پرسیار كرا له‌شێخ محمد صالح العثيميين رحمه الله ده‌رباره‌ى بیروباوه‌ڕى سه‌له‌ف سه‌باره‌ت به‌قورئانى پیرۆز؟
ئه‌ویش وه‌ڵامى دایه‌وه‌و فه‌رمووى:بیروباوه‌ڕى سه‌له‌ف ده‌رباره‌ى قورئانى پیرۆز هه‌روه‌ك بیروباوه‌ڕیانه ده‌رباره‌ى هه‌موو ناو‌و سیفه‌ته ته‌واوه‌كانى خواى گه‌وره.ئه‌ویش بیروباوه‌ڕێكه بنیات نراوه له‌سه‌ر ئه‌و شته‌ى كه‌قورئان و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌لاله‌تى بۆ ئه‌كه‌ن,وه‌هه‌موومان ئه‌زانین كه‌خواى گه‌وره قورئانى به‌وه وه‌سف كردووه كه ( كلام) قسه‌ى خۆیه‌تى.، وه‌له‌لایه‌ن ئه‌وه دابه‌زیوه وه‌ك ئه‌فه‌رمێ:[ وَإِنْ أَحَدٌ مِّنَ الْمُشْرِكِينَ اسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتَّى يَسْمَعَ كَلاَمَ اللّهِ ثُمَّ أَبْلِغْهُ مَأْمَنَهُ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لاَّ يَعْلَمُونَ] سورة التوبة:6 واته:ئه‌گه‌ر یه‌كێ له‌موشریكه‌كان په‌ناى بۆتۆ هێنا په‌نا بده تا قسه‌ى خواببیستێ( وبیرى لێ بكاته‌وه)له‌پاشان بیگه‌نه جێگه‌ى هێمنى خۆى ،چونكه ئه‌وان گه‌لێكى نه‌زانن.،وه‌لێره‌دا بێ گومان ( كلام الله) قورئانى پیرۆزه،وه‌هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رمێ:[قُلْ نَزَّلَهُ رُوحُ القُدُسِ مِن رَّبِّكَ] سورة النحل::102 واته:بڵێ جبریل ئه‌وه(قورئان)ه‌ى له‌لایه‌ن په‌وره‌دگارته‌وه‌به‌هه‌ق دابه‌زاندووه .وه‌هه‌روه‌ها:[ إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ يَقُصُّ عَلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ أَكْثَرَ الَّذِي هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ]سورة النمل :76]واته:ئه‌م قورئانه‌به‌ڕاستى زۆربه‌ى ئه‌و شتانه‌ى كه‌به‌نى اسرائیل جیاوازیان تێیدا هه‌یه بۆیان ئه‌گێڕێته‌وه‌و بۆیان به‌یان ئه‌كا.جاقورئان قسه‌ى خواى گه‌وره‌یه به‌گۆ( لفظ) و واتاش( معنى)،خوا به‌ڕاستى قسه‌ى پێ كردووه و خوێندوویه‌تى به‌سه‌ر جبریلى ئه‌میندا،پاشان جبریل دایبه‌زاندووه بۆسه‌ر دڵى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بۆئه‌وه‌ى ببێته یه‌كێك له‌ئاگاداركه‌ره‌وه‌كان به‌زمانێكى عه‌ره‌بى ڕوون.
وه‌سه‌له‌ف بیروباوه‌ڕى وایه كه‌قورئان دابه‌زێنراوه، خواش دایبه‌زاندووه بۆ سه‌رمحمد صلى الله عليه وسلم به‌ش به‌ش له‌ماوه‌ى(23)ساڵدا به‌گوێره‌ى حیكمه‌ت و دانایى خواى گه‌وره بۆ بارودۆخه‌كان،پاشان دابه‌زاندنى سه‌ره‌تایى(ابتدائى) هه‌یه وه‌هى واش هه‌یه له‌به‌ر هۆیه‌ك دابه‌زێنراوه،واته: هه‌ندێكى دابه‌زیوه به‌هۆى هۆكارێكى دیارى كرا‌و كه‌پێویستى كردووه،وه‌هه‌ندێكى دابه‌زیوه به‌بێ هۆ،وه‌هه‌ندێكى دابه‌زیوه بۆ چیرۆكى حاڵى كه‌سانێك كه ڕابردوون له‌پێش پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و هاوه‌ڵانى، وه‌هه‌ندێكى دابه‌زیوه ده‌رباره‌ى حوكمه شه‌رعیه‌كان( ابتدائى:سه‌ره‌تایی)، وه‌به‌گوێره‌ى ئه‌وه‌ى كه ئه‌هلى عیلم باسیان كردووه له‌م باسه‌دا.
