بسم الله الرحمن الرحيم الحمد لله وحده، والصلاة والسلام على من لا نبي بعده... وبعد: پێشەكى پەروەردەكردنى منداڵ هونەر و لێزانینە، بەڵام بەداخەوە كەمێكى كەم لەخەڵكى بەجوانى دەیزانن، و لەم بوارەدا دەیان كتێب دانراون، كەهەندێكیان بەدرێژى باسیانكردووە، هەندێكیشیان بەكورتى، بۆیە پێمان باش بوو كورتەى هەندێك لەو كتێبانە وەربگرین، و لە كۆمەڵە بیرۆكەیەكى بەسوددا ڕێكى بخەین، لە خواى گەورە داواكارین لێمان قبوڵ بكات.آمین.
[بیروباوه‌ڕ]
1- منداڵه‌كه‌ت فێرى وشه‌ى یه‌كتاپه‌رستى بكه، له‌گه‌ڵ ئه‌وشتانه‌ى كه ئه‌م وشه‌یه داخوازى ده‌كات، كه ئه‌ویش بریتیه له‌عیباده‌ت نه‌كردن بۆ جگه له(الله) وه به‌ته‌نها په‌رستنى(الله)
2- فێرى ئه‌وه‌ى بكه كه خواى گه‌وره له‌م دونیایه‌دا ئێمه‌ى بۆ عیباده‌ت (یه‌كتاپه‌رستى) درووست كردووه، وه‌كو ده‌فه‌رموێت :[وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ]، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (وشه‌ى عیباده‌ت)ى بۆ ڕوون بكه‌ره‌وه (به‌مانا فراوانه‌كه‌ى).
3- زۆر مه‌یترسێنه به ئاگر و سزا و توڕه‌یى خواى گه‌وره تاوه‌كو یادكردن و ناوهێنانى خوا له‌زه‌ینى منداڵه‌كه‌دا په‌یوه‌ست نه‌بێت به‌و شێوه ترسناكانه‌وه .
4- واى لێبكه كه‌زیاتر خواى خۆش بوێت چونكه ته‌نها ئه‌و درووستى كردووین و ڕزقى داوین و خواردن و خوارنه‌وه و پۆشاكى پێداوین و كردووینى به موسڵمان .
5- وریاى بكه‌ره‌وه له‌ئه‌نجامدانى هه‌ڵه‌و تاوان له‌كاتى ته‌نیاییدا چونكه له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا خوا ده‌یبینێت .
6- ئه‌و ڕستانه زۆر بڵێ كه یادكردن و ناوهێنانى خوایان تێدایه وه‌كو(بسم الله) له‌كاتى خواردن و خواردنه‌وه و چوونه ژووره‌وه و هاتنه ده‌ره‌وه، وه (الحمد لله) له‌كاتى ته‌واوكردنى خواردندا، وه (سبحان الله) له‌كاتى سه‌ر سوڕماندا و ...هتد .
7- خۆشه‌ویستى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌دڵى منداڵه‌كه‌تدا بڕوێنه ئه‌ویش به‌باسكردنى سیفه‌ته جوانه‌كانى و خوێندنه‌وه‌ى هه‌ندێك چیرۆك له‌ژیانى و سه‌ڵاواتدان له‌سه‌رى هه‌ركاتێك ناوى هێنرا .
8- بیروباوه‌ڕى (قه‌زا و قه‌ده‌ر) له زه‌ینیدا جێگیر بكه، و پێی بڵێ: كه ئه‌وه‌ى خوا بیه‌وێت بووه و ده‌بێت، وه ئه‌وه‌شى خوا نه‌یه‌وێت نه‌بووه و نابێت .
9- منداڵه‌كه‌ت فێرى شه‌ش پایه‌كه‌ى بیر‌و باوه‌ڕ بكه (واته : باوه‌ڕهێنان به خوا و فریشته‌كان و كتێبه ئاسمانیه‌كان و پێغه‌مبه‌ران و ڕۆژى دوایى و قه‌زاوقه‌ده‌ر) .
