تەوبە لە سەماگە..!
بەروار: 2011/04/29سەردارن: 5885نوسەر: و.بلال جلال

چیرۆكێكی نامۆ.. بەڕاستی نامۆ.. كە شەیخ عەلی باسی كردووە لە هەندێ‌ كتێبی دا وە دەڵێت:
رۆژێك چوومە نێو یەكێك لە مزگەوتەكانی شاری حەلەب، جا گەنجێكم بینی نوێژی دەكرد، كە ناسراوبوو بەوەی كە یەكێكە لە خراپترین كەسی نێو خەڵك، كە مادەی سەرخۆشی دەخوات، و كاری داوێن پیسی دەكات، ریبا و سوو دەخوات، ئاشكرا بێ‌ ڕێز بوو بەرامبەر دایك و باوكی... هەتا گەشتبووە ئەوەی دەری كردبوون لە ماڵكەی خۆی... ئاخۆ چی ئەم گەنەی هێنابێتە مزگەوت..! ئیتر نزیكی بوومەوە و لێم پرسی: ئەوە تۆ فڵانە كەسی؟!! وتی: بەڵێ‌... وتم: سوپاس بۆ خودا كە هیدایەتی داویت.. باشە بۆم باسكە چۆن خودا هیدایەتی دایت؟؟ وتی: وتاری مامۆستایەك بووە هۆی هیدایەتم كە لە دانس خانە پێشكەشی كردین.. بەسەر سوڕمانێكەوە وتم.. لە دانس خانە؟!! وتی: بەڵێ‌ ئەمەیە چیرۆكەكە.. ئیتر دەستی كرد بە گێڕانەوەی و وتی: لە ناوچەكەماندا مزگەوتێكە گچكە هەبوو.. كە مامۆستایەكی بەتەمەن پێش نوێژی بۆ خەڵك دەكرد... جا رۆژێك مامۆستا رووی كردە نوێژخوێنان و پێی فەرموون: ئەرێ‌ خەڵكی كوان؟!.. ئەوە بۆ خەڵكی دەرناكەون لە مزگەوت و رێگەی مزگەوت نازانن؟؟ بەتایبەتی گەنجان..!؟ ئەوانیش وتیان زۆریان دەچنە سەماگە و مەلهاكان... مامۆستا فەرموی: جا سەماگە و مەلها خانە چیە ؟!! وتیان هۆڵێكی گەورەیە كە مەنەصەیەكی دارینی بەرزی تێدایە، كچی ڕووت و نیمچە رووت دەخەنە سەری و دانس و سەما دەكات و مەردووم سەیری دەكەن.. مامۆستا وتی: یانی ئەوانەی سەیریان دەكەن لە موسوڵمانانن؟ وتیان: بەڵێ‌.. وتی: لاحول ولا قوة الا بالله.. وتی دەبا بچین بۆ ئەو شوێنە و دوو قسە بۆ ئەو خەڵكە بكەین.. وتیان: كورە مامۆستا.. تۆ لە كوێ‌ و ئەو شوێنە لەكوێ‌.. ئەچی ئامۆژگاری خەڵك بكەیت لە مەلها و سەماگە ؟؟! وتی: بەڵێ‌..، زۆریان هەوڵدا كە ڕایگرن و پاشگەزی بكەنەوە: كورە مامۆستا دوای گاڵتەت پێ دەكەن، پێت پێ‌ دەكەنن، ئەمە كاری تۆ نییە.. ئازارت دەدەن.. وتی: جا من چیم لە پێغەمبەرەكەم زیاترە..؟! مامۆستا دەستی یەكێك لە نوێژخوێنانی گرت بۆ ئەوەی شوێنەكەی پیشان بدات، جا كە گەشتنە سەماگە، پرسگەی سەماگە وتی: چیتان ئەوێ‌..؟ مامۆستا وتی: دەمانەوێ‌ ئامۆژگاری ئەو خەڵكە بكەین.. ئەویش سەیری پێهات.. جا ڕێگەی پێنەدان كە بچنە ژوورەوە. ئەمانیش زۆریان لەگەڵدا وت، سودی نەبوو.. تاوەكو نرخی یەك رۆژ پارەیان دایە.. رێككەوتن لەسەر ئەوەی كە سبەی لەسەرەتای دەست پێ كردنەوە بێن..
