فەرموودەی ئەبوهریرەوە كە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : ((هەركەسێك ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بگرێت وئیمانی پێی هەبێت و چاوەڕێی پاداشتی بكات ، ئەوا خوای گەورە لە تاوانی ڕابردووی خۆش دەوێت یان هەركەسێك شەونوێژ ( تراویح )ی شەوی قەدر ئەنجام بدات ، خوای گەورە لە تاوانی ڕابردووی خۆش دەوێت یان هەركەسێك شەونوێژی مانگی ڕەمەزان بكات و ئیمانی پێی هەبێت و چاوەڕێی پاداشتی بكات، ئەوا خوای گەورە لە تاوانی ڕابردووی خــۆش دەوێت))، وە لـــە ( سنن النسائی ) دا هـــاتووە ((هـــەركەسێك ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بگرێت وئیمانی پێی هەبێت و چاوەڕێی پاداشتی بكات ، ئـــەوا خــوای گــەورە لــە تاوانی ڕابردوو و داهــاتووی خــۆش دەوێت)) ( صححه الألباني في صحيح النسائي: 3202 ـ 2205 ) .
هەروەها لە ( مسند ) و ( صحیح ابن حبان ) دا هاتووە لە ( أبی سعید الخدري ) ، كە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی :(( هەركەسێك ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بگرێت و سنوورەكانی بزانێت و پێویستیەكانی بپــــارێزێت كـــە پێویستە بیپارێزێت ، ئـــەوا ڕابـــردووی دەســـڕێتەوە)) (أخرجه احمد ، وقال ابن الشيخ شهاب الأرنأووط : حديث حسن ) ، وە زۆرینەی زانایان لەسەر ئەوە كۆڕان كە لە گوناهی خۆش دەبێت ، ئەویش بەپێی ئەم بەڵگەیە كە ئیمامی مسلم لە فەرموودەكەی ئەبو هریرەوە كە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : (( پێنج نوێژە فەرزەكە ، و جومعە بۆ جومعە ، و ڕەمەزان بۆ ڕەمەزان هۆی لێخۆشبوونی گوناهی نێوانیانن ، گەر گوناهی گەورە بە دوور كەوێت))، پێشەوا ( ابن منذر ) لەسەر نوێژی شەوی قەدر فەرمووی ئەم بەندایەتیە بە ئاواتی لێخۆشبوونی گوناهی گەورە وبچوك دەكرێت ، جگە لەویش بۆ مانگی ڕەمەزان هەر وایان وتووە ، بەڵام زۆرینەی زانایان لەسەر ئەوە كۆڕان كە گوناهی گەورە هەر ئەبێت تەوبەی لەسەر بكرێت .
ئەم فەرموودە شیرینانەش باس كران ڕوونی دەكاتەوە سێ‌ هۆكاری زۆرگرنگ هەن كە دەبنەهۆكاری سڕینەوەی گوناه ( ڕۆژو ـ شەونوێژی ڕەمەزان ـ شــەونــوێژی قــەدر ) وە هـــەریەكێ‌ لەوانەش بەشی خۆی دەسڕێتەوە ، جاڕۆژوو بۆ بەشە تاوانی خۆی ، شەونوێژیش هەروەها ، شەونوێژی شەوی قەدریش بۆ گوناه خۆی دەگرێت ، بەڵام شەونوێژی شەوی قەدر بۆ تاوانی نێو مانگە كە ئەگەر موسوڵمان توشی گوناه بێت لە دە ڕۆژی سەرەتا بێت یان نێوەن وە یان كۆتا .
جا دوای ئەم بەندایەتی و نزا ودوعا سوژدە وزیكرز نوێژ و صەدەقە و خێر و زەكات و ڕۆژووە ڕۆژێك دێت و پێی دەووترێت جەژن ، یان هەندێ‌ لە سەلەف پێان ووتوە ڕۆژی دیاری و پاداشت .
پێشەوای خۆشەویست ئیمامی زوهری دەڵێت : كاتێ‌ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دێت خەڵك دەردەچن بۆ ( الجبان ) و خودا دێتە سەریان ، دەفەرمووێت : بەندەكانم ! ڕۆژوتان بۆ من گرت ، بۆ منیش شەونوێژتان كرد ، بگەرێنەوە لێتان خۆش بووم ، بەڕێزمان موەریقی عەجەلی لە نوێژی جەژندا لە نوێژگە ( مصلی )دا بە هەندێ هاوەڵی خۆی ووت : ئەمڕۆ كەسانێك دەگەڕێنەوە بۆ ماڵ هەرچۆن ئێستا لە دایك بن ، ئەوەندە پاكدەبنەوە لە گوناه .
