((كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يغير الأسم القبيح)). رواه الترمذي (صحيح)، واته: پێغه‌مبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ ناوی ناشیرینی ده‌گۆڕی.(*)
((عن أبن عمر بن الخطاب ان ابنة له كان يقال لها عاصية، فسماها رسول الله صلى الله عليه وسلم جميلة)). رواه الترمذي وهو صحيح الأسناد، واته: ئیبن عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب كچێكی هه‌بو ناوى (عاصية) بو واته: (یاخی)، پێغه‌مبه‌ری خوا ناوه‌كه‌ی گۆڕی بۆ (جميلة) واته: (جوان).
((إن زينب بنت أبي سلمة، كان إسمها برّة، فقيل تزكي نفسها! فسماها رسول الله صلى الله عليه وسلم زينب)). رواه البخاري ومسلم وغيرهم، واته: زه‌ینه‌بی كچی ئه‌بی سلمه، پێشتر ناوی (برّه) بو واته چاكه‌كار، جا خه‌ڵك ده‌یان گوت ئه‌وه پاكانه‌ی نه‌فسی خۆی ده‌كات و خۆی به بێ گوناهـ داده‌نێ، پێغه‌مبه‌ری خواش ـ صلی الله علیه وسلم ـ ناوه‌كه‌ی گۆڕی بۆ زه‌ینه‌ب.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تی: ((... لا تسمين غلامك يساراً ولا رباحاً، ولا نجيحاً ولا أفلح، فإنك تقول أثمّ هو؟ فلا يكون)). رواه أحمد في المسند وغيره (صحيح)، واته: كوڕه‌كه‌تان ناو مه‌نێ چه‌پ و قازانج كه‌ر و سه‌ركه‌وتو و سه‌ركه‌وت، چونكه تۆ شتێك ده‌ڵێی، ئایا ئه‌و كه‌سه ئه‌وه‌ى تێدایه؟ نه‌خێر ئه‌و كه‌سه ئه‌وه نى یه.
==================================
(*) ئه‌مه‌ش له كاردانه‌وه‌ی ناوه له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی.
ئه‌بو داود گوتویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ناوی (عاصى و عزيز و عتلة و شيطان و حكم و غراب و حباب و شهاب)ی گۆڕی؛ شه‌هاب بۆ هشام، حرب بۆ سلم -واته ئاشتی-، مضطجع بۆ منبعث. ناوی عفرهی گۆڕی بۆ خضرة، شعب الضلالة بۆ شعب الهدی، ناوی بنی مغویهی كرده بنی رشده.
خطابى گوتویه‌تی: پێغه‌مبه‌ر بۆیه ناوی عاصي (یاخی) گۆڕی، له‌به‌ر كهراهیهتی مانای عصيان، چونكه سیفه‌تی بڕوادار: گوێڕایه‌ڵی و ملكه‌چى یه بۆ خوا.. عتله: مانای توندوتیژی، سیفه‌تی بڕواداریش نه‌رم و نیانی و سانایى یه. شيطانيش: له شطن هاتوه، واته دور له خێر و چاكه، كه ناوی ماردی پیسه له جنۆكه و ئاده‌میزاد.. حَكَم: ئه‌و حاكمهیه كه حوكمه‌كه‌ی ره‌د ناكرێته‌وه، ئه‌م سیفه‌ته‌ش ته‌نها لایه‌ق به خوای گه‌وره‌یه، كه یه‌كێك له ناوه‌كانی (الحكم)ـه.
غراب: له (غرب) وه‌رگیراوه واته: دور، هه‌روا ئاژه‌ڵێكه كه خواردنه‌كه‌ی پیسه (قه‌له‌ڕه‌ش)، كه پێغه‌مبه‌ری خوا ڕێی به كۆشتنی داوه، له كاتی حه‌ج دابێ یان كاتی تردا. (حباب) جۆرێكه له ژیان، ریوایه‌ت كراوه كه شه‌یتانه. شهاب: پارچه‌یه‌كه له ئاگر، ئاگریش سزای خوایه..
به‌ڵام عفرة: ئه‌و زه‌وى یه‌یه كه شتی لێ سه‌وز نابێت، ناوی نا (خضرة) له‌سه‌ر مانای گه‌شبینی تا سه‌وز ده‌بێت! باشترین ناوی ئافره‌ت: ناوی ئافره‌ته صه حابیهكانه.
ناو نانی كوڕ به نورالدین و ركن ا‌لدین و بدرالدین ئه‌وه هه‌رگیز جائیز نى یه.
له‌وه‌ی رابورد مه‌ترسی ناونانی كوڕ و كچمان بۆ ده‌ركه‌وت.
ئێمه بۆمان دروست نیه لاسایی خه‌ڵكى نه‌فام بكه‌ینه‌وه، كه ناوى سه‌یر له منداڵه‌كانیان ده‌نێن، وه‌ك هه‌ندێك له باوكان كردویانه به عاده‌ت، به داخه‌وه ناو له كچه‌كانیان ده‌نێن (هیام) و (غرام) و، ناوى ئافره‌ته صهحابیهكانیان له‌بیر كردوه كه به زانست و ئه‌ده‌ب و جیهاد ناویان ده‌ركردبو.