لابردنى گومان له سه‌ر میراتى ئافره‌تى موسڵمان
بەروار: 2010/05/28سەردارن: 3491نوسەر: إدریس محمود/پێداچوونه‌وه‌ى : مامۆستا خلیل أحمد
پێشه‌كى
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمدلله و الصلاة و السلام على رسول الله وعلى اله و صحبه و من والاه ... و بعد :
مه‌سه‌له‌ى میراتى ئافره‌ت یه‌كێكه له‌و مه‌سه‌لانه‌ى كه نه‌یارانى ئایینى ئیسلام به حیسابى خۆیان كردوویانه به به‌ڵگه‌ى به كه‌م سه‌یركردنى ئیسلام بۆ ئافره‌ت ، بێگومان ئه‌و كه‌سانه به هه‌ڵه تێگه‌یشتوون ، هۆكارى ئه‌و به هه‌ڵه تێگه‌شتنه‌ش دهگهرِێتهوه بۆ ئه‌وه‌ى كه ئه‌و كه‌سانه ئه‌و ئایه‌ته‌ى قورئانیان بیستووه كه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : [لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنثَيَيْنِ]( النساء : 11 ) . واته : بۆ نێرینه دوو هێنده‌ى مێینه هه‌یه . ئیتر هاتوون ئه‌م ئایه‌ته‌یان كردووه به رِێسایهكى گشتى و به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌دا گشتگیریان كردووه كه تێیدا ئافره‌ت میراتى وه‌رده‌گرێت ، بێگومان ئه‌م كاره‌یان هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌یه چونكه ئه‌و كه‌سانه ده‌بوایه سه‌رنجى هه‌موو ئه‌و ئایه‌تانه‌یان بدایه كه له‌باره‌ى میراتى ئافره‌ته‌وه دابه‌زیون ، پاشان ئایه‌ته‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا به‌راورد بكردایه ، بێگومان ئه‌و كاته بۆیان ده‌رده‌كه‌وت كه ئیسلام به دادپه‌روه‌رانه‌ترین شێواز به‌شه میراتى ئافره‌تى دیارى كردووه به پێچه‌وانه‌ى یاسا مرۆڤكردهكانهوه (القوانين الوضعية) كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یانتوانیوه و ناشتوانن به‌و شێوه‌یه حه‌قى میراتگرى به ئافره‌ت بده‌ن ، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌ڵێن ئیسلام سته‌مى له ئافره‌تان كردووه كه‌سانێكن له بیانوو دهگهرِێن و نایانه‌وێ رِاستیهكان بزانن یان ده‌یزانن به‌ڵام له خه‌ڵكى ده‌شارنه‌وه ، بۆیه ئێمه‌ش هه‌وڵمان داوه له‌م چه‌ند دێرِهدا وه‌ڵامێكى كورت و پوختى ئه‌و كه‌سانه بده‌ینه‌وه و بیسه‌لمێنین كه ئیسلام دینێكى ته‌واو و بێخه‌وشه .