زانا ئەبو جەعفەر فەرمووی : دیاریەك نەك لەسەر شێوەی دیاری باڵادەستان و مەلیكەكان ،كاتێ‌ ڕۆژوانان ڕۆژو و شەونوێژیان بە تەواوی ئەنجامدا، ئەوا كاری سەرشانی خۆیان جێبەجێ‌ كردووە، تەنها ئەوە ماوە پاداشت بدرێتەوە كە لێخۆشبوونە،كاتێ‌ جەژن خەڵك دەردەچێ‌ بۆ نوێژگە ( مصلی ) پاداشتەكانیان بەسەردا دابەش دەكرێت ، ئیتر دەگەڕێنەوە ماڵەكانی خۆیان وگەیشتن بە پاداشتی تەواوی خۆیان . جاهەركەس بە وەفا بوو لەكارەكانی سەرشانی و بەتەواوی ئەنجامی دا ، بە تەواویش پاداشت وەردەگرێت ، هەركەسیش كردەوە پاشەكەوتكراوەمانی بە تەواوی گەیاند ئەوا پاداشتەكەی بە نەقدی دەدرێتێ‌ نەك بە قەرز یان دواخراوی .
جا ئەزیزان هەركەس كەموكورتی لەكارەكەی دا كردبێت ، كەموو كورتیش پاداشتی بەپێی كەموكورتی یەكە هەیە ، جا بالۆمەی كەس نەكات و سەرزەنشتی خۆی بكات . ئازیزمان سەلمان فەرمووی : نوێژ تەرازووە ، هەركەس چاك ئەنجامی بدات چاكی لەگەڵ دەكرێت ، هەركەس تەرازوو بازی بكات خۆتان دەزانن چی دەربارەیان هاتووە ، خۆ ڕۆژو كردەوەكانی تریش لەسەر ئەم پێوەرن ، هەركەس سەر ڕاست بێت تیادا ئەوە لەباشترین بەندە بەوەفاكانە ، هەركەس تەرازوو بازی تیدابكات خۆ وەیل بۆ تەرازوو بازنە ، شەرم ناكات تۆزێ‌ تەرازووی ئارەزووی لاسەنگ بكات ، بەڵام تەرازووبازی لە ڕۆژ و لە نوێژی دەكات ..!؟ خودا لێیان دورمان بكاتەوە ، سەلەفی ئێمە هەوڵی تەواوی و چاكی و پاكی كرداریان دەدات ، دواتر گرنگیان دەدا بە وەرگرتنی ، ئەشترسان لەوەرنەگرتنی ... ؟! ئەوانە بوون كە خوا دەربارەیان دەفەرمووێت : [ يُؤْتُونَ مَا آتَوْا وَقُلُوبُهُمْ وَجِلَةٌ ] ( المؤمنون : 60 ) ، سەروەرمان عەلی كوری ئەبو تالیب فەرمووی : با گرنگیتان بە وەرگرتنی كردەوەكانتان زیاتربێت لە گرنگی كارەكانتان ، نەتان بیستووە خودا دەفەرمووێت : [ إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ اللَّهُ مِنَ الْمُتَّقِينَ ] ( المائدة : 27 ) ، واتە : بەدڵنیاییەوە خودا لەبەندە بە تەقواكان وەردەگرێـت ، لە فوچالەی كوڕی عبیدەوە دەگێڕێنەوە فەرمووی : ئەگەر بزانم خودا یەك دانە چاكە و كردەوەی لێوەرگرتووم لام گەورەترە لە دونیا و ئەوەشی تێدایە ، چونكە خودا دەفەرمووێت :[ إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ اللَّهُ مِنَ الْمُتَّقِينَ ] ( المائدة : 27 ) ، ئیمامی ئیبن دینار فەرمووی : ترسان لە وەرنەگرتنی كردەوە قورسترە لە كردنی كردەوە، شێخ عطاء السلمی فەرمووی : وریابن لە كردنی كردەوە نەوەك بۆ خوا نەیكەن ...؟! پێشەوا عبدالعزیز ئەبی داود فەرمووی : گەشتمە هەندێ‌ لە سەلەف بینیم هەوڵی كردەوەی چاكیان زۆردەدا ، ئەگەر كردەوەی چاكیان كردبا ئیتر خەم دای دەگرتن ئاخۆ وەرگیراوە لێیان یان نە ..؟! هەندێ‌ لەسەف ووتویانە : دوعایان لەشەش مانگی پێش ڕەمەزان دەكرد كە بگەنە مانگی ڕەمەزان ، دواتر دوعایان دەكرد لێیان وەربگێرێت .
