تۆ و قورئان له رِه‌مه‌زاندا
بەروار: 2010/04/10سەردارن: 2992نوسەر: وه‌رگێرِانى به‌ده‌ست كاریه‌وه/مامۆستا دارا جبار
الحمد لله رب العالمين ، والصلاة والسلام على رسول الله الأمين وعلى آله وأصحابه أجمعين ... أما بعد .
قورئانى پیرۆز ئه‌و كتێبه‌ى خواى گه‌وره‌یه كه به پارێزگارى خوا پارێزراوه ، له هه‌موو ده‌ستكارى و گۆرِان و چه‌وه‌شه‌كاریه‌ك ، یان له هه‌موو زیادكركردن و كه‌م كردنێك ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت : [ إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ ] ( سورة الحجر : 9 ) ، واته : به‌رِاستى ئێمه خۆمان قورئانمان دابه‌زاندووه و خۆشمان ده‌یپارێزین .
وه ئه‌م قورئانه دوایین كتێبێكه كه خواى گه‌وره دایبه‌زاندووه بۆ مرۆڤ ، چاكترینیانه و باڵاده‌ستیشه به‌سه‌ر هه‌موویاندا ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت : [ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ الْكِتَابِ وَمُهَيْمِنًا عَلَيْهِ ] ( المائدة : 48 ) . واته : ئێمه قورئانمان بۆ تۆ ـ ئه‌ى محمد صلى الله عليه وسلم ـ دابه‌زاندووه ، به رِاستى كه هیچ گومانێكى تێدا نیه كه له لایه‌ن خواوه‌یه ، وه رِاستى و دروستى كتێبه‌كانى پێش خۆیشى دیارى ده‌كات كه باسی قورئانى تێدا كراوه ، و ئه‌م قورئانه‌ش چاودێرى و دادوه‌ره به‌سه‌ر كتێبه‌كانى پێش‌و .
كه به‌رِاستى گه‌وره‌ترین موعجیزه‌یه ، و هیدایه‌تێكى گه‌وره‌یه بۆ خه‌ڵكى ، [ الَر كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ إِلَيْكَ لِتُخْرِجَ النَّاسَ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِ رَبِّهِمْ إِلَى صِرَاطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ ] ( إبراهيم : 1 ) ، واته : ئه‌م قورئانه كتێبێكه دامانبه‌زاندووه بۆ تۆ ئه‌ى محمد صلى الله عليه وسلم بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى له تاریكایه‌كانى هاوه‌ڵ برِیاردان و نه‌فامى ده‌ربهێنیت و به‌ره‌و رِووناكى و نورى ئیمان به‌ویستى خواى باڵاده‌ست و سوپاس كرا‌و .
هه‌ركه‌سێك گوفتارى قورئان بێت ئه‌وه رِاست ده‌ڵێت ، و هه‌ر كه‌سێك ئیشى پێ بكات پاداشتى ده‌درێته‌وه ، وه هه‌ر كه‌سێكیش بانگه‌شه‌ى بۆ بكات ئه‌وا رِێنموویی كراوه بۆ سه‌ر رِاسته رِێگاى خواى په‌روه‌ردگار ، وه به‌رِاستى ئه‌م قورئانه رِاست كه‌ره‌وه‌ى خورِه‌وشت و رِێكخه‌رى ژیانه ، وه هه‌ر كه‌سێك ده‌ستى پێوه بگرێت ئه‌وا ده‌ستى گرتوه به په‌تێك كه هه‌رگیز نا پچرِێت .