<strong>حاڵه‌ته‌كانى میراتگرى ئافره‌تى موسڵمان</strong>
خوێنه‌رى بهرِێز : لێره‌دا ته‌نها باسى چه‌ند حاڵه‌تێك ده‌كه‌ین له‌و حاڵه‌تانه ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى رِوونى بكه‌ینه‌وه كه نێرینه له هه‌موو حاڵه‌تێكدا دوو ئه‌وه‌نده‌ى مێینه نابات ، به‌ڵكو جارى واهه‌یه مێینه دوو ئه‌وه‌نده‌ى نێرینه ده‌بات و جارى وا هه‌یه به یه‌كسانى میرات ده‌به‌ن و جارى واش هه‌یه مێینه میرات ده‌بات و نێرینه نایبات ، بۆیه حاڵه‌ته‌كان به‌م شێوه‌یه رِوون ده‌كه‌ینه‌وه :
1 . له‌م حاڵه‌ته‌دا نێرینه دوو هێنده‌ى مێینه ده‌بات ئه‌مه‌ش كاتێك ده‌بێت كه پیاوێك بمرێت و ته‌نها كورِ و كچ وه‌كو میراتگر له‌دواى خۆى به جێ بهێڵێت وه‌كو خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى [لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنثَيَيْنِ] ( النساء : 11 ) . حیكمهتهكهشى له‌وه‌دایه كه‌ئیسلام رِهچاوى پێویستى هه‌ریه‌كه له نێرینه و مێینه‌ى كردووه و هه‌ندێك مافى به پیاو داوه و ئه‌ركیشى له‌سه‌ر داناوه به‌ڵام ئافره‌تى له زۆر له‌م ئه‌ركانه به‌خشیوه بۆ نموونه كاتێك كچ بێت باوك یان برا به‌خێوى ده‌كات ، وه كاتێك مێردبكات مێرده‌كه‌ى به‌خێوى ده‌كات به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه نێرینه تاوه‌كو گه‌نج بێت ده‌بێ سه‌رمایه كۆبكاته‌وه بۆ پێكه‌وه‌نانى خێزان ، وه كاتێكیش خیزان پێكه‌وه ده‌نێت ده‌بێت بژێوى خێزان و منداڵ بدات ، ئایا له‌م حاڵه‌ته‌دا دادپه‌روه‌رییه هه‌ردووكیان وه‌كویه‌ك میراتى ببه‌ن له كاتێكدا ئه‌ركى سه‌رشانى پیاو زۆر قورستره وه‌ك له هى ئافره‌ت ؟.
2 . خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت :[وَلأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ إِنْ كَانَ لَهُ وَلَدٌ] ( النساء : 11 ) . واته : ئه‌گه‌ر مردووه‌كه منداڵى له پاش به‌جێمابوو ئه‌وه باب و دایكى ( مردووه‌كه ) هه‌ریه‌كێكیان شه‌شیه‌ك ( 1 / 6 ) ى ده‌به‌ن له‌وه‌ى كه ( مردووه‌كه ) به‌جێیهێشتووه له ماڵ و سامان .
له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بینین باوك و دایك وه‌كو یه‌ك میراتى ده‌به‌ن به بێ رِهچاوكردنى مێینایهتى و نێرینایهتى .
3. خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : [وَإِنْ كَانَ رَجُلٌ يُورَثُ كَلالَةً أَوْ امْرَأَةٌ وَلَهُ أَخٌ أَوْ أُخْتٌ فَلِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ] ( النساء : 12 ) . واته : ئه‌گه‌ر پیاوێك یان ئافره‌تێك مردوو نه باوكى هه‌بوو نه منداڵ و برایه‌ك یان خوشكێكى دایك و باوكى هه‌بوو ، ئه‌وه هه‌ریه‌كێكیان شهشیهكى ( 1 /6 ) ى بۆ هه‌یه .
له‌م حاڵه‌ته‌شدا ده‌بینین خوشك و براى دایكى وه‌كو یه‌ك میرات ده‌به‌ن و یه‌كسانن .
4 . خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : [فَإِنْ كُنَّ نِسَاءً فَوْقَ اثْنَتَيْنِ فَلَهُنَّ ثُلُثَا مَا تَرَكَ] ( النساء : 11 ) . واته : ئه‌گه‌ر دوو ئافره‌ت و زیاتر بوون ئه‌وه دوو سێیه‌ك ( 2 / 3 ) ى ئه‌وه‌ى مردووه‌كه به‌جێى هێشتووه به میراتدهگرن .
