بانگەوازمان

پێناسەی ماڵپەری بەهەشت

ماڵپەری بەهەشت ماڵپەڕێكی ئیسلامى زانستی پەروەردەیی یە و لەپێناو بڵاوکردنەوەى ئەو ئیسلامەیە کە سەلەفى صاڵح - پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) و هاوەڵانى (رضي الله عنهم) لەسەرى بوون - وە سەر بە هیچ گروپ و لایەنێکى حیزبى نیە و لە ساڵی (1427ى کۆچی بەرامبەر بە 2006)ى لە دایک بوون دامەزراوە .

ئامانجمان
ئاشناكردنی كۆمەڵگایە لە ئیسلامی ڕەسەن و دروستكردنی تاك و كۆیەتی بۆ تێگەشتن لە سەرچاوەكانی كە بریتین لە قورئانی پیرۆز و سوننەتی صەحیح و ئاشكراكردنی ئەو شتانەی كە نامۆن بە ئیسلام و خراونەتە نێویەوە بە چەندین دەستەواژەی دەنگ و ڕەنگ و نوسراوی لە بوارەكانی بیروباوەڕ و ڕەوشت و ئاكار و پەروەردە و زانست و پزیشكی و گەشەی كۆمەڵایەتی...

 بانگەوازمان
یەکەم : گەڕانەوەیە بۆ قورئانی پیرۆز و سوننەتەكانی پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) و تێگەیشتن و كاركردن پییان بەو شێوەیەی كە سەلەفی صاڵح لێیان تێگەیشتوون و لە ژیانیاندا ڕەنگى داوەتەوە چونكە خوای گەورە دەفەرموێت:{وَمَن يُشَاقِقِ الرَّسُولَ مِن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَي وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّي وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ وَسَاءتْ مَصِيرًا}(سورة النساء: 115).. وێرای ئەوەش بڕوا هێنانمان وەكو ئەوان مایەی هیدایەت و دوور بوونە لە گومڕایی {فَإِنْ آمَنُواْ بِمِثْلِ مَا آمَنتُم بِهِ فَقَدِ اهْتَدَواْ }(سورة البقرة: 13).
دووەم : پاك كردنەوەی تەواوی ئەو لایەنانە كە پەیوەستن بە ژیانی موسڵمانان لەسەرجەم دیاردەكانی هاوبەشی (الشرك) و جۆرەكانی و ووریا كردنەوەیان لە ترسناكی بیدعە و تێكڕای ئەو بیرو بۆچوونە پوچانەی كە تێكەڵ بە بیرو هۆشیان بووە هەروەها پاڵاوتن و جیاكردنەوەی سوننەتەكانی پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) لەو ڕیوایەتە (ضعيف) و هەڵ بەستراو (موضوع)ە بی بنەمایانەی كە ئایینی پاكی ئیسلامیان لەكەدار كردووە و بوونەتە پەرچ لەڕیی پێش كەوتنی موسڵمانان هەروەكو پێغەمبەرمان (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتی: " يحمل هذا العلم من كل خلف عدوله ينفون عنه تحريف الغالين وانتحال المبطلين وتأويل الجاهلين " (صححه العلامة الألباني في مشكاة المصابيح، برقم: 248).
سێیەم : پەروەردەكردنی موسڵمانانە لەسەر ئایینە ڕاستەقینەكەیان و بانگ كردنیانە بۆ كار پیكردنی و جوانكردن و ڕازاندنەوە (التحلي) یان بەتەواوی ئەو ڕەوشت و ئاكارە بەرزانەی كە ڕەزامەندی خوایان پی بەدەست دێ و مایەی بەختەوەری و سەرفرازی دونیاو دوا ڕۆژن پەروەردگاریشمان دەفەرموی: {....وَلَكِن كُونُواْ رَبَّانِيِّينَ بِمَا كُنتُمْ تُعَلِّمُونَ الْكِتَابَ وَبِمَا كُنتُمْ تَدْرُسُونَ}(سورة آل عمران: 79).
چوارەم : زیندوو كردنەوەی بیرو هۆشی ڕەسەن و دروستی ئیسلامییە لە ژێر ڕۆشنایی قورئان و سوننەتدا لەسەر ڕێ و شوێنی پێشینانی چاكی ئەم ئەم ئوممەتە ئیسلامییە لەگەڵ لابردن و بنەبڕ كردنی هەموو جۆرە دەمارگیرییەكی مەزهەبی و حزبی كە بوونەتە مایەی پارچە پارچە كردنی موسڵمانان و دوور خستنەوەیان لەیەكتری و كۆسپ و تەگەرەن لەڕیی ڕەنگ دانەوەی برایەتی ڕەسەنی ئیسلامی، خوای گەورەش هەر بەم شێوەیە فەرمانی پی كردووین {وَاعْتَصِمُواْ بِحَبْلِ اللّهِ جَمِيعًا وَلاَ تَفَرَّقُواْ }(سورة آل عمران: 103). پێغەمبەریش (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتی: " كونوا عباد الله إخواناً " (متفق عليه).
پێنجەم : دانانی چارەسەری ئیسلامیانە بۆ تەواوی ئەو گیرو گرفتە هاوچەرخانەی كە لە ئارادان وەهەوڵدانە بۆ دەستە بەركردنی ژیانێكی ئیسلامیانە لەسەر ڕێبازی ڕەسەنی پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) و هاوەڵە بەڕێزەكانی و بنیاد نانی كۆمەڵگەیەكی خواویست و چەسپاندنی حوكمی خوا لەزەویدا بەبی هەڵەشەیی كردن و لادانی زۆر و كەم وەبەبی ئەوەی پەلە بكەین لە كارەكانماندا بۆ گەیشتن بە ئەمانجمان چونكە (من تعجل الشئ قبل أوانه عوقب بحرمانه).

ماڵپەری بەهەشت ئەو کتێب و بابەت و لێکۆڵینەوە شەرعیانە بڵاو دەکاتەوە کە دەبنە هۆى:
١ - شارەزاکردنى موسوڵمانان و پەروەردەکردنیان لەسەر رێگا ڕاستەکەى ئیسلام، ئەمەش دەستەبەر دەبێ بە گەڕانەوە بۆ پەیڕەوە رەسەنەکەى ئیسلام،کە بریتى یه لە قورئان و سوننەت،بە تێگەشتنى پێشین وپێشەوایانى ئوممەت...
٢ - پاک کردنەوەى بیر و باوەڕ و ڕەوشتى موسوڵمانان، لە دیاردەکانى شیرک و کوفر و تاوان.
٣ - پاڵاوتن و تەصفیەکردنى ئاینى ئیسلام لە بیدعە و بۆچونە داهێنراوەکان.
٤ - وریا کردنەوەى موسوڵمانان لە شوێنەوارى خراپى ڕیوایەتە لاواز و هەڵبەستراوەکان.
٥ - پتەو کردنى برایەتى یەکى ڕاستە قینە لەسەر بناغە فراوانە جێگیرەکەى ئیسلام و نەهێشتن و کەمکردنەوەى دەمار گیرى مەزهەبى و حیزبى، کە زاڵ بووە بەسەر بیر و هۆشى زۆرێک لە موسوڵمانان، وە بووەتە مایەى پارچە پارچە بوونیان و تەسک کردنەوەى برایەتى و هاوکارى لە چوارچێوەیەکى‌ مەزهەبى وحیزبى دا.

خودایە داوات لێ دەکەین دامەزراومان بکەیت ، وتەوفیقمان بدەیت بۆ هەر کار وگوفتارێکی جوان وچاک بەو شێوەیەیی کەخۆت لێی ڕازیت .