جارێكیان خەلیفە عومەری كوڕی عبدالعزیز دەرچوو بۆ نوێژی جەژن ، جا لە وتارەكەیدا فەرمووی : ( ئەی خەڵكینە ئێوە سی ڕۆژ بە ڕۆژو بوون بۆ خودا ، وە سی شەو شەونوێژتان كرد ، ئەمڕۆش دەرچووین بۆ داواكردن لە پەروەردگار كە كردەوەمان لێوەربگرێت ) ، هەندێ‌ لە پیاوچاكانی سەلەف لە ڕۆژی جەژندا دڵتەنگی دای دەگرتن ، پێان دەووترا : ئەمڕۆ ڕۆژی خۆشی و شادییە ؟! ئەوانیش دەیان ووت ڕاست دەكەن ، بەڵام بەندەیەكم گەورەكەم داوای كردەوەیەكی لێكردم ، منیش بۆم ئەنجامدا جا نازانم لێی وەرگرتم یان ڕەتی كردەوەتەوە ..؟! خواناس وەهبی كوڕی وەرد خەڵكێكی بینی پێدەكەنن لە ڕۆژی جەژندا ، جا ووتی : ئەگەر ڕۆژو و نوێژتان لێوەرگیرابێت ، ئەمە كاری سوپاس گوزاران نیە ..! ئەگەریش لێتان وەرنەگیرابێت ئەمە كاری ئەوانە نیە كە بترسن لە وەرنەگرتنی كردەوەكانیان ..!!
ئیمامی حەسەنی بەصری دەفەرمووێت : پەروەردگار مانگی ڕەمەزانی كردووەتە گۆڕەپانێك بۆ بەندەكانی ، پێشبڕكێ‌ دەكەن بۆ كردەوەكانیان بۆ لێخۆشبوون و ڕەزامەندی ئەو ، هەندێك كردیان وبراوەبوون ، هەندێك دواكەوتن و دۆڕاوە بوون ..! ئەزانی زۆر سەیرە یاریچیەك پێبكەنێت لە ڕۆژێكدا كە خەڵكی براوەبوون و ئەمیش دۆڕاوە تیادا ؟! دەگێڕنەوە پێشەوامان عەلی كوڕی ئەبو طالب لە دوا شەوەكانی ڕەمەزانی هاواری دەكرد ودەیووت : ألا یا لیت شعری ..! كێ‌ لێوەرگیراوە پیرۆزبایی لێبكەین ..؟! كێ‌ بێبەش بووە سەرەخۆشی لێبكەین ..؟ هاوەڵی زانا ئیبن مسعود فەرمووی : كێ‌ لە ئێمە كردەوەی لێوەرگیراوە با پیرۆزبایی لێبكەین ..؟! كێش لێی وەرنەگیراوە با سەخۆشی لێبكەین ..؟! ئەی كردەوە لێوەرگیراوان مژدەتان لێ بێت ، ئەی ئەوەی كردەوەت لێوەرنەگیراوە خودا ئەم موصیبەتەت لەسەر سووك بكات !
لعلك غضبان و قلبي غافل سلام على الدارين إن كنت راضياً
بەڵی بڕوادار ... ئەمە ئەو مانگە بوو كە پڕ بوو لە عیبادەت ولە چاكە ولە تەوبە و گەڕانەوە و پاك بوونەوە و لە ڕزگاربوون لە دۆزەخ لە گەڕانەوە بۆ لای پەروەردگا ، هەربۆیە پێغەمبەری نازادار صلى الله عليه وسلم فەرمووی :(( ئامین .. ئامین .. ئامین ..)) وترا : ئەی نێردراوی خودا ..؟ تۆ سەركەوتی بەسەر مینبەرەكەتدا فەرمووت : " ئامین .. ئامین .. ئامین .." ؟ فەرمووی : جبریل هات بۆ لام ووتی هەركەس بگاتە مانگی ڕەمەزان كارێك نەكات ـ خودا ـ لێی خۆش بێت ، دەچێتە دۆزەخەوە فأبعده الله ، بڵی ئامین ... ) (أخرجه أحمد والترمذي وابن حبان وحسنه الترمذي وقال الأرناؤوط : حسن لغيره ) ، جا بەڕاستی وایە ، هەركەس لەم مانگە لێخۆشبوونی دەست نەكەوێ‌ ، ئیتر كەی ؟ هەركەس لەشەوی قەدردا دەستی نەكەوێ‌ ئیتر كەی ؟ هەركەس لەم مانگەدا چاك نەبێـت ئیتر كەی ؟ هەر دارێك لەكاتی بەردا بەری نەبێت ، دوای بڕینەوەی بۆ هیچ ناشێت مەگەر بۆ سووتان لە ئاگردا ، هەركەس شل گیربێت لەكاتی چاندندا ، بەرهەمی نیە جگە لەخەفەت خواردن . مانگێك هەمووی لێخۆشبوون و ڕزگاربوونە لە دۆزەخ ! فەرموودەیەك كە ئیمامی ( الترمذی ) دەیگێرێتەوە : ((خودا ڕزگاركراوانێكی هەیە لە دۆزەخ ئەویش لـــە هــــەمــوو شەوێكدا)) ( صحيح الترمذي للألباني : 6822 ) جا كۆتایی ئەم مانگە ڕزگاربوونە لە دۆزەخ بۆ كەسانێك كە پەشیمانن لە كاری ناحەز .
