هەڵەی زمانەوانی لە قورئانی پیرۆز، یان درۆ و چەواشەكاری بێ بنەوا ؟!! الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله، أما بعد:
ئەوەی كە رِوون وئاشكرایە پەروەردگارمان ئەم قورئانەی بۆ رِێنمویی و خۆشبەختی ئادەمیزاد و جنۆكە دابەزاندووە، وە بۆ سەڵماندن و جێگیركردنی ئەوەی كە ئەم قورئانە ووتەی خوای پەروەردگارە و دانراوی محمد صلى الله عليه وسلم نیە تەحەدای هەموو عەرەبە زمان پاراوەكانـ (الفصحاء) ـی ئەو سەردەمە و سەردەمانی دواتریش تا رِۆژی دوایی كردووە كە بتوانن قورئانێكی وەكو ئەم قورئانە بێنن !!!
هەروەك فەرموویەتی: [ قُلْ لَئِ...
هەندێ ئامۆژگاری و نهێنی لەبەرکردنی قورئان بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله، و الصلاة والسلام على رسول الله....و بعد:
1. نیەت پاکی بۆخوای گەورە نهێنی تەوفیقە.
2. لەبەرکردن لەمناڵیدا وەک نەخشە لەسەر بەردە.
3. تێگەیشنێکی باش یامەتی دەرە بۆ لەبەرکردنێکی باش.
4. ئارەزوی تو بۆ لەبەرکردن پاڵنەرێکی زۆر چاکە.
5. پارِانەوە لەخوای گەورە.
6. هەڵبژاردنی کاتێکی گونجاو.
7. هەڵبژاردنی شوێنێکی گونجاو باشترین شوێنیش مزگەوتە.
8. خوێندنەوەیەکی تەواوی بێ هەڵەو گوێگردن لەدەنگێکی خۆش ئایەتەکان لەزاکیرە...
پـــەیـوەنـدی نــێــوان قـورئـان و دڵ خوای پەروەردگار زیادە رِێز و شەرەفێكی بەمرۆڤ بەخشیوە و فەزڵی داوە بەسەر زۆرێك لە دروستكراوەكانی خـۆیدا، لەناو مرۆڤەكانیشدا بەتایبەت ئەوانەی شوێن پێغەمبەران كەوتوون و باوەرِیان بە پەیامەكانی هێناوە رِێزدارتر و پلەبەرزترن لەوانی تر، وە لەناو جەستەی هەر مرۆڤێكیشدا پارچە گۆشتێك هەیە كە لە هەموو ئەندامەكانی تر بایەخ و زێدە گرنگی پێ دراوە و هەمیشە گوتاری قورئان ئاراستەی ئەو كراوە، بەشێوەیەك كە باش بوونی ئەو سەردەكێشێت بۆ چاك بوونی تەواوی ئەندامەكانی...
هۆكارەكانی كاریگەربوون بە قورئان الحَمْدُللهِ ۆحْدَهُ، ۆالصلاەُ ۆالسلامُ علی مَنْ لا نبی بَعْدَهُ:
خوا سبحانە قورئانی دابەزاندووە بۆ ئەوەی ئێمەی مرۆڤ بیخوێنینەوە و كاریگەر بین و كردەوەی پێبكەین نەك بە تەنها بیخوێنینەوە و بیكەینە هۆكارێك بۆ پارە پەیداكردن و هەڵخەڵەتاندن و كوشت و كوشتاری خەڵك، بە كورتی خوا سبحانە قورئانی دابەزاندووە بۆ ئەوەی ببێتە هۆكاری خۆشی و ئاشتی و ئارامی بۆ خەڵك، جا لەبەرئەوەی زۆربەی خەڵك پشتیان لە قورئان كردووە و لێی تێنەگەیشتوون یان بە هەڵە لێی تێگەیشت...
با چاو لە پێشینە چاكەكانمان بكەین الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله
مرۆڤ (بەتایبەتیش موسڵمان) دەبێت هەمیشە چاو لەكەسانی لەخۆی چاكتر بكات و هەوڵبدات وەكو ئەوان بێت و رِێگەی ئەوان بگرێتەبەر، وە خۆی بپارێزێت لەخۆ بەچاك زانین بەراورد بە كەسانی خراپ واتە نەڵێت من بەراورد بەو كەسانەی پیاوكوژ و خراپە كارن كەسێكی چاك و دیندارم، بەڵكو خۆی لە تەرازووی قورئان و سوننەت بدات و بزانێت ئایا بە پێی دەقەكان كەسێكی دیندارە، ئەگەر وابوو شوكری خوا بكات و تووشی لە خۆ بایی بوون نەبێت ئەگ...
