بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ
ڕێکلام
|
- ئایا دروستە ڕۆژووی شەوال بگرم لەكاتێكدا قەرزاری ڕەمەزانم؟
* ئایا دروستە رۆژووی شەوال بگرم لەكاتێكدا قەرزاری رەمەزانم؟ چونكە زۆر حەز ئەكەم بەڵام بۆم ناگیرێت لەبەر ئەوەی بارودۆخی تایبەتیم هەیە وەكو ژیانی هاوسەرێتی وخوێندن وئەوانە؟
* ئایا مەرجە هەتا قەرزی رۆژوی رەمەزان نەدەیتەوە نابێت سوننەتی شەوال بگریت؟
* ئەگەر كەسێك سوننەتی شەوال بگرێت پێش دانەوەی قەرزی رەمەزان ئایا سوودی هەیە و شوێنی شەش رۆژی شەوال دەگرێتەوە؟
- حـوكمی دواخستنی قـەزاكـردنەوەی ڕۆژوو بۆ پاش ڕەمەزانی داهـاتوو چیـە ؟
حـوكمی دواخستنی قـەزاكـردنەوەی ڕۆژوو بۆ پاش ڕەمەزانی داهـاتوو چیـە ؟
- فەزڵی شەشەڵان چیە؟ وه مەرجە ئەم شەش ڕۆژە لە دووەم ڕۆژی جەژنەوە دەست پێ بكات؟
فەزڵی شەشەڵان چیە؟ وه مەرجە ئەم شەش ڕۆژە لە دووەم ڕۆژی جەژنەوە دەست پێ بكات؟
- ئەگەر كەسێك بەبێ عوزر بەڕۆژوو نەبێت سزای ئەو كەسانە لای خوای گەورە چی یە؟
ئەگەر كەسێك بەبێ ئەوەی عوزرێكی شەرعی هەبێت لە مانگی ڕەمەزاندا بەڕۆژوو نەبێت سزای ئەو كەسانە لای خوای گەورە چی یە؟
- كارەكانی خوای گەورە پڕ لە حیكمەتە، ئايا حیمكەت لە بەڕۆژوو بوونی مانگی ڕەمەزان چییە؟
كارەكانی خوای گەورە پڕ لە حیكمەتە هیچ ئیشیكی نییە كە بەبێ حیكمەت بێت بزانین حیمكەت لە بەڕۆژوو بوونی مانگی ڕەمەزان چییە؟
- لە رەمەزان دا شەیتانەكان دەبەسترێنەوە، ئەی بۆچی زۆر لە مرۆڤەكان هەر تاوان ئەنجام دەدەن
مامۆستا گیان كاتێك پێغەمبەری خوا – صلی الله علیە وعلی ألە وسلم – دەفەرموێت: لەمانگی رەمەزان دا شەیتانەكان دەبەسترێنەوە، ئەی بۆچی زۆر لە مرۆڤەكان هەر تاوان ئەنجام دەدەن وتووشی تاوان دەبن، چۆن ئەم فەرموودەیە لێك دەدرێتەوە ؟ خوا پاداشتی خێرت بداتەوە.
- ئایا ئەتوانى قەرزى ڕەمەزانى ساڵى پێشوو تر دواى ئەم ڕەمەزانەى ئێستا بیدەیتەوە؟
ئایا ئەتوانى قەرزى ڕەمەزانى ساڵى پێشوو تر دواى ئەم ڕەمەزانەى ئێستا بیدەیتەوە؟
- چەند ڕۆژێكى ڕەمەزانم خوارد تاوەكو ئێستا نەمگرتۆتەوەو فیدیەشم نەداوە
من چەند ڕۆژێكى ڕەمەزانى پارم خوارد بە هۆى نەخۆشیەوە و تاوەكو ئێستا نەمگرتۆتەوەو فیدیەشم نەداوە تكایە ڕێگاچارەیەك
- لەبەر دووگیانى خێزانم ڕەمەزان بەڕۆژوو نەبوو ئایا بەس بەڕۆژوو بێتەوە یان كەفارەتى لەگەڵدا بدات?
