فەتواى زاناى پایە بەرز شێخ محمد بن صالح العثيمين دەربارەى جەژنى خۆشەویستى
بەروار: 2011/01/09سەردارن: 3084

وەك دیارە لەم دوایانەدا یادى جەژنى خۆشەویستى دەگێڕرێت (بەتایبەتى لەنێوان خوێندكاراندا) ئەوەش جەژنێكە لە جەژنەكانى گاورەكان، جل و بەرگەكان بەتەواوى دەكرێن بە سوور و گوڵى سوور دەگۆڕنەوە.....ئایا ئەم بۆنەیە چ حوكمێكى هەیە؟
وە چ ئاماژەو ڕوونكردنەوەیەكتان هەیە بۆ موسڵمانان لەم بۆنەیەدا؟
وەڵام:یادگێڕانى جەژنى خۆشەویستى جائیز نی یە لە بەر چەند هۆیەك:
یەكەم: ئەو جەژنە بیدعەیە و هیچ بنەمایەكى نی یە لە شەرع دا.
دووەم: ئەوە بانگت دەكات بۆ عەشق و غەرامات.
سێهەم: ئەوە بۆ سەرقاڵ كردنى دڵە بە شتى بێ مانا و پێچەوانەى سەلەفى صاڵحە(ڕەزاى خوایان لێ بێت).
بۆیە لەم ڕۆژەدا نابێت و حەرامە كە هیچ دروشمێك ڕووبدات چ لە بوارى جل و بەرگ و خواردن و خواردنەوەكان و دیارى بەخشین،وە لەسەر موسڵمانان پێویستە كە بە عزەتەوە دەست بە دینەكەیانەوە بگرن و دواى ئەوانە نەكەون.....
داوا لە خواى گەورە دەكەم كە موسڵمانان بپارێزێت لە هەموو فیتنەیەكى دیار و نادیار...