ئه‌ى موسڵمانى خۆشه‌ویست : تێگه‌شتن له نهێنى په‌رستش و دورشمه ئاینییه‌كان مانایه‌ك و ووزه‌یه‌كى تر ده‌به‌خشێته ڕوحه‌كان به شێوه‌یه‌ك كه ڕوحه‌كان زیاتر ئاشنا ده‌بن به چێژى سوود و واتاى ئه‌م دروشمانه وه یه‌كێك له‌و دورشمه ئاینیانه كه ئێمه ساڵانه به هۆیه‌وه دڵه‌كانمان پڕ ده‌بن له‌شادى و چاوه‌كانمان گه‌شاوه تر ده‌بن ((جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان و جه‌ژنى قوربان))ه كه دوو مناره‌ى ڕووناك كه‌ره‌وه‌ى ڕێگاى موسڵمانانه وه موسڵمانان پێویسته شانازى به‌م دوو جه‌ژنه‌وه بكه‌ن ، وه هه‌ریه‌كێك له‌م جه‌ژنانه ئاینى پیرۆزى ئیسلامدا چه‌نده‌ها یاسا و ئاداب و نهێنى تێدا داناوه كه من له‌م نوسینه‌دا به‌كورتى ته‌نها ئاماژه‌م به (نهێنیه‌كان) كردووه تاوه‌كو له شنه‌باى سۆز‌و به‌زه‌یى ئه‌م جه‌ژنه بێ به‌ش نه‌بین وه هێدى هێدى له نهێنیه‌كان بگه‌ین وه جه‌ژن بكه‌ینه ماڵى ڕازاوه‌ى گه‌ردن ئازایى و لێبوردن و سه‌ردان و ئاشت بوونه‌وه ....
1- به‌ڕاستى جه‌ژن ڕواڵه‌ت و دیمه‌نێكه له دیمه‌نه‌كانى ئایینى پیرۆزى ئیسلام وه به هه‌ره به‌رزترین ڕێوڕه‌سمى ئایینى دێته ئه‌ژمار كه چه‌نده‌ها یاسا‌و په‌ند و مانا و نهێنى گرنگى تێدا به‌رجه‌سته ده‌بێت كه سه‌د مه‌خابن زۆربه‌ى موسڵمانان لێى بێ ئاگان و ناگه‌نه په‌نهانییه‌كانى .
2- جه‌ژن له ڕوو مورۆڤایه‌تیه‌كه‌یه‌وه ڕۆژێكه كه هێزى ده‌وڵه‌مه‌ند و لاوازى هه‌ژاران كۆده‌بنه‌وه به‌یه‌كه‌وه له‌سه‌ر خوانى خۆشه‌ویستى و دادپه‌روه‌رى خواى په‌روه‌ردگار كه ناونیشانه‌كه‌شى (زه‌كات و لێبوردن و ئاشت بوونه‌وه‌یه) .
3- جه‌ژن له‌ڕووى مانا ئاینیه‌كه‌یه‌وه واته سوپاسگوزارى بۆ خوا له دواى ته‌واوكارى په‌رستشه‌كان ، كه ئه‌مه ته‌نها به‌زمان ناوترێ به‌ڵكو له نێو دڵدا هه‌ڵده‌قوڵێ و به‌رهه‌مه‌كه‌شى دڵنه‌وایى و ڕ‌ازى بوونه به‌م بۆنه‌یه ، وه له ڕووكه‌شیشدا خۆشى و گه‌شانه‌وه‌یه وه تێكه‌ڵ بوونى موسڵمانانه ، وه به‌شداریكردنه له‌م په‌رستشه وه سڕینه‌وه‌ى سنورى دابڕانى نێوان هه‌ژاران و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه .
4- جه‌ژن ڕه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌یه له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به شێوه‌یه‌ك كه ده‌وڵه‌مه‌ند له‌و په‌ڕى خۆشى و ڕابواردن و شادى یه سامانى دونیاى له‌یاد نامێنێ و داده‌به‌زێت بۆ ئاستى هه‌ژاران وه ئه‌وانه‌ى كه له‌ده‌وروبه‌رى ئه‌من هه‌مووى به براو پاڵپشتى خۆى ئه‌زانێ وه هه‌رچى هه‌ڵه‌ى ساڵى ڕابردووى خۆى هه‌یه هه‌مووى به چاكه‌ى ئه‌م ڕۆژه پیرۆز و پرشنگداره ده‌سڕێته‌وه .