خێزانم لە مانگى ڕەمەزان نەیتوانى بەڕۆژوو بێت لەبەر ئەوەى دووگیان بوو بەهیچ شێوەیەك نەیتوانى زیاتر لە دوو ڕۆژ بەڕۆژوو بێت لەبەر زۆرى ڕشاندنەوەى و تێك چوونى بارى تەندروستى تكایە بۆم ڕوون بكەنەوە كەوا بەس بەڕۆژوو بێتەوە یان كەفارەتى لەگەڵدا بدات؟
- من خێزانم سكى پڕە و منداڵەكەمان حەوت مانگە ڕۆژووى لەسەرە یان نا؟
من خێزانم سكى پڕە و منداڵەكەمان حەوت مانگە ڕۆژووى لەسەرە یان نا؟هەندێك ڕۆژ بێ تاقەتەو ناتوانێ ڕۆژوو بگرێت جا چى بكەین بۆ ئەم حاڵەتە بۆ ئەوەى گوناهبار نەبین؟
- من لەبەر هۆى دووگیانیم نەمتوانى ڕەمەزانى پار هەمووى بگرم هەندێك ڕۆژووم لەسەره...
السلام علیكم ورحمە الله وبركاته دواى دەست خۆشیتان لەم سایتە بەسوودە داواكارم خواى باڵادەست پاداشتتان بداتەوە بە باشترین پاداشت بەڕێزان من پرسیارەكەم ئەوەیە: من لەبەر هۆى دووگیانیم نەمتوانى ڕەمەزانى پار هەمووى بگرم هەندێك ڕۆژووم لەسەرە وە دواى ڕەمەزانیش بۆم نەگیرایەوە لەبەر شیردان بە منداڵ و ژانى مەعیدەم جا پرسیارەكەم ئەوەیە ئایا كەفارەتەكەى چەندە تا بیدەم وە بیدەم بە كێ و بە چەند كەسیش ؟ وە دروستە ئەگەر پارەى كەفارەتەكە بدەم بە برایەكى موسڵمان كە...
- لەبەر حەمل بەڕۆژوو نەبووم وە لە بەریتانیا دەژیم دەبێ بە پێى كوردستان كەفارەت بدەم
من لەبەر حەمل بەڕۆژوو نەبووم وە لە بەریتانیا دەژیم دەبێ بە پێى وڵاتەكەى خۆم كە كوردستانە كەفارەت بدەم یان چۆن وە چەندە؟ تكایە زیاتر بۆم ڕوون بكەنەوە هاوكاریتان جێگاى ڕێز و سوپاسە.
- ئافرەتێك سكى هەبێت زۆر پێى تێك دەچێت ئایا دەتوانێ بە ڕۆژوو نەبێت
سڵاوى خواتان لەسەربێ پرسیارەكەم ئەوەیە: ئافرەتێك سكى هەبێت زۆر پێى تێك دەچێت واتە دەڕشێتەوە ئایا دەتوانێ بە ڕۆژوو نەبێت دواى بیگرێتەوە؟ والسلام علیكم ورحمە الله وبركاته
- من حامیلەم ئینجا لەگەڵ ئەوەشدا تفم زۆر زۆرە ئیتر نازانم هەر واجبە لەسەرم بەڕۆژوو بم
من ئێستا حامیلەم ئینجا لەگەڵ ئەوەشدا تفم زۆر زۆرە ئیتر نازانم هەر واجبە لەسەرم بەڕۆژوو بم یان چى بكەم باشە؟
- من ئافرەتێكى حامیلەم سكم چوارمانگانە ئایا دروستە بەڕۆژوو نەبم
من ئافرەتێكى حامیلەم سكم چوارمانگانە زوو برسیم دەبێ دەبێ نان بخۆم ئایا دروستە بەڕۆژوو نەبم چى بكەم بیگێڕمەوە یان پارە بدەم ؟