10- هه‌ندێك پرسیارى لێبكه كه په‌یوه‌ست بن به بیروباوه‌ڕه‌وه وه‌كو: په‌روه‌ردگارت كێیه؟ ئاینت چییه؟ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت كێ یه؟ بۆچى خوا دروستى كردووین؟ كێ ڕزق و ڕۆزیمان ده‌دات و خواردن و خواردنه‌وه‌مان پێ ده‌به‌خشێت و شیفاى نه‌خۆشیه‌كانمان ده‌دات؟ به‌ش و جۆره‌كانى یه‌كتاپه‌رستى چین؟ هاوه‌ڵ بڕیاردان (شیرك) و بێباوه‌ڕى (كوفر) و دوو ڕوویی (نفاق) چین؟ چاره‌نووسى هه‌ریه‌ك له هاوه‌ڵ بڕیارده‌ر (مشرك) و بێباوه‌ڕ (كافر) و دووڕوو (منافق) چییه؟ وه چه‌ندین پرسیارى تریش، پاشان ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ى نه‌زانى یان به‌هه‌ڵه وه‌ڵامى دایه‌وه، تۆ به‌شێوه‌یه‌كى ڕاست و دروست پێى بڵێ .
[په‌رستش (عیباده‌ت)]
11- فێرى پێنج پایه‌كه‌ى ئیسلامى بكه، (واته: شایه‌توومان و نوێژكردن و زه‌كاتدان و ڕۆژووگرتن و حه‌ج كردن) .
12- ڕاى بهێنه له‌سه‌ر نوێژكردن ، پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : ((مُرُوا أَبْنَاءَكُمْ بِالصَّلَاةِ لِسَبْعِ، وَاضْرِبُوهُمْ عَلَيْهَا لِعَشْرِ)) واته : فه‌رمان بكه‌ن به منداڵه‌كانتان به نوێژكردن له ته‌مه‌نى حه‌وت ساڵیه‌وه، وه له ده ساڵیدا لێیان بده‌ن له سه‌رى (به‌ڵام لێدانێكى سوك بێت نه‌ك برینداركه‌ر) .
13- هاوڕێیه‌تى بكه له‌ڕۆیشتن بۆ مزگه‌وت، و فێرى بكه چۆن ده‌ست نوێژ بگرێت .
14- فێرى ئادابى مزگه‌وت، و ڕێز لێگرتنى مزگه‌وت، و پیرۆزى مزگه‌وتى بكه .
15- ڕاى بهێنه له‌سه‌ر ڕۆژوو گرتن بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى گه‌وره بووندا ئاسان بێت له‌سه‌رى .
16- هانى بده له‌سه‌ر له‌به‌ركردنى قورئان و فه‌رموده و زیكره ڕاست(صه‌حیح)ه‌كان به پێى توانا.
17- له‌كاتى پێشكه‌وتنى له له‌به‌ركردندا خه‌ڵاتى بكه، ئیبراهیمى كوڕى ئه‌دهه‌م فه‌رمویه‌تى: باوكم پێى ووتم: كوڕه‌كه‌م به‌دواى فه‌رموده‌دا بگه‌ڕێ و فێرى ببه، هه‌ر كاتێك فه‌رموده‌یه‌كت بیست و له‌به‌رت كرد درهه‌مێكت بۆ هه‌یه، ئیبراهیم ده‌فه‌رموێ: له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌ستم كرد به داواكردن و فێربونى فه‌رمووده.
18- منداڵه‌كه‌ت بێزار و هیلاك مه‌كه به زۆر له‌به‌ركردن، بۆئه‌وه‌ى ئه‌و شته وه‌كو سزایه‌ك تێنه‌گات، و واى لێبێت ڕقى له‌له‌به‌ركردنى قورئان بێت .
19- بزانه كه تۆ پێشه‌نگیت بۆ منداڵه‌كانت، بۆیه ئه‌گه‌ر به ته‌مبه‌ڵی و به قورسى په‌رستش ئه‌نجام بده‌یت و پشت گوێی بخه‌یت، ئه‌وا منداڵه‌كانیشت پێت كاریگه‌ر ده‌بن و ئه‌وانیش قورسى ده‌نوێنن له عیباده‌ت و له‌وانه‌یه لێشى هه‌ڵ بێن و ئه‌نجامى نه‌ده‌ن .
