وَإِذَا أُنزِلَتْ سُورَةٌ أَنْ آمِنُوا بِاللَّهِ وَجَاهِدُوا مَعَ رَسُولِهِ اسْتَأْذَنَكَ أُولُو الطَّوْلِ مِنْهُمْ وَقَالُوا ذَرْنَا نَكُن مَّعَ الْقَاعِدِينَ
[٨٦] وە هەركاتێك كە سورەتێك دابەزێنرایە سەر پەیامبەر صلى الله عليه وسلم كە فەرمانی پێبكردنایە بە باوەڕهێنان و جیهاد و تێكۆشان لە پێناوی خوای پەروەردگاردا، دەبینی دووڕووە خاوەن سەرمایە و دەوڵەمەندەكان دێن بۆ لات وداوای مۆڵەت لێ دەكەن بۆ ئەوەی نەیەن بۆ جیهاد و دەڵێن : لێمانگەڕێ لەگەڵ جێماوەكاندا دادەنیشین لە ماڵدا .
سورة التوبَة ٨٦
تەفسیری هەموو سورەتەکان