- لە ڕەمەزاندا بڕۆمە لاى دكتۆرى نسائي و فحصي داخلیم بكات ئایا ڕۆژووەكەم دەشكێت یان نا؟
السلام علیكم ورحمة الله وبركاته تەنها پرسیارم ئەوەیە دەبێت لە ڕەمەزاندا بڕۆمە لاى دكتۆرى نسائي و فحصي داخلیم بكات ئایا ڕۆژووەكەم دەشكێت یان نا؟
- فەحسى سبیرم بكەم لە ڕەمەزانەدا ڕۆژووەكەم دەشكێ؟
ئەگەر دكتۆر بۆم بنوسێ دەبێت فەحسى سبیرم بكەم ئایا بە گرتنى ئەو مەنیە لە خۆم لەم ڕەمەزانەدا ڕۆژووەكەم دەشكێ؟
- خۆمم بەستوە لەبەر ئەوەى منداڵم نەبێت جارێ بەڵام جار جار خوێنم هەیە ئایا ئەو خوێنەى هەمە ئەتوانم نوێژ بكەم
بەڕێزان من پرسیارێكم هەیە ئەگەر وەڵامم بدەنەوە خواى گەورە خێرتان بۆ بنوسێ: من ماوەى دوو هەفتەیە خۆمم بەستوە لەبەر ئەوەى منداڵم نەبێت جارێ بەڵام جار جار خوێنم هەیە ئایا ئەو خوێنەى هەمە ئەتوانم نوێژ بكەم یان ڕۆژوو بگرم؟ من چى بكەم باشە؟خواى گەورە جەزاتان بداتەوە.
- ئایاله کاتێکدا کەمن بەڕۆژوم دەتوانم لەگەڵ خێزانەکەم جووت ببم.يان ماچی بکەم
سەرەتا دەست خۆشی ئەم بەرنامە جوانەی سایتی بەهەشتان لێدەکەم.
بەڕێزان بەئەرک نەبێت دوو پرسیارم هەیە.
1ـ ئایاله کاتێکدا کەمن بەڕۆژوم دەتوانم لەگەڵ خێزانەکەم جووت ببم.
2ـ وەئایا دەتوانم ماچی خێزانی خۆم بکەم وەلەسەر جێگا لەباوەشمدا بێت بەبێ جووت بوون. لەگەڵ ئەوەشداکەمن بەڕۆژوم. (زۆرسوپاستان دەکەم)
- ئێمە نوێژى تەراویح لەناو حەدیقەى مزگەوتەكەمان دەكەین ژوورەوە زۆر گەرمە و جێگا نیە
ئێمە نوێژى تەراویح لەناو حەدیقەى مزگەوتەكەمان دەكەین ژوورەوە زۆر گەرمە و جێگا نیە ئایا ئەگەر ڕیزەكەمان لە ئاستى پێش ئیمان ڕاوەستین نوێژەكەمان دروستە؟وەڵامى تەواوم بدەنەوە زۆر سوپاستان دەكەم.
- من باوكم نەخۆشەو((جەڵتەى دماخ)) لێی یاوە ئایا ڕۆژوى لەسەرە یان نا
بسم الله الرحمن الرحیم
پرسیار: خۆشەویستانى سایتى بەهەشت سڵاوى خواتان لێبێت و ئەم كاتەتان باش بەڕێزان تكام وایە لەخواى گەورە كە ماندبونتان بەخێر بنوسێت و هەروەها بتوانن موسوڵمانان لە تاوان و گوناح بپارێزن. برایان یەك پرسیارم هەیە هیوادارم كەولامم بدەنەوەو خواى گەورە خێرو چاكەتان بنوسێت:
من باوكم نەخۆشەو((جەڵتەى دماخ)) لێی یاوەو ((هەردوو گورچیلەى وەستاوە بەشێوەى كۆتاى)) هەموو ڕۆژێ نا ڕۆژى دەچێتە نەخۆشخانەى گورچیلەى دەستكرد و لەوێ بەهۆى ئامێرەوە...