جا ئەم گەنجە وتی: جا ئەو ڕۆژە منیش لەوێ‌ بووم.. یەكێك لە كیژەكان دەستی بە سەما و دانس كرد.. تا ماوەكەی تەواوبوو.. هەر كە پەردەكە داخرایەوە و كرایەوە.. لەناكاو بینیمان ئەوە مامۆستایەكی بە ڕووخسار و هەیبەتە دانیشتووە لەسەر كورسیەك و بسم الله ی كرد و سوپاسی خوای كردو دوای صڵاوات لەسەر پێغەبەر دەستی بە ئامۆژگاری كرد بۆ ئەو خەڵكە، كە مەست و سەرخۆش بووبوون... سەریان سوڕمابوو... وایان دەزانی ئەوەی دەیبینن بۆ گاڵتە و گەپ هێنراوە...! تا گەشتە ئەوەی دەستیان كرد بە فیك و هوڕ... بە پێكەنین و هەرا... بەڵام مامۆستا هەر بەردەوام بوو لە گوتارەكەی و ئارامی گرت.. هەتا یەكێك لە خەڵكەكە وتی: ئەرێ‌ بووەستن... بێ‌ دەنگ بن... گوێبگرن بزان چی دەڵێت. ئیدی بێدەنگی و هێمنی باڵی بەسەر سەماگەدا كێشا... تا وای لێهات دەنگی هیچت نەدەبیست جگە لە دەنگی مامۆستا، كە بەڕاستی هەندێ‌ وتەی فەرموو... هەرگیز پێشتر نەمان بیستبوو... هەندێ‌ ئایەتی قورئانی پیرۆزی و فەرموودەی شیرینی بۆ باسكردین... جا فەرمووی: ئەی خەڵكینە.. ئیوە ماوەیەكی زۆرە دەژین و سەرپێچی خودا دەكەن... جا كوانێ‌ تام و چێژی تاوانەكانتان...؟! خۆ بەدڵنیاییەوە تام و چێژی تاوانەكانتان تەواوبوو... بەڵام دەفتەری ڕەش و پڕی گوناهەكانتان ماوەتەوە... كە دڵنیابن لە دوا ڕۆژدا لێ‌ پرسینەوەتان لەسەر هەمووی لێ‌ دەكرێت... لە ڕۆژیكدا كە هەموو شتێك نەمانی بەسەردا دێت جگە لە خوای پەروەردگار... ئەی خەڵكینە.. ئیوە سەیری كارەكانتان كردووە بۆ كوێتان دەبات...؟! ئێوە خۆ بەرگەی ئاگری دونیا ناگرن كە یەك لە حەفتای ئاگری دۆزەخە... ئاخۆ خودی ئاگری دۆزەخ چۆن بێت... پەلە بكەن بۆ تەوبەكردن و گەڕانەوە پێش ئەوەی دەرفەتتان لەدەست بچێت...
جا وتی: هەر هەمووخەڵكی دەستیان كردبووە گریان... ئیتر مامۆستاش رۆشتە دەرەوە... وە هەموو خەڵكەكەش بەدوای ئەودا بەڕێكەوتن بۆ دەرەوە... تەوەبەی هەموویان بە هۆی ئەو مامۆستایەوە بوو... تەنانەت خاوەنی سەماخانەكەش تەوبەی كرد و پەشیمان بووەوە لەسەر ئەوەی پێشوو ئەنجامی دابوو.
سەرچاوە: العائدون الی الله