ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org |
نوسەر: سيد سابق بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١١/٠٥/٢١ |
كۆكردنەوەی دوو نوێژ |
دروستە بۆ نوێژكەر نوێژی نیوەڕۆ و عەسر بەسەریەكەوە بكات، بەپێش خستن یا بەدووا خستن هەروەها نوێژی ئێوارە و خەوتنانیش بەوشێوەیە، ئەگەر حاڵەتێك لەم حاڵەتانەی لای خوارەوە هاتە پێش: 1- كۆكردنەوەی نوێژ لەعەرەفە و موزدەلیفەدا: زانایان هەموو لەسەر ئەوە ڕێكن كە نوێژی نیوەڕۆو عەسر كۆئەكرێتەوە لەكاتی نوێژی نیوەڕۆدا ئەكرێت لەعەرەفە، وە نوێژی ئێوارە و خەوتنان كۆ ئەكرێتەوە لەكاتی نوێژی خەوتناندا ئەكرێت لە موزدەلیفە، وە كردنی بەو شێوەیە سوننەتە، چونكە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم كردوویەتی. 2- كۆ كردنەوە لەسەفەردا: كۆ كردنەوەی دوو نوێژ لە سەفەردا، وە كردنیان لەكاتی یەكێكیاندا دروستە بەپێی قسەی بەشی زۆری زانایان، وە فەڕقی نییە لای دابێت بۆ حەوانەوە یا بەڕێوە بێت. 3- كۆ كردنەوەی نوێژ لەكاتی باران باریندا: (أثرم) لە سونەنەكەیدا لە ئەبوسەلەمەی كوڕی عبدالرحمن ەوە ئەگێڕێتەوە كە فەرمویەتی: سوننەتە ئەگەر ڕۆژێك باران بوو نوێژی ئێوارەو خەوتنان بەسەریەكەوە كۆ بكرێتەوە. بوخاری ئەگێڕێتەوە كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم شەوێكی باراناوی نوێژی ئێوارە و خەوتنانی بەسەریەكەوە كرد 4- كۆ كردنەوە بەهۆی نەخۆشی یا مەعزەرەت: ئیمام ئەحمەد و (قاضي حسين) و (خطابي) و موتەوەللی لە شافیعییەكان، بۆ ئەوە چوون كە كۆكردنەوەی نوێژ بە پێش خراوی یا دووا خراوی بەهۆی نەخۆشییەوە دروستە، چونكە ناڕەحەتی تێیدا زۆرترە لە باران. 5- كۆ كردنەوە كاتی پێویست: ئەوەوی لە شەرحی موسلیمدا دەفەرمووێت: كۆمەڵێك لەپێشەواكان ڕێیان داوە بە كۆكردنەوەی نوێژ كاتی نیشتەجێ بوون، لەناو شارو ئاوەدانیدا بۆ پێویستی بۆ ئەوكەسانەی ئەو كۆكردنەوەیە نەكەن بەعادەت، * نوێژ لەناو كەشتی و شەمەندەفەرو فڕۆكەدا * دوعای سەفەر |
ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org |