20- منداڵه‌كه‌ت ڕابهێنه له‌سه‌ر صه‌ده‌قه‌كردن و به‌خشین، ئه‌ویش به‌وه‌ى كه هه‌ندێك جار چاكه بكه‌یت و ئه‌و بت بینێت، یان شتى بده‌یتێ بۆئه‌وه‌ى بیبه‌خشێت به‌هه‌ژار و سواڵكه‌ر، و له‌وه‌ش چاكتر ئه‌وه‌یه هانى بده‌یت له‌وماڵه تایبه‌تیه‌ى خۆى ببه‌خشێت كه پاشه‌كه‌وتى كردووه .
[ڕه‌وشت ( الأخلاق)]
21- ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ منداڵه‌كه‌ت ڕاستگۆ بێت ئه‌وا ترس له‌دڵیدا مه‌چێنه .
22- خۆت ڕاستگۆ به، بۆ ئه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌شت فێرى ڕاستگۆیی بێت .
23- فه‌زڵ و گه‌وره‌یی ڕاستگۆیی و ده‌ستپاكى بۆ باس بكه .
24- سه‌ر ڕاستى(ئه‌مانه‌ت)ى منداڵه‌كه‌ت تاقى بكه‌ره‌وه بێ ئه‌وه‌ى خۆى هه‌ستى پێ بكات .
25- منداڵكه‌ت ڕابهێنه له‌سه‌ر ئارامگرتن و په‌له‌نه‌كردن، ئه‌مه‌ش له‌ڕیًَگه‌ى ڕاهێنانى له‌سه‌ر ڕۆژوو یان ئه‌نجامدانى هه‌ندێك كاروبار كه پێویست به‌ئارامگرتن و له‌سه‌رخۆیی ده‌كات .
26- دادپه‌روه‌ر به له نێوان منداڵه‌كانتدا، چونكه ئه‌وه چاكترین ڕێگا(وه‌سیله)یه كه منداڵ فێرى ڕه‌وشتى دادپه‌روه‌رى ده‌كات .
27- منداڵه‌كه‌ت ڕابهێنه له‌سه‌ر ڕه‌وشتى (خۆنه‌ویستى)، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ى چه‌ند هه‌ڵوێستێكى كرداره‌كی، یان له‌ڕێگه‌ى هه‌ندێك چیرۆك كه باس له فه‌زڵ و گه‌وره‌یی ڕه‌وشتى خۆنه‌ویستن ده‌كه‌ن .
28- ئه‌و ده‌ره‌نجامه سلبی و خراپانه بۆ منداڵه‌كه‌ت ڕوون بكه‌ره‌وه كه‌له ئه‌نجامى هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و غه‌ش و دزی و درۆ ده‌كه‌وێته‌وه .
29- ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت له‌هه‌ندێك هه‌ڵوێستدا ئازایه‌تى نواند، ئه‌وا ستایش(مه‌دح)ى بكه و خه‌ڵاتى پێشكه‌ش بكه و بۆى ڕوون بكه‌ره‌وه: زیره‌كى ئه‌وه‌یه ئه‌و كارانه ئه‌نجام بده‌ى كه ڕاست و پێویستن .
30- له‌گه‌ڵیدا توند و تیژ مه‌به، چونكه ئه‌مه توشى ترسى ده‌كات، و پاڵى پێوه ده‌نێ بۆ درۆكردن .
31- ڕه‌وشتى خۆبه‌كه‌م زانین (تواضع) و نه‌رم و نیانی و واز هێنان له‌خۆبه‌زل زانینى له‌لا خۆشه‌ویست بكه .
32- فێرى ئه‌وه‌ى بكه كه پێوه‌رى چاكیه‌تى و به‌ڕێزى خه‌ڵك له لاى خواى گه‌وره به پێی له‌خواترسان (التقوى) و كرده‌وه‌ى چاكه‌یه، نه‌ك به‌پێی نه‌سه‌ب و ڕه‌چه‌ڵه‌ك باشى و ماڵ و پاره .