بۆیه هیچ سه‌یر وسه‌مه‌ره نیه ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌ى له چاكترین كرده‌وه چاكه‌كان بێت ، و خوێندنه‌وه و تێرِامان و بیر كردنه‌وه له ماناكه‌ى له گه‌وره‌ترین نزیك بوونه‌وه‌كان بێت له‌خواى گه‌وره . ئه‌وته خواى باڵاده‌ست ده‌فه‌رمووێ : [ إِنَّ الَّذِينَ يَتْلُونَ كِتَابَ اللَّهِ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَأَنفَقُوا مِمَّا رَزَقْنَاهُمْ سِرًّا وَعَلَانِيَةً يَرْجُونَ تِجَارَةً لَّن تَبُورَ ] ( سورة فاطر : 29 ) ، واته : به‌رِاستى ئه‌وانه‌ى كه‌وا كتێبی خوا ( قورئان ) ده‌خوێننه‌وه و نوێژه‌كانیان به جوانى ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌به‌خشن له پێناوى خوادا به په‌نهانى و ئاشكرا خوازیارى بازرگانیه‌كن كه هه‌رگیز به فیرِۆ ناچێت
وه به خوێندنه‌وه‌ى قورئان و تێرِامان له ئایه‌ته‌كانى و بیركردنه‌وه له واتاكه‌ى ئارامى داده‌به‌زێت به‌سه‌ردا و رِه‌حمه‌ت دایده‌پۆشێت ، و فریشته‌كانى خوا ئاماده‌ى ده‌بن ، خواى گه‌وره خۆى باسی به‌نده چاكه كاره‌كانى ده‌كات له لاى فریشته‌كانى ، ئه‌وه‌یه پێغه‌مبه‌رى ئازیزمان صلى الله عليه وسلم له فه‌رمووده‌یه‌كدا ده‌فه‌رمووىَ : " وما اجتمع قوم في بيت من بيوت الله ، يتلون كتاب الله ، ويتدارسونه بينهم إلا نزلت عليهم السكينة ، و غشيتهم الرحمة ، وحفتهم الملائكة وذكرهم الله فيمن عندة " ( رواه مسلم ) واته : هیچ كۆمه‌ڵه كه‌سێك له ماڵێك له ماڵه‌كانى خوا كۆ نابنه‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌ى قورئان و له نێوان خۆیاندا باسی ده‌كه‌ن ئیللا ئارامییان به‌سه‌ردا داده‌به‌زێت ، و رِه‌حمه‌ت دایانده‌پۆشێت ، وفریشته‌كان ده‌وره‌یان ده‌ده‌ن ، و خواى گه‌وره‌ش لاى فریشته‌كان باسیان ده‌كات .
به‌رِاستى هیچ زیكرێك نیه ئه‌و پاداشته‌ى هه‌بێت وه‌كو قورئانى پیرۆز هه‌یه‌تى ، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ى كه قورئان ده‌خوێنێت هه‌موو پیتێك كه ده‌یخوێنێت حه‌سه‌نه‌یه‌ك ( چاكه‌یه‌تى ) بۆ ده‌نوسرێت ، وه هه‌ر چاكه‌یه‌كیش به ( ده ) ئه‌وه‌نده‌یه‌تى ، ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌رى ئازیزمان صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێت : " مَنْ قَرَأَ حَرْفًا مِنْ كِتَابِ اللَّهِ فَلَهُ بِهِ حَسَنَةٌ ، وَالْحَسَنَةُ بِعَشْرِ أَمْثَالِهَا ، لاَ أَقُولُ : [ال‌م] حَرْفٌ ، وَلَكِنْ أَلِفٌ حَرْفٌ وَلاَمٌ حَرْفٌ وَمِيمٌ حَرْفٌ " ( صحيح الجامع الصغير برقم : 6469 ) .
واته : هه‌ركه‌سێك پیتێك له قورئانى پیرۆز بخوێنێت ، به هه‌موو پیتێكى چاكه‌یه‌كى بۆ ده‌نووسرێت ، چاكه‌ى له لاى خواى په‌روه‌ردگار به ده ئه‌وه‌نده‌ى خۆیه‌تى و چه‌ند جار ده‌كرێته‌وه ، ناڵێم [ال‌م] به پیتێك ده‌ژمێردرێت ، به‌ڵكو [ أَلِف ] به ته‌نها پیتێكه و [ لاَم ] یش پیتێكه ، و [ مِیم ] یش پیتێكه .
