ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org |
نوسەر: سيد سابق بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١٠/٠٥/٢٥ |
خۆشۆردنى ئافرەت |
خۆ شۆردنى ئافرەتیش وەك خۆشۆردنى پیاوە، بەڵام ئەوەى تێدا هەیە ئافرەت واجب نیە لەسەرى پرچەكانى بكاتەوە مادام ئاو بگاتە بنى مووەكان. چەند بابەتێك كە پەیوەندى هەیە بە خۆشۆردنەوە: 1- یەكجار خۆشۆردن بۆ حەیز و لەش گرانى بەسە، وە هەروەها بۆ جومعە و جەژن، یا بۆ لەش گرانى و جومعە ئەگەر نیەتى هەردووكیان بێنێ. 2- ئەگەر كەسێك بۆ لەش گرانى خۆى شۆرى و دوایى دەست نوێژى نەگرت، ئەوە ئەو خۆشۆردنە برى دەست نوێژیش ئەكەوێ. 3- دروستە لەش گران و بێ نوێژ موو لە خۆیان بكەنەوە و نینۆك بكەن و بچن بۆ بازاڕ و گەلێ شتى تر بێ ئەوەى كەڕاهەتى هەبێ. 4- هیچی تێدا نیە چوون بۆ حەمامى دەرەوە ئەگەر ئەو كەسە پارێزراو بێت لەوەى سەیرى عەورەتى بكرێت، وە لەوەى چاوى بە عەورەتى كەسانى تر بكەوێت. 5- خۆ ووشك كردنەوە بە خاولى و شتى تر هیچی تێدا نیە لە خۆ شۆردن و دەست نوێژ گرتن دا بە هاوین و بە زستان. 6- دروستە پیاو بەو ئاوەى كە لە ئافرەت ئەمێنێتەوە خۆى بشوات و بە پێچەوانەشەوە دروستە، وە هەروەها دروستە بۆ ژن و مێرد بە یەكەوە خۆیان بشۆرن لەسەر تەشتێك 7- خۆ شۆردن و خۆ ڕووت كردنەوە دروست نییە لەناو خەڵكیدا، چونكە دەرخستنى عەورەت حەرامە. |
ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org |