- خوشكەكەم شوى كردووە لە وەتەى ڕەمەزانە كەوتۆتە خوێنى بێنوێژى یەوە لە مەوعیدى ئاسایى خۆى لایداوە
خواى گەورە پاداشتان بداتەوە لەسەر كردەوەى چاكەتان مامۆستایانى بەڕێز ئەگەر هاوكاریم بكەن لە وەڵام دانەوەى ئەم پرسیارەدا چونكە زۆر زۆر زەرورین،خوشكەكەم شوى كردووە لە وەتەى ڕەمەزانە كەوتۆتە خوێنى بێنوێژى یەوە لە مەوعیدى ئاسایى خۆى لایداوە كە ئەبوو شەش ڕۆژى تێدا ببێت بەڵام وا بۆتە دە ڕۆژەو خوێنێكى سورى زۆرى لێ دەڕوات بڕى خوێنەكەش زۆرە كەم نیە جا نازانم ئەتوانێت بەڕۆژو بێت یان نا چونكە لەوە ئەچێت ئەو خوێنە هى نەخۆشى بێت تكاتان لێ ئەكەم زوو وەڵامم بدەر...
- لە دووەم ڕۆژى ڕەمەزانەوە هەستم بە ئازارى مەعیدەم ئه كرد. دكتۆر وتی
من پێشوتر كێشەى مەعیدەم هەبوو وە چوار مانگ لەمەوبەر حەبم ئەخوارد حەوت بە ڕۆژوو بووم بەڵام لە دووەم ڕۆژى ڕەمەزانەوە هەستم بە ئازارى مەعیدەم ئه كرد. دكتۆر وتی له وانه یه هی رۆژووه كه بێت ئه م ماوه یه به ڕۆژوو نیم وه هه ست ئه كه م ئا زاره كه م نه ماوه ئێستا ئه مه وێ به ڕۆژوو بمه وه به س ئه ترسم ئازاره كه م بۆ بێته وه. ئا یا گوناح بار نابم ئه گه ر به رۆژوو نه بم، به ڵام انشاء الله ئه و ڕۆژانه ئه گرمه وه كه لێم ڕۆیشتوه. ببوره ئه گه ر پرسیاره كه م دور...
- من ئەم نیوەڕۆیە خەوتبووم خەوم بینى خەوێكى خراپ كە هەستام سەیر ئەكەم دوو قەترە ئاوم هاتۆتەوە ئایا ڕۆژووەكەم دەشكێت؟
برا بەڕێزەكان یارمەتیم بدەن من ئەمڕۆ خۆمم شۆرد دواى ئەوە خەوتم یەكسەر لە خەوما ئاوم هاتەوە تەمەنم 14 ساڵە تازە ناتوانم بڕۆم خۆم بشۆم چونكە نامەوێ ماڵەوە هەست بكەن وە من ئێستە بە ڕۆژووم نوێژیش دەكەم و قورئانیش دەخوێنم لە شیشم گرانە ئایا دەتوانم تا دوو سێ ڕۆژى تر بەردەوام بم؟
- ئەبێ شەوانی ليلة القدر سەیری سایتە ئیسلامییەكان بکەم و شتی بەسود بخوێنمەوەو گوێش لەقورئان بگرم ؟
{بەناوی خوای گەورەومیهرەبان} سەرەتا خوای گەورە مانگی ڕەمەزانی لەهەمو موسڵمانانی جیهان قبوڵ کردبێت إن شاء اللە. من پرسیارێکم هەیە ئەبێ شەوانی ليلة القدر سەیری سایتە ئیسلامییەكان بکەم و شتی بەسود بخوێنمەوەو گوێش لەقوران بگرم ؟ من نازانم قوران بخوێنم وە باریشم زۆر قورسه ناتوانم زۆر هەڵسم و دانیشم بۆ نوێژەکانم لەبەر ئەوە 7 هەفتەم ماوه مناڵم بئ. ئایا خوای گەورە خێرم بۆدەنوسئ بەدانیشتانەوە نوێژ دەکەم ؟ وە گوئ گرتن لەقورانی پیرۆز جێی ئەوە دەگرئ وەکو بی...