وه قورئان رِێبه‌رى خوێنه‌ره‌كه‌یه‌تى له قیامه‌تدا به‌ره‌و تاجى كه‌رامه‌ت رِه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره ، وه‌كو له‌و فه‌رمووده‌یه‌دا هاتووه كه ( أبو هريرة ) رضي الله عنه بۆمان ده‌گێرِێته‌وه له پێغه‌مبه‌رى خواوه صلى الله عليه وسلم " يجيء صاحب القرآ‌ن يوم القيامة ، فيقول القرآ‌ن : يا رب حله ، فيلبس تاج الكرامة ، ثم يقول : يا رب زده ، فيلبس حلة الكرامة ، ثم يقول : يا رب ارض عنه ، فيرضى عنه ، فيقال له اقرأ وارق ويزداد بكل آية حسنة " ( صححه الألباني في صحيح الترغيب والترهيب : 1425 ) واته : خاوه‌نى قورئان دێت له رِۆژى قیامه‌تدا ، قورئان ده‌ڵێت : ئه‌ى خوایه بیپۆشه ، ئه‌و كاته تاجى كه‌رامه‌تى ده‌كرێته سه‌ر ، و ئینجا ده‌ڵێت : ئه‌ى خوایه زیادى بكه ، ئینجا پۆشاكى كه‌رامه‌تى له‌به‌ر ده‌كرێت ، ئینجا ده‌ڵێت : ئه‌ى خوایه لێی رِازى به ، و پێی ده‌وترێت : بخوێنه و به‌رزبه‌ره‌وه ، به هه‌موو ئایه‌تێك كه ده‌یخوێنێت چاكه‌یه‌ك ( حسنة ) یه‌ك زیاد ده‌كرێت .
مانگى قورئان : مانگى رِه‌مه‌زان مانگى قورئانه ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت : [ شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ ] ( البقرة : 185 ) ، واته : مانگى رِه‌مه‌زان ئه‌و مانگه‌یه كه قورئانى تێدا دابه‌زیوه ، هیدایه‌ته بۆ خه‌ڵكى و به‌ڵگه‌ى تێدایه بۆ رِێنموویی خه‌ڵكى و جیاكردنه‌وه‌ى حه‌ق و رِاستى له نارِاستى .
وه قورئان ووته‌ى خواى گه‌وره‌یه بۆیه هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره‌دا گفت‌و گۆ بكات ئه‌وا با قورئان بخوێنێت ، به رِاستى موسڵمان هه‌ر جارێك قورئان بخوێنێت دواتر بگه‌رِێته‌وه بۆ سه‌رى جارێكى تر ئه‌وا زۆر به په‌رۆشه‌وه ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ لاى ، و هه‌رگیز خوێنه‌رى قورئان لێى بیزار نابێت ، و هه‌ر كه‌سێك ئارامى دڵى ده‌وێت ئه‌وا با قورئان بخوێنێت ، و هه‌ر كه‌سێك خشوعى و گه‌رِانه‌وه‌ى بۆ لاى خوا ده‌وێت ئه‌وا با قورئان بخوێنێت ، چونكه خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت :[ أَلاَ بِذِكْرِ اللّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ ] ( الرعد : 28 ) ، واته : به‌رِاستى ته‌نها به یادى خوا دڵه‌كان ئارام ده‌بن .
وه خوێندنى قورئانى پیرۆزیش له یادى خوایه ، وه فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ده‌رباره‌ى خوێندنه‌وه‌ى قورئان گه‌لێك زۆرن ، له‌وانه : پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێت : " الصيام والقرآن يشفعان للعبد يوم القيامة ، يقول الصيام : أي رب إني منعته الطعام والشهوات بالنهار ، فشفعني فيه ، يقول القرآ‌ن : رب منعته النوم بالليل ، فشفعني فيه ، فيشفعان " ( صححه الألباني في صحيح الجامع : 3882 ) ، واته : بۆ به‌نده‌كانى خوا له رِۆژى قیامه‌تدا ، رِۆژوو ده‌ڵێت : ئه‌ى خوایه ! من رِێگربووم له خواردن و شه‌هوه‌تى داوات لێده‌كه‌م تكام قه‌بووڵ بكه ، و قورئانیش ده‌ڵێت : خوایه من رِێگربووم له خه‌وتنى له شه‌ودا تكام قه‌بووڵ بكه ، فه‌رمووى : خواى گه‌وره‌ش تكایان قه‌بووڵ ده‌كات و لێى خۆش ده‌بێت .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێت : " اقرءوا القرآ‌ن فإنه يأتي يوم القيامة شفيعا لأصحابه " ( رواه مسلم ) واته : قورئان بخوێنن ، چونكه له رِۆژى قیامه‌تدا تكاكاره بۆ خاوه‌نه‌كانى .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێت : " خيركم من تعلم القرآ‌ن وعلمه " ( رواه البخاري ) ، واته : چاكترینتان ئه‌وانه‌ن كه قورئان فێر ده‌بن و فێرى كه‌سانى تریش ده‌كه‌ن .
