ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org |
نوسەر: سيد سابق بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١٠/٠٥/٢٤ |
ئەو خۆشۆردنانەى (مستحب)ن + پایەكانى (غسل) خۆشۆردن + سوننەتەكانى خۆشۆردن |
* ئەو خۆشۆردنانەی (مستحب)ن پەسەند (مستحب) ئەوەیە ئەگەر موكەللەف ئەنجامی بدات پاداشی لەسەر وەربگرێت، وە بە ئەنجام نەدانی لۆمە و سزای لەسەر نەبێ. ئەو خۆشۆردنانەش شەشن وا لە خوارەوە باسیان ئەكەین: 1- خۆ شۆردنی ڕۆژی جومعە:- 2- خۆشۆردن بۆ هەردوو جەژنەكان:- 3- خۆشۆردنی كەسێك مردووی شۆردبێت:- 4- خۆشۆردن بۆ ئیحرام بەستن:- 5- خۆ شۆردن بۆ چوونە ناو مەككە:- 6- خۆشۆردنی وەستان لە عەرەفە:- * پایەكانی (غسل) خۆشۆردن حەقیەتی خۆشۆردنی شەرعی نایەتە جێ بە دوو شت نەبێت: 1- نییەت:- 2- شۆردنی هەموو ئەندامەكانی لەش:- *سوننەتەكانی خۆشۆردن: سوننەتە بۆ ئەو كەسەی كە خۆی ئەشۆرێ ئاگاداری سوننەتەكانی پێغەمبەر بێت صلى الله عليه وسلم لە خۆشۆردنەكەیدا و بەم جۆرە دەست پێ بكا: 1- هەردوو دەستی سێ جار بشوات. 2- لەپاشاندا شوێنی شەرمی بشوات. 3- لەپاشاندا دەست نوێژێكی تەواو بگرێت وەك چۆن دەست نوێژ بۆ نوێژ ئەگرێت، وە بۆی هەیە شۆردنی هەردوو پێی دووا بخات هەتا لەشی ئەشۆرێ. 4- پاشان سێ جار ئاو بكات بە سەریا و دەست بخاتە نێوان مووەكانی سەری بۆ ئەوەی ئاو بگاتە بەینی مووەكان و تەڕ ببن. 5- ئینجا ئاو بكات بەسەر هەموو لەشیدا و لای ڕاست پێش بخات لە شۆردندا دوایی لای چەپ و باش دەست بخات لە بن هەردوو باڵی و ناوی هەردوو گوێچكەكانی و ناوكی، وە دەست بخات لەنێوان پەنجەكانی هەردوو پێی، وە هەروەها ئەو شوێنانەی لەشی كە ئەتوانێ دەستیان لێ بخات. |
ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org |