پاراستنی مامۆستایان لە هەڵسوكەوتی نەوجەوانان
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١٤/٠٤/٠٦ بەناوی خوای گەورە و میهرەبان بەڕێز مامۆستا خلیل أحمد وەك دەزانیت هەندێك برا هەندێ خاڵیان نوسیوە لەسەر بەڕێز مامۆستا عبداللطيف، پاشان هەندێ لەو خاڵانەیان پیشانی بەڕێز شیخ ربیع بن هادی المدخلی داوە، دوایی نامەیەك بڵاوبوەتەوە كە گوایە شێخ ڕەبیع وتویەتی: قولو لأَبي عبد الحق يَتْرُك ما يُسَبِبْ الخِلاف والتَفَرُق، وأُنكِرُ عليهِ أشَدّ الإنكار.. بەڵام پێش هاتنەوەی خۆیان و پێش ڕاگەیاندنی بە بەڕێز مامۆستا عبداللطيف وەك ئەمانەتێك بۆ نرخاندنی وتەكەی شێخ ڕەبیع بە نامە لە نێو گەنجاندا بڵاویان كردۆتەوە، جا ئێمە وەك دڵسۆزێك بۆ بانگەوازی سەلەفیەت و مامۆستایانیشی هەڵوێستی تەندروست چیە بۆ ئەم مەسەلەیە ؟ خوای گەورە پاداشتی خێرتان بداتەوە. www.ba8.org |