ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org
نوسەر: هاوار عبدالله
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١٣/٠١/١٠
ناسینی پەیامبەری خوا یەكێكە لە ‏بنچینە سەرەكیەكانی ئیسلام
ناسینی پەیامبەری خوا (‏صلى الله عليه وسلم‏‏) هەر ئەوە نیە بە زمان ‏بڵێین ئەیناسین و ناوی (محمد) ـە و پەیامبەری خوایە ‏، بەڵكو پێویستە ناسینەكە داخوازی كۆمەڵێ‌ شت ‏بكات بەبێ‌ ئەوانە مرۆڤ سود لەو ناسینە نابینێ‌، پێش ‏هەموو شتێ‌ گرنگی ناسینی پەیامبەری خوا (‏صلى الله عليه وسلم‏‏) ‏لەوەدایە نێوەندی نێوان بەندەكان و خوای ‏پەروەردگارە لە رونكردنەوەی شەرعی خوا و چۆنێتی ‏پەرستنی، وە دەبێ‌ ئەم ناسینە داخوازی چەند شتێك ‏بكات ئەوجا دەبێتە ناسینێكی دروست و سود بە ‏موسڵمان ئەگەیەنێ‌:‏
‏1 / دەبێ‌ ئەو ناسینە داخوازی ئەوە بكات كە قایل ‏بین بەو رێنمایی و ئاینەی كە پێی هاتووە، وە ‏باوەڕكردن بەوەی كە هەواڵی پێداوە، لە گەڵ ‏گوێڕایەڵی كردنی فەرمانەكانی و دوركەوتنەوە لە ‏قەدەغە كراوەكانی و فەرمان ڕەوایی كردن بەو ‏شەریعەتەی پێی هاتووە لەگەڵ رازی بوون بە ‏دادوەریەكەی. ناسینیش تەنها بە وتن نیە بەڵكو دەبێ‌ ‏بە كردەوە بیسەلمێنین.‏
‏2 / دەبێ‌ ئەم ناسینە ببێتە هۆی ئەوەی لە ‏ناكۆكی و كار و باری ئاین بگەڕێینەوە لای خۆی وەك ‏خوای پەروەردگار ئەفەرموێ‌: [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ أَطِيعُواْ اللّهَ وَأَطِيعُواْ الرَّسُولَ وَأُوْلِي الأَمْرِ مِنكُمْ فَإِن تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللّهِ وَالرَّسُولِ ] النساء59.
كە ئێستایش خۆی لە ژیان نەماوە دەگەڕێینەوە بۆ لای ‏قورئانەكەی خوا و سوننەتی پەیامبەرمان (‏صلى الله عليه وسلم‏) بە ‏تێگەیشتنی پێشینی ئەم ئوممەتە كە ئەوانیش ‏هاوەڵانن ‏
‏3 /.دەبێ‌ ئەم ناسینە بە شێوەیەك بێت قسەی ‏كەس پێش قسەی نەخەین و ڕاو بۆچونی كەس پێش ‏راوبۆچونی نەخەین هەروەك ابن عباس فەرموویەتی: ‏نزیكە لە ئاسمانەوە بەردتان بەسەردا داببارێت من ‏دەڵێم: پەیامبەری خوا (‏صلى الله عليه وسلم‏‏) وای فەرمووە، كەچی ‏ئێوە دەڵێن: (أبو بكر، و عمر) ‏‏ فەرموویانە !!!‏
هەروەها پێشەوا احمد ئەفەرموێ‌: سەرم ‏سوڕماوە لە كردەوەی ئەو كەسانەی كە سەنەدی ‏فەرموودەیان ناسیوە، كەچی بۆچوونی (سفیان) ‏وەردەگرن، لەو لاشەوە خوای پەروەردگار فەرموویەتی ‏‏: [ فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَن تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ ]
‏4 / پێویستە ئەو ناسینە وامان لێبكات ملكەچی ‏بڕیارەكانی بین هەروەك خوای پەروەردگار ئەفەرموێ‌: [إِنَّمَا كَانَ قَوْلَ الْمُؤْمِنِينَ إِذَا دُعُوا إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ أَن يَقُولُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا وَأُوْلَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ] النور51‏