جا لەبەر ئەم ڕزگاربوونەو لێخۆشبوونە لەم مانگەدا ، خودا لەكۆتایی هێنانی ئەم مانگە پڕ میهرەبانە دەفەرمووێت : [ شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ] ( البقرة 185 ) ، واتە : مانگی ڕەمەزان ، ئەو مانگەیە كە قورئانی تێدا نێردراوەتە خوارێ‌ ـ لە ڕەمەزاندا دەست بە ناردنی كراوە ـ ، ڕێنمایی مەردوم دەكات بۆ گشت كارێكی چاك ، وە چەندین بەڵگە و نیشانەی تێدایە بۆ شارەزایی ڕێی هەق و جیاكردنەوەی ڕاست و ناڕاست ، ئینجا هەركەسێكتان ڕەمەزانی بەسەرداهات دەبێت بەڕۆژوو بێت ، ئینجا ئەو كەسانەشتان كە نەخۆش و لەش بەبارە ، یا لە سەفەرە و ڕێبوارە ـ ڕۆژووەكەشی دەشكێنێ‌ ـ ، لە ڕۆژانی تردا ئەو ڕۆژانە بە قەزا بگرێتەوە ، خوا ئاسودەیی و كار ئاسانی ئێوەی دەوێت ، وە لە ئەنجامی فەرزەكاندا نایەوێ‌ بكەونە تەنگی و نارەحەتی ، وە دەیەوێت بە ئاسانی ڕۆژووی ئەو ماوەیە تەواو بكەن ، وە بەگەورەیی خودا بزانن و قایل بن ، كە ئێوەی ڕێنمایی كرد ، پێویستە سوپاسی بكەن لەسەر ئەو مۆڵەتدانە و سەخت نەگرتنە .
بەندەی چاك شوكری خودا دەكات لەسەر نیعمەتەكانی ، لەسەر كردەوەكانی، لەسەر لێخۆشبوونی لێی ، لەسەر ڕزگاربوون لە دۆزەخ ، ئەگەر یادی بكەی ، شووكری بكەی ، تەقوات هەبێت ، ئەوە بەڕاستی بە تەقوای ..! ابن مسعود لە تەفسیری [ حَقَّ تُقَاتِهِ ] ( آل عمران : 102 ) دا فەرمووی : گوێڕایەڵەكی دەكات و سەرپێچی ناكات ، یادی دەكات ، و غافل نابێت لێی ، شوكری دەكات ، و كوفری ناكات .
ئــــەی خــاوەن تـــاوان و گـــونـــاهی زۆر ـ خــۆم ســەرەتا ـ دەستكــەوتت دەستكەوت ، لەم ڕۆژەدا بۆت هەڵكەوت ، نە لە شێوەی هەیە و نە دیومە و نە دیوتان ، چەندی پاكردبێتەوە كە كردوانە گوناه و لە تاوان ، هەركەس ڕزگاری بوو ، ئەوە سەلیمە و پاداشتی چاكەكانی زۆر موهیمە ..!؟
ئەی ئەو كەسەی خودا لە دۆزەخ ڕزگاری كردی ؟ نەكەی بگەڕێتەوە ـ دوای ڕزگاربوونت ـ بۆ مل كردنە ژێر تاوان ، خوای تۆ دوری كردی لە ئاگر نەكەی خۆت نزیك كەیتەوە ، نجاتت دەدات ، نەكەی خۆت و نەفسەت بخەیتە ناویەوە ..؟
ليس السعيد الذي دنياه تسعده إن السعيد الذي ينجو من النار
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