فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ۗ وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْيَتَامَىٰ ۖ قُلْ إِصْلَاحٌ لَّهُمْ خَيْرٌ ۖ وَإِن تُخَالِطُوهُمْ فَإِخْوَانُكُمْ ۚ وَاللَّهُ يَعْلَمُ الْمُفْسِدَ مِنَ الْمُصْلِحِ ۚ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَأَعْنَتَكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ
[فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ] بۆ ئه‌وه‌ی بیر له دونیا‌و قیامه‌تی خۆتان بكه‌نه‌وه چی بۆتان باشه، یان بیر له له‌ناوچونی دونیا‌و هاتنی دوارۆژ بكه‌نه‌وه [وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْيَتَامَى] وه پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی بێباوكان و هه‌تیوان [قُلْ إِصْلَاحٌ لَهُمْ خَيْرٌ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵی ئه‌گه‌ر چاكسازی له‌واندا بكه‌ن باشتره له‌وه‌ی كه وازیان لێ بێنن [وَإِنْ تُخَالِطُوهُمْ فَإِخْوَانُكُمْ] وه ئه‌گه‌ر بێتوو تێكه‌ڵیشیان بن ئه‌وه برای ئێوه‌ن، واته ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌یتوانی ماڵ و خواردنیان جیابكاته‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا بخۆن به‌چاكه ئه‌وه براتانن و دروسته [وَاللَّهُ يَعْلَمُ الْمُفْسِدَ مِنَ الْمُصْلِحِ] خوای گه‌وره‌ش خۆی ئه‌زانێ كه كێ له‌و تێكه‌ڵ كردنی خواردنه‌یه مه‌به‌ستی چاكسازیه‌وه‌و كێیش مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه ماڵی هه‌تیوان به‌ناحه‌ق بخوات و مه‌به‌ستی ئاشووب گێڕانه [وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَأَعْنَتَكُمْ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بوایه ئێوه‌ی تووشی مه‌شه‌قه ئه‌كرد ئاوا بۆی ئاسان نه‌ئه‌كردن [إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٢٢٠)] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر باڵاده‌ست و به‌عیززه‌ت و كاربه‌جێیه.
سورة البَقَرَة ٢٢٠
تەفسیری هەموو سورەتەکان