وه ئه‌و قورئان خوێنه‌ى كه به‌رِاستى و دروستى قورئان ده‌خوێنێت پله‌و پایه‌یه‌كى به‌رز و گه‌وره‌ى هه‌یه لاى خواى گه‌وره ، چونكه ئه‌و كه‌سه له‌گه‌ڵ فریشته نزیكه‌كانه ، وه ئه‌و كه‌سه‌ش كه قورئان ده‌خوێنێت قورس و نارِه‌حه‌ته له‌سه‌ر زمانى و خوێندنه‌وه‌ى ئاسان نیه بۆی ، ئه‌وه دووجار پاداشتى هه‌یه لاى خوا ، وه ئه‌مه‌ش چاكه‌یه‌كى گه‌وره‌یه ، ئه‌مه‌ش له ده‌قى ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوادا صلى الله عليه وسلم هاتووه كه ده‌فه‌رمووێ : " الماهر بالقرآن مع السفرة الكرام البررة والذي يقرأ القرآ‌ن ويتتعتع فيه وهو عليه شاق له أجران " ( متفق علية ) ، واته : ئه‌وه‌ى قورئان به دروستى و جوانى ده‌خوێنێته‌وه
ئه‌وه له‌گه‌ڵ فریشته به‌رِێزه‌كانى خوادایه ـ ئه‌و فریشتانه‌ن كه سه‌فیرن له نێوان خواى گه‌وره و به‌نده‌كانى ، و ئه‌وه‌ى كه قورئان ده‌خوێنێت و ده‌وه‌ستێت تیایدا و قورسه له‌سه‌ر زمانى ئه‌و كه‌سه دوو پاداشتى هه‌یه .
وه هه‌تاكو موسڵمان زیاتر قورئان بخوێنێت ، و زیاتر قورئانى له‌به‌ر بێت پله‌و پایه‌ى به‌رزتره له رِۆژى قیامه‌تدا ، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى ئازیزمان صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێت :" اقرأ وارتق ورتل كما كنت ترتل في الدنيا فإن منزلتك عند آخر آية ( كنت ) تقرأ بها " ( صححه الألباني في السلسلة الصحيحة : 2240 ) ، واته : به قورئان خوێن ده‌وترێت : بخوێنه‌و به‌رزبه‌ره‌وه ، به رِاستى شوێن و پله‌ت له‌لاى كۆتا ئایه‌تێكه كه ده‌یخوێنیت .
بۆیه پێویسته له‌سه‌ر موسڵمان هه‌وڵ بدات زیاتر قورئانى پیرۆز بخوێنێت ، و ویردێكى رِۆژانه بۆ خۆى دابنێت له قورئان خوێندن ، بۆ ئه‌وه‌ى بگاته پاداشتى گه‌وره‌ى خواى په‌روه‌ردگار . وه له ( ابن عباس ) ه‌وه رضي الله عنه فه‌رموویه‌تى : پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم به‌خشنده‌ترین كه‌س بووه ، و به‌خشنده‌یه‌كه‌ى له رِه‌مه‌زاندا زیاتر ده‌بوو كاتێك كه ( جبریل ) ده‌هاته خزمه‌تى ، وه هه‌موو شه‌وێكى رِه‌مه‌زانیش ( جبریل ) ده‌هاته خزمه‌تى و قورئانى پێ ده‌ووت ، بۆیه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم به‌خشنده‌تر ده‌بوو به‌خێر و ( صدقة ) له‌و بایه‌ى كه هه‌ڵده‌كات ( متفق علیه ) .
ئیمامى النووي ـ رِه‌حمه‌تى خواى لێبێت ـ ده‌فه‌رمووێت : به‌رِاستى ئه‌و حوكمانه‌ى له‌م فه‌رمووده‌یه وه‌رده‌گیرێت ئه‌وه‌یه : سوننه‌ت بوونى خوێندن و فێربوونى قورئانه له‌م مانگه پیرۆزه‌دا .
وه پیاو چاكانى پێشوو ـ خوایان لێ رِازى بێت ـ خۆیان به خوێندنى قورئان و تێگه‌یشتن له ئایه‌ته‌كانى زیاتر سه‌ر قاڵ ده‌كرد له مانگى رِه‌مه‌زاندا ، زیاتر له مانگه‌كانى تر ، چونكه ئه‌م مانگه مانگى قورئانه وه‌ك خواى گه‌وره دوفه‌رمووێت :[ شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ ] ( البقرة : 185 ) ، واته : مانگى رِه‌مه‌زان ئه‌و مانگه‌یه كه قورئانى تیادا دابه‌زیوه ... .