33- ئه‌وه‌ى بۆ باس بكه كه چاره‌نوسى سته‌م(ظلم) و ناپاكى به هیلاك چوون و فه‌وتانه .
34- فێرى جیاوازى نێوان ئه‌وشتانه‌ى بكه كه له لاى منداڵان شاراوه‌ن، وه‌كو جیاوازى نێوان ئازایه‌تى و هه‌ڵه‌شه‌یی، و جیاوازى نێوان شه‌رم و ته‌ریق بوونه‌وه، و جیاوازى نێوان خۆبه‌كه‌م زانین(تواضع) و زه‌لیلى، وجیاوازى نێوان زیره‌كى و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن .
35- منداڵه‌كه‌ت ڕابهێنه له‌سه‌ر به‌خشنده‌یی، ئه‌ویش به‌وه‌ى كه خۆت له‌ناو ماڵى خۆتدا به‌خشنده بیت پاشان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیشدا .
36- به‌ڵێن شكێن مه‌به به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌تایبه‌تى له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانتدا چونكه پابه‌ند بوونى تۆ به‌به‌ڵێنه‌كانته‌وه منداڵه‌كانت فێر ده‌كات كه به‌وه‌فابن به‌رامبه‌ر به‌ڵێنه‌كانیان .
[ڕه‌وشت و هه‌ڵس و كه‌وت]
37- سه‌لام له منداڵه‌كانت بكه .
38- عه‌وره‌تت ده‌رمه‌خه له‌به‌رده‌م منداڵه‌كاتندا .
39- له‌گه‌ڵ دراوسێكانتدا چاك به .
40- منداڵه‌كانت فێربكه ڕێز له دراوسێ بگرن، و وریایان بكه‌ره‌وه له ترسناكى ئازاردانى دراوسێ .
41- له‌گه‌ڵ دایك و باوكتدا چاكه‌كاربه، و سه‌ردانى خزم و دۆستان بكه، و منداڵه‌كانیشت له‌گه‌ڵ خۆتدا ببه .
42- به منداڵه‌كه‌ت ڕابگه‌یه‌نه كه خه‌ڵكى منداڵى تێگه‌یشتوویان خۆش ده‌وێت كه‌ئازارى كه‌سانى تر نه‌دات .
43- نامه‌یه‌ك بۆ منداڵه‌كه‌ت بنێره كه‌هه‌ندێك ڕه‌وشت و ئاموَژگارى و ڕاسپارده له‌خۆ بگرێت .
44- بۆ منداڵه‌كه‌ت ڕوون بكه‌ره‌وه كه هه‌ندێك هه‌ڵسوكه‌وت هه‌یه به‌ته‌واوى ڕه‌فزده‌كرێته‌وه و باسى هۆیه‌كانى بۆ بكه .
45- له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانتدا دابنیشه، و هه‌رجارێك باسى ڕه‌وشتێك له‌ڕه‌وشته‌كانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم یان بۆ بكه، و پرسیاریان لێ بكه بزانه چ سودێكیان لێ بینیوه، وه ده‌شكرێ منداڵه‌كه‌ت بخوێنێته‌وه و تۆش گوێ بگریت .
46- به‌نهێنى ئامۆژگارى منداڵه‌كه‌ت بكه، و له‌به‌رچاوى خه‌ڵكى سزاى مه‌ده .
47- ئه‌وه‌نده‌ى ده‌توانیت هه‌وڵ بده زۆر لۆمه‌ى منداڵه‌كه‌ت نه‌كه‌یت .
48- پێش ئه‌وه‌ى بچیته ژوره‌وه بۆلاى منداڵه‌كه‌ت ئیزن وه‌ربگره، ئه‌مه باشترین وه‌سیله‌یه بۆ ئه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌ت فێرى ئیزن وه‌رگرتن بێت .
