بێ ئاگایـی هەتاكەی
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١٢/٠٨/٢٨ ![]() بێ ئاگایی دەردێكی زیانبەخش وبەئاكامە، نەخۆشیەكی ترسناك وسامناكە، زاڵ دەبێ بەسەر دڵەكانداو لەناخ ودەروونەكاندا جێگیردەبێ ودەنیشێتەوە، پاشان ئەندامەكان وجەستەش كۆت وبەند دەكات. زۆربەی خەڵكی ئەمڕۆ لە بێئاگاییەكی ڕاستەقینەدا دەژین لەخواوڕۆژی دوایی، ڕازاوەیی ژیانی دونیا تووشی فیتنەیانی كردووە، هیوادرێژی هەڵی خەڵەتاندوون، سەرمەشق وڕێپیشاندەریان بووەتە هەواوئارەزوو شەیتان ونەفسی بەدفەرمان، لەگەڵ ئەوەشدا وادەزانن شتێكی چاك ئەنجام دەدەن!! [خوێنەری یەكخواپەرست] كەی لەم بێئاگاییەت بەخەبەردێیتەوە؟ كەی لەم خەوەت هەڵدەستی؟ كەی دەگەڕێیتەوە بۆ بێداری وهۆش وژیری؟ كەی چاك دەبیتەوە لەگەڵ پەروەردگارت؟ كەی چاولێكەری پێغەمبەرەكەت دەبیت (صلی الله علیە وسلم)؟ كەی ئیش بۆ دواڕۆژت دەكەیت؟ ئایا نازانی كە بێئاگایی بریتیە لە كوشتنی كات لە بەتاڵیدا وڕاهێنانی نەفسە لەسەر ئەو شتانەی كە حەزی لێیەتی وئارەزووی دەكا؟ خوای پەروەردگار دەفەرموێت: [ اقْتَرَبَ لِلنَّاسِ حِسَابُهُمْ وَهُمْ فِي غَفْلَةٍ مُعْرِضُونَ] (الأنبياء:1) واتە: كاتی حیساب ولێپرسینەوەی مەردم لەكاروكردەوەیان نزیك بۆتەوەو ئەوانیش لەغەفڵەت وبێئاگاییدان لەو ڕۆژە، ڕوو دەسوڕێنن وگوێیان لێی نیە، لەوە دانچڵەكێن كەخوا پێیان دەكات! www.ba8.org |