- چۆن شەوى ليلة القدر بەسەر بەرین تا نوێژى بەیانى و ئەو زیكرانە كامانەن كە ئەبێت بیكەین
ڕوونكردنەوەیەكم ئەوێت ئەگەر بتوانن وەڵامم بدەنەوە خواى گەورە پاداشتى خێرتان بداتەوە إن شاء الله.
چۆن شەوى ليلة القدر بەسەر بەرین تا نوێژى بەیانى و ئەو زیكرانە كامانەن كە ئەبێت بیكەین إن شا ءالله خواى گەورە پاداشتتان بداتەوە و لە هەموومان خۆش بێت.
- ئایا ئەتوانم لە ڕەمەزاندا خەتمێك بۆ دایكى ئازیزم بكەم؟چونكە دایكم خوێندەوارى نییە
ئایا ئەتوانم لە ڕەمەزاندا خەتمێك بۆ دایكى ئازیزم بكەم؟چونكە دایكم خوێندەوارى نییە.هیوادارم زوو وەڵامم بدەنەوە تكاتان لێ دەكەم. زۆر سوپاس. خوا جەزاتان بداتەوە
- پێش رەمەزان خەتمێكى قورئانم هەبوو بەڵام تەواوم نەكردووە ئایا ئەتوانم لەم مانگەیا تەواوى بكەم؟ئایا
بە ناوى خواى گەورە
پێش هاتنى مانگى پیرۆزى رەمەزان خەتمێكى قورئانم هەبوو بەڵام تەواوم نەكردووە ئایا ئەتوانم لەم مانگەیا تەواوى بكەم؟ئایا وەكو ئەوە وایە كە لەم مانگەیا هەموو جوزئەكانم خوێندبێت؟ئایا خێرەكەى هەمان خێرى ئەوەى ئەبێت كە لەم مانگەیا هەمو جوزئەكانم خوێندبێت؟
- ئەگەر لە ڕەمەزاندا بكەومە سوڕى مانگانەوە دەتوانم قورئان بخوێنم
دەمەوێت لەیەكەم ڕۆژى ڕەمەزانەوە دەست بكەم بە خەتمى قورئانى پیرۆز جا دەتوانم لەو كاتەشدا كە لە سوڕى مانگانەدام بەردەوام بم لەسەر خەتم چونكە ان شاءالله هەر لەم مانگەدا دەمەوێت خەتم تەواو بكەم بە پشتیوانى خواى گەورە؟ئایا ناچێتە قاڵبى زیكرەوە لەو كاتەدا؟زۆر سوپاس بۆ وەڵام دانەوەتان.
- ئایا ئافرەت ئەگەر 5 دەقە پێش بانگدانى ئێوارە بێ نوێژ بێت ئایا ڕۆژووەكەوى بۆ حیساب دەكرێ یان نا؟
ئایا ئافرەت لە مانگى ڕەمەزانى پیرۆزدا كە بەڕۆژوو دەبێ ئەگەر 5 دەقە پێش بانگدانى ئێوارە بێ نوێژ بێت ئایا ڕۆژووەكەوى بۆ حیساب دەكرێ یان نا؟ خواى گەورە جەزاتان بداتەوە و مانگى ڕەمەزانتان لێ پیرۆز بكات
www.ba8.org
|
بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
- قەبارەی فۆنت
- گەورەکردن:
-

- بچوک کردنەوە:
-

- جۆری فۆنت
- ههەڵبژاردن:
- ڕەنگی فۆنت
- هەڵبژاردن:
- بنەڕەتی کردنەوە
ڕێکلام
|