49- چاوه‌ڕوانى ئه‌وه مه‌به هه‌رچى تۆ ده‌ته‌وێ منداڵه‌كه‌ت له‌یه‌كه‌مجاره‌وه فێرى ببێت (به‌ڵكو ده‌بێ پله به پله له گه‌ڵیدا بڕۆیت) .
50- بیرت نه‌چێت پێش هه‌موو خواردنێك (بسم الله) بكه به‌ده‌نگێك كه ببیسترێت، به‌هه‌مان شێوه دواى خواردن (الحمد لله) بكه .
51-خۆت له هه‌ندێك له هه‌ڵه‌ى منداڵه‌كانت بێ ئاگابكه، و سنگت مه‌كه به‌كۆگایه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌ى منداڵه‌كانت .
52- هه‌ر كاتێك هه‌ڵه‌یه‌كت كرد به‌رامبه‌ر منداڵه‌كه‌ت، داواى لێبوردنى لێ بكه .
53- هانى منداڵه‌كه‌ت بده له‌سه‌ر لێهاتوویى و سه‌ركه‌وتن، و پێی بڵێ: ئه‌زانم كه تۆ منداڵێكى لێهاتوو و زیره‌كیت و ده‌توانیت كاره‌كانت به باشى ئه‌نجام بده‌یت .
54- تایبه‌تمه‌ندیه‌كى زیاتر بده به‌منداڵه‌كانت .
55- گاڵته به‌قسه و هه‌ڵسوكه‌وتى منداڵه‌كه‌ت مه‌كه .
56- منداڵه‌كه‌ت فێرى ده‌سته‌واژه‌ى پیرۆزبایی و به‌خێرهاتن و قسه‌خۆشى بكه .
57- زیاده‌ڕه‌وى مه‌كه له‌لاواندنه‌وه و ناز كێشانى منداڵه‌كه‌تدا .
58- منداڵه‌كه‌ت وا لێ مه‌كه كه‌له‌ڕێگه‌ى پاره پێدانه‌وه فه‌رمانه‌كانت جێبه‌جێ بكات، چونكه كه‌سایه‌تى لاواز ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌پاره(مادده) .
59- منداڵه‌كه‌ت بكه به‌هاوڕێی ژماره یه‌كت .
[بونیادى جه‌سته‌یی]
60- ده‌رفه‌ت و كاتێكى گونجاو به‌منداڵه‌كه‌ت بده بۆ یاریكردن .
61- هه‌ولڕ بده (به‌پێی توانا) یاریه به‌سووده‌كان بۆ منداڵه‌كه‌ت دابین بكه‌یت .
62- ڕێگه‌ى پێ بده خۆى هه‌ندێك له‌یاریه‌كانى هه‌ڵبژێرێت .
63- منداڵه‌كه‌ت فێرى مه‌له‌وانى و ڕاكردن و یاریه به‌سوده‌كانى تر بكه .
64- هه‌ندێك جار واله‌خۆت بكه كه‌منداڵه‌كه‌ت له‌یاریه‌كاندا لێت بباته‌وه .
65- خواردنێكى هاوسه‌نگ و مامناوه‌ند بۆ منداڵه‌كه‌ت ئاماده‌بكه .
66- گرنگى بده به ڕێكخستنى ژه‌مه خۆراكیه‌كانى منداڵه‌كه‌ت .
67- منداڵه‌كه‌ت وریابكه‌ره‌وه له زۆر خواردن .
68- له‌كاتى خواردندا لێپرسینه‌وه مه‌كه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌تدا له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كانى .
69- هه‌میشه ئه‌و خواردنانه دروست بكه كه منداڵه‌كه‌ت حه‌زى لێیه‌تى .
[بونیادى ده‌رونى]
70- زۆر به‌جوانى گوێ له‌منداڵه‌كه‌ت بگره، و گرنگى بده به هه‌موو وشه‌یه‌ك كه ده‌یڵێت .
71- وابكه كه منداڵه‌كه‌ت خۆى ڕووبه‌ڕووى كێشه‌كانى خۆى ببێته‌وه، وه ده‌كرێ یارمه‌تى بده‌یت بێ ئه‌وه‌ى هه‌ستى پێ بكات .