پاداشتی خوێندنی سورەتی مولك الحمد لله حمدا يبلغ رضاه، وصلى الله على أشرف من اجتباه، وعلى من صاحبه ووالاه، وسلم تسليما لا يدرك منتهاه
قورئان هەمووی وتەی خوای پەروەردگارە و لە رِێگەی جبریلەوە – علیە السلام – ناردوویەتیە خوارەوە بۆ پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم )، بۆ ئەوەی خەڵكی لە:
گومرِاییەكانی كوفر و شیرك و ستەمەوە دەربكات بۆ رِووناكیەكانی یەكتاپەرستی و باوەرِ و دادپەروەری.
خەڵكی لە بەندایەتی بەندەكان رِزگاربكات بۆ بەندایەتیكردن بۆ خوای بەندەكان.
خەڵكی لە رِە...
رِامان و بیركردنەوە لە قورئان، بۆچی و چۆن؟ الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن والاه،وبعد:
قورئانی پیرۆز رِابەرو رِێ نیشاندەری مرۆڤایەتی و رِۆشنایی ژیان و دەستوریەتی، وەهەرشتێك مرۆڤـ پێویستی پێ بێت، ئەوا خوای گەورە بەدەقێكی قورئانی، یان بەئاماژە بۆكردن رِوونی كردۆتەوە، جا یا ئەوەتا زانیومانەو(پەی)مان پێ بردوە، یان نەمان زانیوەو تێی نەگەیشتوین.
جا لەبەر ئەوەیە كە هاوەڵە بەرِێزەكانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) و پیاوچاكانی دوای ئەوان، گرنگی زۆریان داوە بەخوێ...
وریاكردنەوەى موسڵمانان لە بیدعەى قورئان خوێنەكان الحمد لله و الصلاة و السلام على رسول الله و على آله و صحبه و من والاه... أما بعد:
لەم نوسراوەدا كۆمەڵێك لەو كارانە دەخەینە رِوو كە قورئان خوێنەكان دەیكەن و زانایان بە بیدعەى دادەنێن لەوانەش:
1. بیدعەى ماچ كردنى قورئان
ماچكردنى قورئان بە برِواى ئێمە دەچێتە ژێر گشتێتى ئەو فەرموودانەوە كە دەربارەى بیدعە هاتوون، لەوانە: پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت: " إياكم و محدثات الأمور، فإن كل محدثة بدعة، و كل بدعة ضلالة " واتە: وریاى شتە تازە دا...
ئاشناكردنى موسڵمان بە هەندێك لە ئادابەكانى خوێندنەوەى قورئان بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله وحده والصلاة والسلام على من لا نبي بعده:
1. دەستنوێژگرتن و سیواك كردن لە كاتى خوێندنەوەى (مصحف) و خۆ بە دوورگرتن لەو شتانەى كە سەرقاڵى دەكات و زەینى پەرت و بڵاو دەكات.
2. خۆ بە دوورگرتن لە خواردنى سیر و پیاز لە پێش خوێندنى قورئان، هەندێك لە سەلەف ئەمەیان بە مەكروه داناوە وەكو رِێزگرتن لە قسەى خواى پەروەردگار.
قەتادە دەفەرموێت: (ما أكلت الكراث منذ قرأت القرآن)
واتە: لەوەتەى قورئان دەخوێنم كەوەرم نەخواردووە....
ناوە جوان و سیفەتە بەرزەكانى خواى گەورە لە سورەتى (الإخلاص) دا الحمد لله وحده والصلاة والسلام على من لا نبي بعده:
[فەزڵ و گەورەیی سورەتى (الإخلاص)]
ئیمامى بوخاری (ڕەحمەتى خواى لێ بێت) لە عائیشەوە (ڕەزاى خواى لێ بێت) دەگێڕێتەوە كە: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم پیاوێكى نارد بەسەر بەشێك لە سوپایەكدا، وە ئەم پیاوە لە نوێژەكانیدا كە بۆ هاوەڵەكانى دەكرد كۆتاییەكەى بە سورەتى [ قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ] دەهێنا، وە كاتێك گەڕانەوە ئەمەیان بۆ پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم باس كرد، ئەویش فەرمووى:...