وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّىٰ لَا تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ لِلَّهِ ۖ فَإِنِ انتَهَوْا فَلَا عُدْوَانَ إِلَّا عَلَى الظَّالِمِينَ
[١٩٣] و بەردەوام بن ـ ئەی باوەڕداران ـ لەكوشتاری هاوەڵبڕیاردەرە دەستدرێژكارەكان، بۆ ئەوەی نەبنە فیتنە بۆ موسڵمانان لەسەر ئاینەكەیان، وە بۆئەوەی كە هاوەڵبڕیاردان بۆ خوای پەروەردگار نەمێنێت، وە تەنها ئایندارێتی بۆ خوای پەروەردگار بمێنێتەوە و بەتەنهایی و بەپوختی ئەو بپەرسترێ وپەرستن بۆ جگە لەو نەكرێ . خۆ ئەگەر وازیانهێنا لە بێباوەڕی و كوشتاركردن، ئەوا ئێوەش وازیان لێبهێنن، سزاش تەنها بۆ ئەوانەیە كە بەردەوامن لەسەر بێباوەڕی و دەستدرێژی خۆیان .
سورة البَقَرَة ١٩٣
تەفسیری هەموو سورەتەکان