هەروەها ئەفەرموێ‌: [فَلاَ وَرَبِّكَ لاَ يُؤْمِنُونَ حَتَّىَ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لاَ يَجِدُواْ فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجاً مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُواْ تَسْلِيماً ] النساء65
‏5 / دەبێت ئەم ناسینە ببێتە هۆی ئەوەی ‏پێچەوانەی نەبینەوە هەروەك خوای پەروەردگار ‏ئەفەرموێ‌: [ فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَن تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ ] پێشەوا (ابن كثیر): فەرمویەتی: ‏گوێڕایەڵی پەیامبەری خوا ‏صلى الله عليه وسلم‏‏ پێشترە لە گوێڕایەڵی ‏هەموو كەسێكی تر، با چاكترینی ئەم ئوممەتە بن، كە ‏‏(أبو بكر، و عمر) ن.‏
وە فەرموویەتی: وە وتەی خوای پەروەردگار كە ‏فەرموویەتی: [ فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ ] ، ‏واتە: لە فەرمانی پەیامبەری خوا (‏صلى الله عليه وسلم‏‏)، كە ڕێباز، و ‏پەیڕەو، و ڕێگا، و سوننەت،و شەریعەتەكەیەتی، ‏بۆیە دەبێت هەموو ووتە و كردەوەكان بە ووتە و ‏كردەوەكانی ئەو بپێورێت، جا ئەوەی هاوكۆك و ‏هاودەنگ بوون لە گەڵ ئەودا وەردەگیرێت، ئەگەر ‏پێچەوانەش بوو لە گەڵیدا، ئەوە ڕەتكراوەیە بە ڕووی ‏خاوەنەكەی و ئەنجام دەرەكەی، هەر كەسێك بێت. ‏
‏6 /دەبێت ئەم ناسینە ببێتە هۆی خۆش ویستنی ‏هەروەك خۆی ئەفەموێ‌: (فَوَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ لَا يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ حَتَّى أَكُونَ أَحَبَّ إِلَيْهِ مِنْ وَالِدِهِ وَوَلَدِهِ) صحيح البخاري
بەڵام خۆشویستنەكە لەبەر ئەوە نەبێ‌ عەرەبە یان ‏لەبەر خزمایەتی و لەبەر بەهێزی كەسایەتیەكەی نەبێت ‏بەڵكو پێش هەموو شتێك لەبەر ئەوە بێت كە نێردراوی ‏خوایە چونكە خۆش ویستن تەنها لەبەر خودی زاتەكە ‏تەنها بۆ خوایە و نابێ‌ بۆ كەسێكی تر ئەنجام بدرێ‌ ‏چونكە دەبێتە شیرك، ئەوانەی لەبەر خزمایەتی ‏خۆشیان ویست سودیان لەو خۆشەویستیە نەبینی ‏وەك (ابو طالب). لەم سەردەمەش هەندێ‌ لە ‏رۆژئاواییەكان رەنگە شایەتی بۆ بدەن وەك ‏سەركردەیەكی بلیمەت و بە توانا ئەمانەش سود لەو ‏بەرزراگرتنەی نابینن چونكە لەبەر خودی ‏كەسایەتیەتی، ئەم جۆرە خۆش ویستنەش تەنها ‏دەبێ‌ بۆ خوا تەرخان بكرێ‌.‏
هەربۆیە هەركەسێك ئیدعای خۆش ویستن و ناسینی ‏پەیامبەری خوای كرد پێویستە بكۆڵێتەوە لە خۆی ‏ئایە ئەو خاڵانەی سەرەوە لە خۆیدا جێ بەجێ‌ ئەكات ؟ ‏ئەگینا ناسینەكەی تەنها ئیدعایە و هیچ سودێكی لێ‌ ‏نابینێ‌، ئەمەش تەنها دڵۆپێك بوو لە زەریای ئەم ‏بابەتە، چونكە زۆر زۆر زیاتر لەمە هەڵدەگرێ‌ لەسەری ‏بنوسین، داواكارم لە خوای پەروەردگار هەموو ‏موسڵمانێك سەركەوتو و موفق بكات بۆ ناسینی ‏پەیامبەرەكەی بەو شێوەیەی خۆی پێی رازیە.‏
ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org