72- ڕێز له‌منداڵه‌كه‌ت بگره ئه‌گه‌ر كارێكى به‌ڕێك و پێكى ئه‌نجام دا .
73- منداڵه‌كه‌ت وا لێ مه‌كه په‌نا بۆ سوێند خواردن ببات به‌ڵكو پێى بڵێ: من به ڕاستت ده‌زانم بێ ئه‌وه‌ى سوێند بخۆیت .
74- دوور بكه‌وه‌ره‌وه له‌به‌كارهێنانى ده‌سته‌واژه هه‌ڕه‌شه ئامێزه‌كان (بۆ نمونه بڵێیت: ئه‌گه‌ر فڵان شتم بۆ نه‌كه‌یت ده‌تكوژم) .
75- هه‌ست به‌وه مه‌كه منداڵه‌كه‌ت كه‌سێكى خراپه یان گێله و هیچ تێناگات .
76- بێزار مه‌به له‌زۆر پرسیاركردنى منداڵه‌كه‌ت، و هه‌وڵ بده وه‌ڵامى هه‌موو پرسیاره‌كانى بده‌یته‌وه به وه‌ڵام گه‌لێكى ساده و قایلكه‌ر .
77- منداڵه‌كه‌ت بگوشه به‌سنگته‌وه و واى لێ بكه هه‌ست به‌سۆز و خۆشه‌ویستى بكات .
78- ڕاوێژ به منداڵه‌كه‌ت بكه له هه‌ندێك كاروباردا و كار به‌ڕاوێژه‌كه‌ى بكه .
79- وابكه كه‌منداڵه‌كه‌ت هه‌ست بكات ڕێژه‌یه‌ك له ئازادى هه‌یه له بڕیارداندا .
[بونیادى كۆمه‌ڵایه‌تى]
80- ناوى منداڵه‌كه‌ت تۆماربكه له‌ناوه‌نده هاوینیه‌كان، و زنجیره‌كانى له‌به‌ركردنى قورئان، و پێشبڕكێ زانستیه‌كان، و چالاكیه به‌سوده‌كانى تردا .
81- هه‌ندێك ئه‌ركى ڕێزلێگرتنى میوان بسپێره به منداڵه‌كه‌ت ئه‌ویش به‌وه‌ى كه چا و قاوه و میوه یان شتى تر بۆ میوان دابنێت .
82- به‌خێرهاتنى منداڵه‌كه‌ت بكه كاتێك كه دێته ژوره‌وه و تۆ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانتدایت .
83- ڕێگه بده به‌منداڵه‌كه‌ت به‌شدارى بكات له چالاكیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى مزگه‌وتدا وه‌كو سندوقى چاودێرى هه‌تیو و بێوه‌ژنه‌كان .
84- منداڵه‌كه‌ت ڕابهێنه له‌سه‌ر ئیشكردن و كڕین و فرۆشتن و كاسبى حه‌ڵاڵ .
85- وا له منداڵه‌كه‌ت بكه هه‌ندێك جار هه‌ست به‌ئازار و ناڕه‌حه‌تى كه‌سانى تر بكات، و هه‌وڵ بدات ئه‌و ئازار و ناڕه‌حه‌تیه‌یان له‌سه‌ر سوك بكات .
86- وا له‌منداڵه‌كه‌ت مه‌كه غه‌م و خه‌فه‌تى هه‌موو جیهان هه‌ڵبگرێت .
87- وابكه منداڵه‌كه‌ت به‌رهه‌مى ئیشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانت ببینێت .
88- منداڵه‌كه‌ت بنێره بۆ دابینكردنى هه‌ندێك له‌پێداویستیه‌كانت، و كارى وا بكه هه‌ست بكات تۆ متمانه‌ت پێیه‌تى .
89- ڕێگر مه‌به له‌وه‌ى منداڵه‌كه‌ت به‌ویستى خۆى هاوڕێ هه‌ڵبژێرێ، وه ده‌توانیت واى لێ بكه‌یت ئه‌و كه‌سه‌ى تۆ ده‌ته‌وێت ئه‌وه بكات به‌هاوڕێی خۆى به بێ ئه‌وه‌ى هه‌ستى پێ بكات .