وه به‌رِاستى خاوه‌ن قورئان له‌به‌نده تایبه‌ته‌كانى خواى گه‌وره‌یه ، و سه‌یركردنى ووشه‌كانى قورئان ( المصحف ) هۆكارێكه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى خۆشه‌ویستى خوا هه‌روه‌ك له پێغه‌مبه‌رى خواوه صلى الله عليه وسلم جێگیر بوه كه فه‌رموویه‌تى :" من سره أن يحب الله ورسوله فليقرأ في المصحف " ( حسنه الألباني في السلسلة الصحيحة : 2342 ) ، واته : هه‌ر كه‌سێك پێی خۆش بێت خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم خۆش بوێت ئه‌وا با له قورئان ( مصحف ) بخوێنێت .
وه سونه‌تیش وایه كه ته‌واوكردنى ( ختم ) ى قورئان له‌سێ رِۆژ كه‌متر نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌نده‌ى موسڵمان بتوانێت له گوفتارى خواى گه‌وره تێ بگات ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت : [ كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِّيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُوْلُوا الْأَلْبَابِ ] ( ص : 29 ) واته : ئه‌م كتێبه‌مان كه قورئانه بۆ دابه‌زاندوویت كه موباره‌ك و پیرۆزه بۆ ئه‌وه‌ى له ئایه‌ته‌كانى بیر بكه‌نه‌وه و تێبفكرێن .
وه په‌ند و عیبره‌ت وه‌رگرتن به‌وه نیه كه چه‌ند جار قورئان ( ختم ) ده‌كه‌یت ، به‌ڵكو په‌ند و عیبره‌ت به‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ زۆر خوێندنى قورئاندا هه‌وڵ بده‌یت بۆ تێگه‌یشتن له ئایه‌ته‌كانى و ئیش كردن به فه‌رمانه‌كانى ، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بین له‌و كه‌سانه‌ى كه خواى گه‌وره ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رمووێت : [ وَمِنْهُمْ أُمِّيُّونَ لاَ يَعْلَمُونَ الْكِتَابَ إِلاَّ أَمَانِيَّ وَإِنْ هُمْ إِلاَّ يَظُنُّونَ ] ( البقرة : 78 ) .
هه‌روه‌كو شێخى ئیسلام ـ ابن تیمیه ـ رِه‌حمه‌تى خواى لێبێت ـ ده‌فه‌رمووێت : (( خوێندنه‌وه‌یه‌ك كه هیچ تێگه‌یشتنى له‌گه‌ڵدا نیه )) . وه به‌رِاستى ( ابن مسعود ) رضي الله عنه رِاستى فـــه‌رمووه كاتێك ده‌ڵێت : (( ئه‌و قورئانه مه‌خوێنن وه‌كو چۆن شیعر ده‌خوێنن ، وه په‌خش و بڵاوى مه‌كه‌ن وه‌كو چۆن خورماى خراپ په‌خش و بڵاو ده‌كه‌نه‌وه ، به‌ڵكو لاى باسه سه‌رسورِهێنه‌ره‌كانى بوه‌ستن ، و دڵه‌كانى پێ بێننه جۆش ، و هه‌موو مه‌به‌ستى كه‌سێكتان ئه‌وه نه‌بێت كه سوره‌ته‌كه ته‌واو بكات ! )) .
له‌حه‌وت رِۆژدا : ( عبدالله ) ى كورِى ( مسعود ) رضي الله عنه ده‌فه‌رمووێت : (( قورئان نه‌خوێندرێت له‌سێ رِۆژ كه‌متر ، قورئان له حه‌وت رِۆژدا بخوێنن ، و بۆ ئه‌وه‌ى پیاو پارێزگارى بكات له خوێندنه‌وه‌ى رِۆژانه‌وه‌ى خۆى )) .