5- جه‌ژن ڕه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ژار و ده‌ست كورته‌كان هه‌ژاران له‌م ڕۆژه‌دا هه‌رچى په‌ژاره‌ى دڵیان هه‌یه هه‌مووى فڕێ ئه‌ده‌ن وه دڵه‌كانیان پڕ ده‌بێت له شادى ، وه جه‌ژن به ده‌سته‌كانى نێو چاوى هه‌ژاران ده‌سڕێته‌وه له تۆزى بێزارى و ناڕه‌حه‌تیه‌كانى ساڵى ڕابردوو ، وه ناخى هه‌ژاران ڕاده‌ماڵێ له هۆكاره‌كانى بێ هیوابوون و لاوازى .
6- جه‌ژن له ڕووى مانا ده‌روونیه‌كه‌یه‌وه سنوره له نێوان كۆتكردنى ده‌روون كه ئه‌ندامه‌كانیش بۆى ملكه‌چن وه له نێوان ده‌رپه‌ڕین و كرانه‌وه‌یه‌ك كه ئاره‌زووحه‌زه‌كان بۆى ده‌خوازن .
7- جه‌ژن له‌ڕووى مانا كاتیه‌كه‌یه‌وه (زه‌مه‌نیه‌كه‌ى) ڕۆژێكه ته‌رخان كراوه بۆ له بیرچوونى ناڕه‌حه‌تى و چێژى تاڵیه‌كان وه په‌روه‌رده‌كردنى ده‌روون بۆ به‌رخودان و تێكۆشان .
8- جه‌ژن له ڕووى مانا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌یه‌وه ڕۆژانێكه منداڵان باران و ڕه‌حمه‌تى سۆز‌و به‌زه‌یى خۆشى ده‌پۆشێ وه هه‌ژاران ده‌ست له ملى به‌خشنده‌یى و كرانه‌وه‌ى ده‌كه‌ن وه خزمان هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه ده‌گه‌ن وه موسڵمانان كۆده‌بنه‌وه له‌سه‌ر خوانى لێبوردن وه سه‌ردانى یه‌كترى ، ڕۆژێكه ده‌روونه‌كان ڕق و كینه له یادى خۆیان ده‌به‌نه‌وه وه دڵه‌كان پاك ده‌بێته‌وه به‌ڕاستى ئه‌وانى ئاماژه‌م پێ كرد هه‌مووتازه‌كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى یه كه خۆى له چڵه پۆپه‌ى خۆشه‌ویستى و وه‌فاو برایه‌تى دا ده‌بینێته‌وه .
9- جه‌ژن شادیه‌كى كشتگیره له ده‌رگاى هه‌موو ماڵێك ده‌دات وه له نێو خێزانه‌كاندا ڕایه‌خه‌ى خۆشى ڕاده‌خات .
10- بۆ جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر لایه‌نى كۆمه‌ڵایه‌تى له جه‌ژندا ئایینى پیرۆزى ئیسلام زه‌كاتى سه‌رفتره‌ى داناوه له جه‌ژنى ڕه‌مه‌زاندا وه قوربانى كردن له جه‌ژنى قورباندا . به‌ڕاستى حیكمه‌ت و په‌ندیش له‌م دوویاسا به پێزه له جه‌ژندا به‌خشنده‌یى و خێر و چاكه و هاوكارى یه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر له‌گه‌ڵ گزنگى خۆرى به‌ره‌به‌یاندا ڕووه‌كان بگه‌شێنه‌وه و بزێوى شادى لێوه‌كان بنه‌خشێنێ وه دڵه‌كان پڕبن له شادى .
11- له جه‌ژندا چه‌نده‌ها یاساى تێدایه بۆ شكاندنه‌وه‌ى ده‌روون له په‌تاى زوڵم و خۆبه‌زل زانین و له خۆبایى بوون ، و چه‌نده‌ها نهێنى تێدایه بۆ پاككردنه‌وه‌ى دڵ ... جه‌ژن واته : دادپه‌روه‌رى له نێوان هه‌موو توێژه جیاوازه‌كانى كۆمه‌ڵ ، جه‌ژن واته : یه‌كبوون ، چاكخوازى ، قوربانیدان ، خۆشه‌ویستى ، گه‌ردن ئازایى ...
