يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا آمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي نَزَّلَ عَلَىٰ رَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي أَنزَلَ مِن قَبْلُ ۚ وَمَن يَكْفُرْ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا
[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا آمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئیمان بێنن به خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - واته: دامه‌زراو بن له‌سه‌ر ئیمانه‌كه‌تان وه به‌رده‌وام بن له‌سه‌ری [وَالْكِتَابِ الَّذِي نَزَّلَ عَلَى رَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي أَنْزَلَ مِنْ قَبْلُ] وه ئیمان بێنن به‌و كتابه‌ی كه خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی- صلى الله عليه وسلم - كه قورئانی پیرۆزه، وه ئیمان بێنن به‌هه‌موو ئه‌و كتێبه ئاسمانیانه‌ی تر كه له پێش قورئاندا خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه، بۆ قورئان ده‌فه‌رمێت: (نَزَّلَ) چونكه به‌ش به‌ش و سوره‌ت سوره‌ت دابه‌زیوه، به‌ڵام بۆ كتابه ئاسمانییه‌كانى تر ده‌فه‌رمێت: (أَنْزَلَ) چونكه هه‌مووى به یه‌كجار دابه‌زیووه‌و هاتۆته خواره‌وه [وَمَنْ يَكْفُرْ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا (١٣٦)] به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك كوفر بكات به خوای گه‌وره‌و مه‌لائیكه‌ته‌كانی و كتێبه ئاسمانیه‌كانی و پێغه‌مبه‌رانی و ڕۆژی دوایی ئه‌وه گومڕاو وێڵ بووه‌و له ڕێگای ڕاست لایداوه گومڕابوونێكی زۆر دوور.
سورة النِّسَاء ١٣٦
تەفسیری هەموو سورەتەکان