بۆ نمونه : ئه‌گه‌ر پیاوێك مرد و ژنێك و دووكچ و برایه‌كى له پاش به‌جێما ، میراته‌كه‌ى به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌كرێت : ژنه‌كه‌ى هه‌شتیه‌ك ( 1 / 8 ) وه‌رده‌گرێت ، دوو كچه‌كه‌ى دوو سێیه‌ك وه‌رده‌گرن ( 2 / 3 ) ، براى مردووه‌كه‌ش كه ده‌كاته مامى كچه‌كان ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه له میراتیه‌كه بۆ ئه‌و ده‌بێت كه ده‌كاته( 5 / 24 ) ، لێره‌دا هه‌ریه‌كێك له كچه‌كان نزیكه‌ى دوو قاتى مامیان وه‌رده‌گرن ، واته لێره‌دا مێینه دوو ئه‌وه‌نده‌ى نێرینه وه‌رده‌گرێت ! [فَهَلْ مِنْ مُدَّكِرٍ ]
5 . [وَإِنْ كَانَتْ وَاحِدَةً فَلَهَا النِّصْفُ... ]( النساء : 11 ) واته : وه ئه‌گه‌ر كچه میراتگره‌كه هه‌ر یه‌كێك بوو ئه‌وه نیوه‌ى میراتیه‌كه هى ئه‌وه . بۆ نمونه : ئه‌گه‌ر ژنێك مردوو كچێك و مێرده‌كه‌ى له پاش به‌جێما ، ئه‌وه كچه‌كه نیوه( 1 / 2 ) ى میراتیه‌كه ده‌بات ، مێرده‌كه‌شى كه ده‌كاته باوكى كچه‌كه چواریه‌ك ( 1 / 4 ) ده‌بات .
كه‌واته لێره‌شدا مێینه كه كچێكه دوو ئه‌وه‌نده‌ى نێرینه‌یه‌ك ده‌بات كه باوكیه‌تى .
له پاش باسكردنى هه‌ندێك له حاڵه‌ته‌كان ده‌ركه‌وت كه ئه‌وه‌ى نه‌یارانى ئایینى ئیسلام پێیان وابوو بنچینه‌یه‌كى گشتى میراتگرتنى ئافره‌ته[لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنثَيَيْنِ] وا نیه و ئه‌وان به هه‌ڵه لێى تێگه‌یشتوون .
<strong>ئه‌نجام</strong>
لێره‌دا به كورتى خشته‌یه‌كى بیركاریانهتان بۆ ده‌خه‌ینه رِوو سه‌باره‌ت به میراتى ئافره‌ت له ئیسلامدا :
1 . ته‌نها له چوار حاڵه‌تدا ئافره‌ت نیوه‌ى پیاو ده‌بات له سه‌رجه‌م مه‌سه‌له‌كانى میراتدا .
2 . له چه‌ندین حاڵه‌تدا ئافره‌ت و پیاو به یه‌كسانى میرات ده‌به‌ن وه‌كو پێشتر باسمان كرد .
3 . له ده (10) حاڵه‌ت یان زیاتریشدا ئافره‌ت له پیاو زیاتر میرات وه‌رده‌گرێت .
4 . چه‌ند حاڵه‌تێكیش هه‌ن كه تێیدا ئافره‌ت میرات ده‌بات به‌ڵام پیاوانى هاوتاى وه‌كو ( خوشك و برا ، نه‌نك و باپیر ) میرات نابه‌ن .
كۆتایى
پاش ئه‌م توێژینه‌وه كورته بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئایینى ئیسلام ته‌واو و بێ هه‌ڵه‌یه و له هه‌ر لایه‌نێكه‌وه تۆمه‌تى ئاراسته بكرێت به هۆى رِوونكردنهوهى ئه‌و لایه‌نه‌وه كامڵى و بێخهوشیهكهى زیاتر و زیاتر جێگیر (إثبات) ده‌بێت و نه‌یارانى ئه‌م دینه حه‌قه‌ش ته‌نها رِیسوایى و رِوو رِهشییان بۆ ده‌مێنێته‌وه.
و اخر دعوانا أن الحمدلله رب العالمين