12- جه‌ژن واته : مه‌یدانى پێشبڕكێى چاكخوازان ، وه بوارى كێبڕكێ یه بۆ به‌ده‌ست هێنانى چاكه.
13- گه‌وره‌یى جه‌ژن زیاتر له‌وه‌وه ئاشكرا ده‌بێت كه هه‌ریه‌ك له‌م دوو جه‌ژنه خاوه‌نى ڕێوڕه‌سمى ئاینیین كه هۆى گه‌شه‌ن بۆ ڕۆحه‌كان وه هه‌وێنى توندوتۆڵ كردنن بۆ لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ، وه شنه‌باى تاك و كۆمه‌ڵگاكان كه ئه‌ویش ((ڕۆژووى مانگى ڕه‌مه‌زان و قوربانى كردنه))
14- ئه‌م دوو جه‌ژنه جه‌ژنى ئاینین به هه‌موو ئه‌و په‌رستشانه‌ى كه تێداهه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌و سوننه‌تانه‌ى كه ئێمه لێی بێ ئاگاین وه‌كو خۆڕازاندنه‌وه ، بۆن خۆش كردن ، پاره‌به‌خشین ، پێشوازى میوان ، شادى كردن ، ئاشت بوونه‌وه ، لێبوردن .
ئه‌م كرده‌وانه هه‌مووى به چاكه بۆمان ده‌نوسرێت ئه‌گه‌ر نیازمان پاك بێت و مه‌به‌ستمان خوا بێت چونكه به ڕاستى یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ئه‌م ئاینه پیرۆزه ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر نیه‌تمان بۆ خوا بێت ئه‌وه كرده‌وه‌كانى دونیاشمان به چاكه بۆ ده‌ژمێردرێت ، وه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت : ((حتى اللقمة تضعها فيّ امرأتك)) واته : ته‌نانه‌ت ئه‌و پاروه‌ى كه ده‌یكه‌یته ده‌مى هاوسه‌ره‌كه‌ته‌وه به چاكه ده‌نوسرێ .
15- هه‌ردوو دیوى جه‌ژنه‌كان له فه‌رهه‌نگى ئیسلامدا واته : (جوانى ، شكۆى ، مه‌زنى ، كامڵ بوون ، په‌یوه‌ست بوون ، تێكه‌ڵاوى موسڵمانان ، لێبوردن ، به‌خشین ، خه‌نده‌یى سه‌رلێوه‌كان ، شادى دڵه‌كان ، ماڵئاوایى له‌خه‌مه‌كان ، به‌هارى ڕوحه‌كان...)
16- نهێنى په‌ند وه‌رگرتن له‌م جه‌ژنانه‌دا له خودى ڕۆژه‌كه نیه كه له به‌ره‌به‌یانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و له‌گه‌ڵ خۆرئاوابوون ماڵئاوایى ده‌كات ... به‌ڵكو نهێنى په‌ند وه‌رگرتن له‌م ڕۆژه‌دا به كرده‌وه چاكه‌كانێتى له (چاكه‌كردن و لێبوردن و ئاشت بوونه‌وه و سه‌ردانى هاوڕێ و خزمان....)
سه‌رنج و تێڕامان
ئه‌وانه‌ى كه ئاماژه‌مان پێ كرد چه‌ند مانا و نهێنى یه‌كه كه ئیسلام بایه‌خیان پێ ئه‌دات له‌م دوو جه‌ژنه .. . به‌ڵام سه‌د مه‌خابن موسڵمانان له زۆربه‌ى ئه‌م نهێنیانه بێ ئاگان وه نه‌چوونه‌ته ناخى ئه‌و په‌رستشانه‌ى كه له‌م ڕۆژه‌دا بایه‌خێكى ئێجگار زۆرى هه‌یه وه كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر خودى موسڵمانان .
