ڕوناكی نییەت پاكی و تاریكییەكانی ویستی دونیا بەكاری دواڕۆژ لە ژێر ڕۆشنایی قورئان و سوننەتدا
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١٢/٠٤/١٣ ![]() موسوڵمانی خۆشەویست ئەمەی بەردەستت نامیلكەیەكی كورتە لەسەر" ڕوناكی نییەت پاكی و تاریكییەكانی ویستی دونیا بەكاری دوا ڕۆژ " تیایدا تێگەیشتن لە ماناو واتەی نییەت پاكی و گرنگی و پایەی بەرزی نیەتی باشم ڕوون كردۆتەوە، وە باسی ویستی بەدەست هێنانی دونیا بە كردنی كاری چاكەم كردووە، وە باسی ئەو كارانەم كردووە كە بۆ بەدەست هێنانی دونیا دەكرێت، وە باسی ترسناكی و جۆرو بەشەكانی ڕیام كردووە، وە باسی شوێنەواری خراپی ڕیا لەسەر كردەوە چاكەكانم كردووە، وە باسی هۆكارو پاڵنەرەكانی ڕیام كردووە، وە باسی ڕێگا چارەی بەدەست هێنانی نیەت پاكیم (الإخلاص) كردووە. موسڵمانی خۆشەویست نییەت پاكی هۆكارێكە بۆ سەركەوتن و ڕزگار بوون لە سزای خوای پەروەردگار، وە بەرز بوونەوەی پلەو پایە لە دونیا و دواڕۆژدا پێی، وە سەرفراز بوون بە خۆشەویستی خوای پەروەردگار بە هۆیەوە، وە خۆشەویستی ئەهلی ئاسمانەكان و زەوی بۆ كەسی نیازپاك (المُخلِص)، كە بەڕاستی ئەمە نورو ڕوناكییەكە خوای پەروەردگار دەیخاتە دڵی ئەو بەندانەی كە خۆی ویستی لێیە هەروەك خوای پەروەردگار دەفەرموێت: [وَمَنْ لَمْ يَجْعَلْ اللَّهُ لَهُ نُوراً فَمَا لَهُ مِنْ نُورٍ] (النور: ٤٠). واتە: هەركەسێك خوای پەروەردگار نورو ڕوناكی پێ نەبەخشێت، ئەوە هەرگیز نورو ڕوناكی نییە. ویستی بەدەست هێنانی دونیا بە كردنی كاری دواڕۆژ هەمووی تاریكییە، لەبەر ئەوەی ویستی بەدەست هێنانی دونیا بە كردنی كاری دواڕۆژ پێچەوانەی خوا بە تەنها پەرستییە، وە ئەگەر تێكەڵ بەهەر كردەوەیەك ببێت ئەوە هەڵی دەوەشێنێتەوە www.ba8.org |