وه له ( أبي ) ى كورِى ( كعب ) رضي الله عنه فه‌ررموویه‌تى : (( به‌رِاستى ئێمه قورئان له هه‌شت رِۆژدا ده‌خوێنین ، و ( ڕبـو عبید ) له كتێبی ( فضائل القرا‌ن ) دا له ( ابن مسعود ) ه‌وه رضي الله عنه ده‌گێرِێته‌وه كه جگه له رِه‌مه‌زان له ( جمعـة ) ه‌وه بۆ ئه‌و ( جمعـة ) قورئانى خه‌تم ده‌كرد ، وه ( الطبراني ) ش له ( ابن مسعود ) ه‌وه رضي الله عنه ده‌گێرِێته‌وه كه له سێ رِۆژدا قورئانى ( خه‌تم ) ده‌كرد .
وه ده‌ڵێن كه خه‌لیفه‌ى سێیه‌م ـ عثمان بن عفان ـ خواى لێ رِازى بێت ـ له شه‌وى ( جمعـة ) دا ده‌ستى ده‌كرد به ( ختم ) ه‌وه له سوره‌تى ( البقرة ) تاكو ( المائدة ) ى ده‌خوێند ، و له ( یوسف ) ه‌وه تاكو ( مریم ) و له ( طه ) وه هه‌تاكو ( طسم موسى و فرعون القصص ) ، و له ( العنكبوت ) ه‌وه هه‌تاكو ( ص ) ، و لــــه ( تنزیل ) ه‌وه هه‌تـــاكو ( الرحمن ) و ئینجا ( ختم ) ى ده‌كرد . واته : له شه‌وى ( جمعه ) ده‌ستى پێ ده‌كرد و له شه‌وى پێنج شه‌مه ( ختم ) ى ده‌كرد .
وه ( الحافظ ) ـ رِه‌حمه‌تى خواى لێبێت ـ ده‌ڵێت : ( ابن أبو داود ) رِیوایه‌تى كردووه به (أسانيد صحيحة ) له ( عثمان و ابن مسعود و تميم الدارى ) ه‌وه رضي الله عنهم كـــــه ئه‌مــــانه هه‌موویان له حه‌وت رِۆژدا قورئانیان ( خه‌تم ) كردووه .
وه ( أبو عبید ) رِیوایه‌تى كردووه كه ( إبراهیم ) له حه‌وت رِۆژدا قورئانى ( خه‌تم ) ده‌كرد .
وه ئیمامى مالك ـ رِه‌حمه‌تى خواى لێبێت ـ ئه‌گه‌ر چووبایه ناو مانگى رِه‌مه‌زانه‌وه كتێبه‌كانى داده‌خست و قورئانه‌كه‌ى ده‌گرت به‌ده‌سته‌وه ، وفه‌تواى نه‌ده‌دا و وه‌ڵامى پرسیارى خه‌ڵكى نه‌ده‌دایه‌وه وده‌یفه‌رموو : ئه‌مه مانگى رِه‌مه‌زانه ، ئه‌مه مانگى قورئانه ، وه له مزگه‌وت ده‌مایه‌وه هه‌تاكو رِه‌مه‌زان كۆتایى ده‌هات .
وه ئیمامى ( أحمد ) ـ رِه‌حمه‌تى خواى لێبێت ـ كه به‌ناوبانگه به پشت هه‌ڵكردنى له دونیا و له په‌رستشدا ( طاعة ـ عبادة ) و ئیمامى (أهل السنة ) ئه‌گه‌ر رِه‌مه‌زان بهاتبایه‌ت ده‌چووه مزگه‌وته‌وه و تیایدا ده‌مایه‌وه ، و داواى لێ خۆش بوونى ده‌كرد و ته‌سبیحاتى خواى ده‌كرد ، هه‌ر كاتێك ده‌ست نوێژى بشكایه‌ت ده‌ست نوێژى تازه ده‌كرده‌وه و نه‌ده‌گه‌رِایه‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ى بۆ شتێكى زۆر پێویست نه‌بێت له خواردن یان خواردنه‌وه یان خه‌وتن به‌م شێوه‌یه ده‌مایه‌وه هه‌تاكو رِه‌مه‌زان كۆتایی ده‌هات ، ئینجا به‌خه‌ڵكى ده‌وت : ئه‌مه ئه‌و مانگه‌یه كه تاوانه‌كان ده‌سرِێته‌وه ، نامانه‌وێت وه‌كو مانگه‌كانى تر بێت له تاوان و گوناه .
وصلى الله وسلم وبارك علي سيدنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين
( 5 / شعبان /1429 هـ )
( 6 / 8 /2008 م)