1- زۆربه‌ى موسڵمانان ئه‌م دوو جه‌ژنه‌یان ڕاماڵیوه له‌به‌رگ و پۆشاكه ئاینیه‌كه‌ى وه لایه‌نه ڕوحیه‌كه‌یان په‌راوێز خستووه وه له‌سه‌ر ئه‌نجامى ئه‌م په‌راوێزخستن و پشتگوێ خستنه ده‌بینین موسڵمانان زۆر به‌ساردى وه بێ بایه‌خیانه پێشوازى له‌م دوو جه‌ژنه ده‌كه‌ن به‌ڵكو وه‌كو كاڵایه‌ك هه‌ڵس و كه‌وتى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن وه به‌هه‌لى ئه‌زانن بۆ ئه‌وه‌ى بازرگانى به‌سه‌ره‌وه بكه‌ن وه هه‌ر كه ڕۆژانى جه‌ژن نزیك بوویه‌وه نرخ له‌بازاڕدا ده‌گاته ئه‌و په‌ڕى گرانى.... كه ئه‌مانه هه‌مووى نه‌زانى ودووریه له‌و لایه‌نه ڕوحیانه‌ى كه باسمان كرد وه كاریگه‌ر نه‌بوونه به جه‌ژن و ماناكانى .
2- وه‌كو وتمان : جه‌ژن بوارى شادى و سه‌ردان و خۆشى كردن و فه‌رامۆش كردنى خه‌م و په‌ژاره‌كانه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا نابێت موسڵمانانى جیهان له یاد بكه‌ین و ئه‌وانه‌ى كه له جیهاندا ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست زوڵم و زۆردارى و هه‌ژارى و ده‌ربه‌ده‌رى و شه‌ڕو كێشه‌وه به‌ڵكو پێویسته هاوخه‌مى ئه‌وان بین ڕه‌نگه بپرسى و بڵێى : كه‌واته نابێت پۆشاكى نوێ له‌به‌ر بكه‌ین وه نابێت شادى بكه‌ین.....؟!!!
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێم : نه‌خێر هاوخه‌مى به پاڕانه‌وه و نزا ده‌بێت له په‌روه‌ردگار بۆ ڕزگار بوون و سه‌رفرازى موسڵمانانى جیهان ئه‌وانه‌ى كه‌وا به‌ده‌ست زوڵم و سته‌م و هه‌ژارى یه‌وه ده‌ناڵێنن .
3- بێگومان تۆى باوك یان دایك یان برا یان خوشك خۆت ئاماده‌كردووه بۆ جه‌ژن به‌جل وبه‌رگى نوێ یان به ئاماده‌كردنى خوانى ڕازاوه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا خۆت ئاماده بكه بۆ ڕه‌زامه‌ندى خواى په‌روه‌ردگار
* دڵسۆزانه سه‌ردانى دراوسێ و خزم و هاوڕێكانت بكه
* دڵسۆزانه ئه‌و كه‌سانه‌ى لێت زویر بوون ئاشتیان بكه‌ره‌وه باشنه‌باى سۆزى جه‌ژن دڵه‌كانتان ڕاماڵێت له ژه‌نگى ڕق و كینه و زویر بوون بالێوه‌كانتان خه‌نده‌ى لێ ببارێ به‌سه‌ر هه‌ژاران و هه‌تیوان دا مه‌رج نى یه چاكه ته‌نها پاره به‌خشین بێت به‌ڵكو ووته‌یه‌كى شرین چاكه (صدقة) یه .
له یادت نه‌چێت
له‌گه‌ڵ هه‌ڵهاتنى گزنگى خۆرى یه‌كه‌م به‌ره به‌یانى جه‌ژندا كاتێك كه ده‌ستى دایك و باوكت ماچ ده‌كه‌یت وه چاوه‌كانت گه‌شه به‌ڕووى هاوسه‌ره‌كه‌ت وه ده‌ست له ملى برا و خوشك و كه‌س و خزمه‌كانت ئه‌كه‌یت وه پاشان كۆده‌بنه‌وه له‌سه‌ر خوانى ڕازاوه‌ى جه‌ژن
هه‌تیوان له‌بیر نه‌كه‌یت ... ئه‌و كه‌سانه‌ى كه بێ به‌شن له سۆز و به‌زه‌یى باوكیان .
ئه‌و بێوه‌ژنانه‌ى كه بێ به‌شن له خه‌نده‌ى هاوسه‌ره‌كانیان .
ئه‌و منداڵانه‌ى كه بێ به‌شن له باوه‌شى گه‌رمى دایكیان .
وه ئه‌و دایك و باوكانه‌ى كه بێ به‌شن له چاوى گه‌شى منداڵه‌كانیان .
له یادت نه‌چێت ... چونكه ئه‌مانه له پێشوازى جه‌ژندا فرمێسك ده‌بێته میوانیان وه دڵه‌كانیان ده‌بێته كانیاوێك له ئاگر .
وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