پ/ چاكه‌كان خراپه‌كان ده‌سڕنه‌وه، ئایا خراپه‌كانیش چاكه‌كان ده‌سڕنه‌وه؟
و /چاكه‌كان خراپه‌كان ده‌سڕنه‌وه ونایهێڵن هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: ((الصَلَواتُ الخَمْسُ، والجُمُعَةُ الى الجُمُعَةِ، ورمَضانٌ الى رمضان مُكَفِّرَاتٌ لما بينهُنَّ ما اجْتُنِبَتِ الكبائِرُ)) (مسلم: 233) واته: نوێژه فه‌رزه‌كان،و هه‌ینى بۆ هه‌ینى، و ڕه‌مه‌زان بۆ ڕه‌مه‌زان تاوانه‌كان له نێوانیاندا ده‌سڕنه‌وه ئه‌گه‌ر مرۆڤــ خۆى بپارێزێت له تاوانه گه‌وره‌كان.
به‌ڵام خراپه‌كان چاكه‌كان بسڕنه‌وه نه‌خێر چاكه‌كان ناسڕنه‌وه به‌ڵام له‌كاتى كێشاندا له ڕۆژى قیامه‌تدا له‌وانه‌یه زاڵ بێت به‌سه‌ر چاكه‌كاندا و قورس‌تر بێت، خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت: [وَنَضَعُ الْمَوَازِينَ الْقِسْطَ لِيَوْمِ الْقِيَامَةِ] [الأنبياء: 47].
واته: له ڕۆژى قیامه‌تدا ته‌رازووى دادپه‌روه‌رى داده‌نێین، كرده‌وه چاكه‌كان و خراپه‌كان ده‌كێشین، له‌وانه‌یه خراپه‌كان زیاد بكات و مرۆڤ شایانى چونه دۆزه‌خه‌وه بێت و به‌هۆیه‌وه سزا بدرێت به گوێره‌ى تاوانه‌كه‌ى، وه له‌وانه‌یه چاكه‌كان و خراپه‌كان یه‌كسان بن و مرۆڤ له ئه‌هلى ئه‌عراف بێت (ئه‌وانه‌ى كه چاكه‌و خراپه‌كانیان یه‌كسانه و له نێوان به‌هه‌شت ودۆزه‌خدا ده‌مێننه‌وه و ناچنه به‌هه‌شته‌وه ئیلا پاش ویست و ڕێگه پێدانى خواى گه‌وره نه‌بێت)، وه له‌وانه‌یه چاكه‌كان زیاتر بێت و بچێته به‌هه‌شته‌وه.(لقا‌ء الباب المفتوح، رقم: 3، ص36-37)
لە فەتواكانى زاناى پایەبەرز الشیخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله)
كۆكردنەوەو وەرگێڕانى:م/ صلاح ا‌لدین عبدالكریم