برای سه‌نگینم .. خوشكى به‌شه‌رمم
پێده‌چێت لێم بپرسی: بۆ ده‌بێت واز له جگه‌ره‌كێشان بهێنم له‌كاتێكدا پێی مورتاح ده‌بم؟
بۆ واز له ته‌ماشاكردنی فیلمی خراپ بهێنم له كاتێكدا چێژی لێوه‌رده‌گرم؟
بۆ واز له ڕابواردنی ته‌له‌فۆنی بهێنم له‌كاتێكدا ئه‌وه ئاواتی منه؟
بۆ ده‌ستبه‌رداری ته‌ماشاكردنی ئافره‌ت ببم له‌كاتێكدا پێی ئاسوده ده‌بم؟
بۆ ده‌بێت په‌یوه‌ست بم به نوێژ و ڕژووه‌وه له‌كاتێكدا من حه‌زم به په‌یوه‌ست بوون و به‌ستنه‌وه نیه؟
بۆچی و بۆچی..؟!
ته‌وبه بكه برام .. خوشكم، چونكه ته‌وبه‌كردن :
یه‌كه‌م: گوێڕایه‌ڵیه بۆ فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری پاك و میهره‌بانت:
دووه‌م: هۆكارێكه بۆ شادمانی و سه‌رفرازیت له دونیا و دواڕۆژدا:
سێیه‌م: هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ى خودا خۆشی بوێیت:
چواره‌م: هۆكارێكه بۆ ڕۆیشتنه به‌هه‌شت و ڕزگاربوون له ئاگری پڕ ئێشی دۆزه‌خ:
پێنجه‌م: هۆكارێكه بۆ خوشگوزه‌رانی و چاكبونی باری ژیان و دابارینی باران و زیاتر به هێز و قوه‌تبوون و زۆربوونی ماڵ ومناڵ:
شه‌شه‌م: هۆكارێكه بۆ سڕینه‌وه‌ى تاوانه‌كان، نه‌ك هه‌ر سڕینه‌وه‌یان به ته‌نها به‌ڵكو ده‌شیگۆڕێت به خێر و حه‌سه‌نات:
[بۆ خوێندنه‌وه‌ى درێژه‌ى بابه‌ت كلیك له‌سه‌ر داگرتن بكه]