[بونیادى ته‌ندروستى]
90- گرنگى به ته‌ندروستى منداڵه‌كه‌ت بده .
91- خواردن پێدانى منداڵه‌كانت له‌كاتى خۆیدا پشت گوێ مه‌خه .
92- زیاده‌ڕه‌وى مه‌كه له‌پێدانى ده‌رمان به منداڵه‌كه‌ت .
93- له ڕێگه‌ى ڕوقیه‌ى شه‌رعیه‌وه منداڵه‌كه‌ت چاره‌سه‌ر بكه (واته: به خوێندنى قورئان و هه‌ندێك له‌و دوعایانه‌ى كه له سوننه‌تدا هاتوون ) .
94- منداڵه‌كانت ڕابهێنه له‌سه‌ر زوو خه‌وتن و زوو له‌خه‌و هه‌ستان .
95- منداڵه‌كه‌ت وا لێبكه گرنگى بدات به پاك و خاوێنى لاشه و ددان وجله‌كانى .
96- زوو چاره‌سه‌رى منداڵه‌كه‌ت بكه، و چاوه‌ڕوان مه‌به تا نه‌خۆشیه‌كه‌ى قورس ده‌بێت .
97- منداڵه‌كانت دوور بخه‌ره‌وه له‌و كه‌سانه‌ى كه توش بوون به‌نه‌خۆشیه‌ك كه‌ترسى گواستنه‌وه‌ى هه‌یه له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكى تر .
98- كارێكى وامه‌كه منداڵه‌كه‌ت هه‌ست به‌ترسناكى نه‌خۆشیه‌كه‌ى بكات .
99- په‌نا ببه بۆ خوا چونكه شیفاى هه‌موو نه‌خۆشی و ده‌رده‌كان به‌ده‌ستى ئه‌وه .
[بونیادى ڕ‌ۆشنبیرى]
100- پرسیارى هه‌ندێك مه‌ته‌ڵ له منداڵه‌كه‌ت بكه (بۆ ئه‌وه‌ى بیركردنه‌وه‌ى چالاك بێت) .
101- داواى لێ بكه كه به ده‌ربڕینى خۆى هه‌ندێك بابه‌تت بۆ بنوسێت .
102- هه‌وڵ بده هه‌موو ئه‌و شتانه بخوێنیته‌وه كه منداڵه‌كه‌ت نوسیویه‌تى .
103- هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌كى ڕێزمانى یان زمانه‌وانى مه‌گره كه‌منداڵه‌كه‌ت له‌كاتى خوێندنه‌وه‌دا ده‌یكات .
104- هانى منداڵه‌كه‌ت بده بۆ خوێندنه‌وه .
105- واى لێ بكه خۆى ئه‌و چیرۆكانه دیارى بكات كه ده‌یه‌وێ بیان خوێنێته‌وه .
106- له خوێندنه‌وه‌ى هه‌ندێك شت‌دا به‌شدارى بكه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌تدا .
107- هه‌ندێك له‌و یاریانه بۆ منداڵه‌كانت ئاماده بكه كه ده‌بنه هۆى زیادكردنى زیره‌كى و وریایی منداڵ .
108- منداڵه‌كه‌ت هان بده بۆ سه‌ركه‌وتن له خوێندندا .
109- یارمه‌تى منداڵه‌كه‌ت بده و واى لێ بكه زاڵ بێت به‌سه‌ر ئه‌و كۆسپانه‌ى كه ڕێگرن له‌به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنى له‌خوێندندا .
110- منداڵه‌كه‌ت هان بده بۆ له‌به‌ركردنى هۆنراوه‌ى به‌سوودى هه‌ندێك له شاعیره كۆن و تازه‌كان.
111- هانى بده بۆ له‌به‌ركردنى هه‌ندێك نمونه و په‌ندى عه‌ره‌بى ( یان كوردى ) پاراو
112- منداڵه‌كه‌ت ڕابهێنه له‌سه‌ر هونه‌رى وتار بێژى .
