یه‌كێك له خوا ناسه‌كان ده‌ڵێت له گه‌شتێكى بانگه‌وازى بووم بۆ به‌نگلادش له‌گه‌ڵ لیژنه‌یه‌كى پزیشكى بۆ چاره‌سه‌كردنى نه‌خۆشیه‌كانى چاو، پیاوێكى شكۆمه‌ندى به‌ته‌مه‌ن له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى هاتن بۆ لاى پزیشكه‌كه، كهپزیشكهكه ویستى نزیكى ئافره‌ته‌كه بكه‌وێته‌وه به‌مه‌به‌ستى پشكنینى نه‌خۆشیه‌كه‌ى بینى ئافره‌ته‌كه له‌ترسا ده‌له‌رزێ و ده‌گرى، پزیشكه‌كه وایزانى هۆى گریانه‌كه‌ى ئێش و ئازارى نه‌خۆشى یه‌كه‌یه‌تى، بۆیه پرسیارى ئه‌وه‌ى له‌مێرده‌كه‌ى كرد، مێرده‌كه‌ى به‌چاوى فرمێسكاوىیهوه ووتى:ـ هۆكارى گریانى ئێش و ئازار نى یه به‌ڵكو هۆكه‌ى ئه‌وه‌یه كه‌ناچار ده‌بێت بۆ ده‌رخستنى ڕوومه‌تى بۆ كه‌سێكى نامه‌حره‌م، شه‌وى ڕابردوو له دوو دڵى و په‌شێوى دا چاوه‌كانى خه‌وى نه‌ناسى وهلۆمهى منى ده‌كرد له سه‌ر ڕ‌ازى بوونم بۆ ده‌رخستنى ڕووخسارى، وهقایل نه‌بوو به‌هاتنى بۆ چاره‌سه‌ركردن تا سوێندم خوارد كه خواى گه‌وره ڕێگاى داوه به ده‌رخستنى ڕوومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ر كردن له كاتى ناچارى دا وه‌ك ده‌فه‌رموێ :ـ [ فَمَنِ اضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍ وَلاَ عَادٍ فَلا إِثْمَ عَلَيْهِ إِنَّ اللّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ] (173) سورة البقرة