وه‌ڵامان شاراوه‌نیه كه‌به‌ڕاستى خواى گه‌وره قورئانى به‌وه‌سف گه‌لێكى گه‌وره وه‌سف كردووه،وه‌سفى كردووه به(حكیم)دانا،وه(كریم)پیرۆز و به‌ڕێز،وه(عظيم) گه‌وره،وه (مجید)سه‌ربه‌رز،وه‌ئه‌و وه‌سفانه‌ى كه‌خواى گه‌وره كه‌لامه‌كه‌ى پێ وه‌سف كردووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌ستیان گرتوووه به‌م قورئانه‌و كارى پێ ده‌كه‌ن له‌نهێنى و ئاشكرا ئه‌وه به‌ڕاستى خواى گه‌وره سه‌ربه‌رزى و دانایى گه‌وره‌یى و ده‌سه‌ڵاتیان پێ ئه‌دات، خواى گه‌وره ئه‌مانه نادات به‌وكه‌سانه‌ى كه‌ده‌ست ناگرن به‌م قورئانه، وه‌بۆیه لێره‌وه هه‌موو موسوڵمانان بانگ ده‌كه‌م ،حاكم و ژێر ده‌سته‌و،زانایان و خه‌ڵكى گشتى بۆ ده‌ست گرتن به كتێبه‌كه‌ى خواى گه‌وره(قورئان) له‌ئاشكراو نهێنى هه‌تا سه‌ربه‌رزى ،وكامه‌رانى و، و ده‌ركه‌وتن له‌ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاواى زه‌وى به‌ده‌ست بێنن.وه‌داوا ئه‌كه‌ین له‌خواى گه‌وره كه‌یارمه‌تیمان بدات بۆ جێ به‌جێ كردنى ئه‌مه.
[وه‌هه‌روه‌ها پرسیارى لێ كراده‌رباره‌ى ئه‌و فیتنه‌یه‌ى كه‌دروست بوو،كه‌ئه‌ووترا( قورئان) دروستكراوه؟]
ئه‌ویش وه‌ڵامى دایه‌وه:له‌سه‌رده‌مى پێشه‌وا ئه‌حمه‌د رحمه الله وه‌پێش ئه‌ویش فیتنه‌و ئاژاوه‌ى( خلق القرآ‌ن) دروستكردنى قورئان ده‌ركه‌وت ، وه( معتزله)كان به‌مه هه‌ڵده‌ستان، ئه‌یان ووت:كه‌لامى خواى گه‌وره دروستكراوه وه‌ك هه‌موو دروستكراوه‌كانى تر،وه وه‌سفێك نیه له‌وه‌سفه‌كانى خواى گه‌وره،جاقورئان به‌خواوه نه‌وستاوه به‌ڵكو دروستكراوێكه‌و جیاوازه له‌و،بۆیه جیاوازى ناكه‌ن له‌نێوا ئاسمان و ووته‌ى خوا،وه‌له‌نێوان زه‌وى و ووته‌ى خوا،جاهه‌موو شتێك وه‌ك ده‌ڵێن دروستكراوه وه‌ك ئاژه‌ڵ و باران،وه‌گومانى تێدانیه كه‌به‌هۆى قسه‌كانیانه‌وه چه‌نده‌ها شتى ناڕه‌وا دێته ئاراوه، جائه‌بێ ئه‌و كه‌سه‌بڵێ:كه‌ووته‌ى خه‌ڵك وه‌ك ووته‌ى خوایه چونكه ووته‌ى خه‌ڵك دروستكراوه،وه‌ئه‌بێ له‌سه‌رى كه‌دابه‌شكردن(تقسیم) هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه له‌ئایه‌تى( ألا له الخلق والأمر)چونكه( أمر)له‌ڕێگه‌ى ووته‌وقسه‌وه ئه‌بێت،جاكاتێ قسه بووه دروستكراو جاهه‌مووی دروستكراوه بۆ دروستكردن ،وه‌شتێك نیه به‌ناوى(أمر) به‌ڵكو ته‌نها (خلق) هه‌یه ،وه‌ئه‌مه‌ش سه‌رئه‌كێشێ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى قورئان،وه‌چه‌نده‌ها شتى تر‌ى له‌سه‌ره وه‌ك ئه‌هلى عیلم له‌كتێبه درێژه‌كاندا باسیان كردووه.وه‌پێشه‌وا ئه‌حمه‌د رحمه الله و جگه له‌ویش تاقیكرایه‌وه‌چونكه ( مأمون) كه خه‌لیفه‌ى موسوڵمانان بوو سه‌رۆكایه‌تى ئه‌م قسه‌یه‌ى ده‌كرد و خه‌ڵكى بۆ بانگ ئه‌كرد.جا وه‌ك زانراوه كه‌حاكم شتێكى پێویست كرد له‌سه‌ر خه‌ڵكى گرانه لێ ى ده‌رچێت ، جاكه‌س ئارامى نه‌گرت له‌پیاوان جگه‌له چه‌ند پیاوێكى كه‌م نه‌بێ، وه‌پێشه‌وا ئه‌حمه‌د رحمه الله سه‌برێكى زۆر زۆر و ته‌واوى گرت،بۆیه تووشى گرتن و لێدان وسزابوو،به‌مه‌ش ناسراو خواى گه‌وره‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌وه بیروباوه‌ڕى ئه‌هلى سوننه‌تى پاراست له‌ووته‌ى(خلق القرا‌ن) جاخه‌ڵك سوپاس بۆخوا له‌دواى ئه‌و ئه‌یان ووت: قورئان ووته‌ى خوایه‌و دروستكراو نیه.
(مجموع الفتاوى للشيخ ابن عثيمين رحمه الله جزء1)