113- ڕاى بهێنه له‌سه‌ر هونه‌رى گفتوگۆ و قایلكردن .
114- ڕێگه‌ى پێ بده به‌شدارى بكات له هه‌ندێًك له خوله‌كانى په‌ره پێدانى توانا خودیه‌كان (زاتیه‌كان) .
115- منداڵه‌كه‌ت هان بده له‌سه‌ر فێربوونى زمانێكى بیانى باو(به تایبه‌تى زمانى عه‌ره‌بى كه زمانى قورئانه) .
[پاداشت و سزا]
116- شێوازى پاداشت و سزا به‌كار بهێنه .
117- به‌رده‌وام خه‌ڵاتى پێشكه‌ش بكه، و به‌رده‌وام سزاى مه‌ده .
118- باشێوازى خه‌ڵات پێبه‌خشینه‌كه‌ت جۆراوجۆر بێت به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌رده‌وام خه‌ڵاته‌كه پاره نه‌بێت به‌ڵكو ده‌كرێ گه‌شت كردنێك بێت، یان ڕێگه پێدان بێت به‌یاریكردن له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر، یان دیاریه‌ك بێت، یان ده‌رچوون بێت له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كیدا .
119- شێوازى سزادانه‌كه‌ت با جۆراو جۆر بێت، و بالێدان یه‌كه‌م شێواز نه‌بێت له‌لات، به‌ڵكو هه‌ندێك جار با سزاكه تێڕوانینێكى توڕه‌ییانه،یان ترساندن به‌قسه،
یان قسه له‌گه‌ڵ نه‌كردن بۆ ماوه‌یه‌كى دیارى كرا‌و، یان بێبه‌شكردن له‌به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ى كه‌ڕۆژانه ده‌یده‌یتێ یان بێبه‌شكردن له‌سه‌یرانى هه‌فتانه بێت .
120- بزانه كه سزاى گونجاو ڕێگره له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ى هه‌ڵه، و یارمه‌تى ده‌دات بۆ گه‌یشتن به‌حه‌ق و صه‌واب .
121- بزانه كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم هه‌رگیز له‌منداڵى نه‌داوه .
122- ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت یه‌كه‌م جار بوو هه‌ڵه‌ى كرد سزاى مه‌ده .
123- له‌سزاداندا دڵڕه‌ق و توند و تیژ مه‌به .
124- ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت سزادا هۆكارى سزاكه‌ى بۆ باس بكه .
125- وامه‌كه منداڵه‌كه‌ت هه‌ست بكات چێژ له‌سزادانى وه‌رده‌گریت، یان ڕقت له‌دڵدایه به‌رامبه‌رى .
126- نه له‌به‌رده‌م خه‌ڵكیدا وه نه‌له‌كاتى توڕه‌بووندا له‌منداڵه‌كه‌ت مه‌ده .
127- له ڕوومه‌تى منداڵه‌كه‌ت مه‌ده، و ده‌ستت زیاد له‌پێویست به‌رز مه‌كه‌ره‌وه بۆئه‌وه‌ى ئازارى زۆر پێنه‌گات .
128- ئه‌گه‌ر به‌ڵێنتدا له‌منداڵه‌كه‌ت نه‌ده‌یت ئه‌وا لێى مه‌ده چونكه ئه‌گه‌ر لێى بده‌یت متمانه‌ى پێت نامێنێت .
129- وا له منداڵه‌كه‌ت بكه هه‌ست بكات كه له به‌رژه‌وه‌ندى خۆى سزاى ده‌ده‌یت، و خۆشه‌ویستیه‌كه‌ى وات لێده‌كات سزاى بده‌یت (بۆ ئه‌وه‌ى تووشى هه‌ڵه و تاوان نه‌بێت) .
130- منداڵه‌كه‌ت فێرى ئه‌وه بكه كه سزادان بۆ ئه‌شكه‌نجه‌دان و ئازار نییه، به‌ڵكو بۆ ته‌مبێ كردنه.
وصلى الله وسلم على نبينا محمد